جۆری سێیه‌می سۆفیایه‌تی
تێکه‌ڵکردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیدا
له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵکردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیدا، ئه‌و جۆره بیرۆکانه ده‌رکه‌وتن وه‌ك (الحلول والاتحاد ووحدة الوجود) به واتای ئه‌وه‌ی که هه‌یه به‌ڕاستی ته‌نها خوایه و جگه‌له خوا هی تر خه‌یاڵه و هیچ بوونێکی نییه هاوشێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌که‌یان، به‌ڵام داخ ئه‌وه‌یه که‌سانێك ئه‌وڕۆ به‌رگری ده‌که‌ن له‌م بیرۆکه‌یه که له کوردستاندا زۆر باوه، به‌تایبه‌تی چاکترین په‌ڕتوکیان ئێستا که مه‌لایه‌کی سۆفی خه‌ڵکی موسڵ ده‌بێت به‌ڵام باپیره‌ی موسڵ به‌جێ دێڵێت بۆ (الجولان) له‌وێوه بۆ (دمشق) ناوی (یوسف خطار محمد)ه و هه‌ڵساوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه به ناوی(الموسوعة اليوسفية في بيان أدلة الصوفية)، که له دوو به‌رگ پێکهاتووه و زیاتر له حه‌وسه‌د لاپه‌ڕه‌یه.
به‌ڵام زۆر به فێڵزانانه درۆوده‌له‌سه‌کانی وه‌رگێڕی ڕاستی ده‌کات و که‌سانی ناشاره‌زای پێ له‌خشته ده‌بات. له ئه‌نجامی کرتکردن و گۆڕینی وته‌ی زانایان، وه‌ك (الإمام الذهبي)، (ابن حجر العسقلاني) ،(فخر الدين الرازي) ،(محي الدين النووي) و چه‌ندین زانای تر. گۆڕینی وته‌ی ئه‌م زانا ناودارانه‌ی ئیسلام و پێشه‌وایانی سوننه و تێکه‌ڵکردنی له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌کانی خۆیاندا.
بۆیه داوام وایه له موسوڵمانان خۆ دوور بگرن له‌و په‌ڕتوکه، چونکه ئه‌م په‌رتوکه بهرگرییەکی توند له جۆری سێیه‌می سۆفیایەتی ده‌کات -خوا په‌نامان بدات-. له‌وه گرینگتر هه‌یه له‌سه‌ری بدوێین، بۆیه تا کاتی تر به‌ویستی خوا درۆودهڵهسهکانی ئه‌م نووسه‌ره ده‌خه‌ینه به‌رچاو.
سه‌ره‌نجامی تێکه‌ڵکردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی پاڵنه‌رێك بوو بۆ ده‌رکه‌وتنی بۆچونی (الفيض والإشراق) له‌سه‌ر ده‌ستی (غزالي و السهروردی).
ئه‌م جۆره سۆفیهتییه به ترسناکترین جۆر داده‌نرێت و به خه‌راپترین قۆناغ له قۆناگه‌کانی تێپه‌ڕبوونی سۆفیایه‌تی داده‌نرێت. ئه‌و کاته‌یه سۆفییه‌کان قۆناغی داهێنراوی کرده‌وه‌یان (البدع العملية) گواسته‌وه بۆ قۆناغێکی ترسناکتر، ئه‌ویشیان قۆناغی داهێنراوی زانستییه (البدع العلمية). به‌وه‌وه سۆفی مه‌ترسی به لهئیسلامدهردهچوون به‌ته‌واوی لێده‌که‌وێته‌وه -خوا په‌نامان بدات-.
ناودارترین که‌سایه‌تیی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه
(الحلاج)ئێرانییه، ٣٠٩ی کۆچی لەسێداره دراوه له به‌غدا.
(السهروردي)ئێرانییه، ٥٨٧-٦٦٥ی کۆچی له‌سێداره ده‌درێت له قەڵای (حلب) له سووریا به بڕیاری (صلاح ا‌لدین)ی کورد.
(ابن عربي) ئه‌نده‌لووسییه، ساڵی ٥٥٨ك له‌دایك ده‌بێت و له ساڵی ٦٣٨ی کۆچی مردووه له (دمشق)له سووریا.
(ابن سبعين) ئه‌نده‌لووسییه، لەنێوان ٦١٤-٦٦٩ك ژیاوە.
(ابن الفارض)سوورییه، لەنیوان ٥٧٦- ٦٣٢ك ژیاوە.
ئینجا با بزانین ئه‌و زانایه ناودارانه‌یان یان ئه‌و وه‌لییه ناودارانه‌ی سۆفییه‌کان چ جۆره ناودارێك و چی‌یان کردوه بۆ ئیسلام تا ناودار بن و بۆچوونیان چییه سه‌باره‌ت به خوای پاك و بێگه‌رد!
(الحـلاج)
(أبو مغيث) حوسه‌ینی کوڕی مه‌نسووری حه‌لاجه، له ساڵی ٢٤٤ی کۆچی له‌دایك ده‌بێت و له ساڵی ٣٠٩ی کۆچی له‌سێداره ده‌درێت. له ئێران له‌دایك ده‌بێت و نه‌وه‌ی پیاوێکی (زه‌رده‌شتی)یه و دواتر له (واسط)له عێراق گه‌وره ده‌بێت.
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه زهردهشتیاتیی هێشتا لێوه به‌دی ده‌کرا. له کۆتاییی ته‌مه‌نیدا به یه‌کێك له قوتابییه‌کانی ده‌ڵێت که‌ناوی (ابراهيم بن فاتك)ه که‌ی بیکه‌ین به نه‌ورۆز(متى ننورز؟) له وەڵامدا (ابن فاتك) پێیڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت کهینێت مه‌به‌سته (الحـلاج) ده‌ڵێت (يوم أصلب) ئه وڕۆژهی له‌خاچ ده‌درێم. چۆن نه‌ورۆز کۆتاییی ساڵه و سه‌ره‌تای ساڵێکی تری نوێیه (هو نهاية سنة وبداية سنة جديدة) به‌و شێوه‌یە نه‌ورۆزی (الحـلاج) سه‌ره‌تای ژیانێکی تری نوێیه‌تی (هو بداية حياته الثانية). ئه‌مه بۆچوونی شوێنکهوتووهکانییهتی و له سوودان به‌و شێوه‌یه باسی لێوه ده‌که‌ن، وه‌کوو (محمود محمد طه)ی له‌سێداره‌درا و سه‌رقافڵه‌ی سۆفییه‌کان.
به‌هه‌مان شێوه سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینیی مانگی شه‌شی ساڵی ١٩٨٥ (محمود محمد طه) له‌ته‌مه‌نی ٧٦-ساڵیدا له‌سێداره ده‌درێت له (الخرطوم)ی پایته‌ختی سوودان له‌سه‌ر بڕیاری زانایانی سوودان، چونکه هه‌مان بۆچوونه‌کانی (الحـلاج)ی ده‌بێت له تێگه‌یشتن له خودا و چه‌ندین فه‌توا و بڕیاری بێبنه‌ما و سه‌یر ده‌دات به ناوی نوێژهنکردنهوی ئیسلام .
(الحـلاج) له به‌ناوبانگترین که‌سایه‌تی داده‌نرێت له‌وانه‌ی بانگه‌وازی لهخواتوانهوهیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ به‌یه‌کبوونی خوا و دروستکراوه‌کان (الحلوليين والاتحاديين).
هۆکاری له‌سێداره‌دانی (الحـلاج)؛ تۆمه‌تبار کرا به کوفر چوار تۆمه‌تی نرا پاڵ تا له‌سێداره درا:
١ – بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (القرامطة) شیعه‌کانی ئێستای به‌حرین و سەعوودییه
٢ – خاوه‌نی ئه‌م گوته‌یه (أنا الحق) "من حه‌قم"، مه‌به‌ستی خوایه
٣ – شوێنكهوتووهکانی باوه‌ڕیان وا بوو (الحـلاج)خوایه
٤ – ڕه‌دکردنه‌وه‌ی واجب‌بوونی حه‌ج
زانایانی ئه‌و سه‌رده‌م هه‌موویان یه‌کده‌نگ بوون له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیسلام و کافربوونی، بۆیه بڕیاری له‌سێداره‌دانی بڕیارێکی شه‌رعیی گشتی بوو: (وأجمع علما‌ء عصره على قتله بسبب ما نقل عنه من الكفر والزندقة). به‌ڵام گاوره‌کان به‌رگری لێده‌که‌ن و به که‌سێکی زۆرلێکراو باسی لێوه ده‌که‌ن و مامه سۆفیش به ئه‌ولیا مه‌زه‌نده‌ی ده‌کات!! وه که‌سێکی کپ و مۆن بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توند و عیناد و خۆ هگهورهگر بووه.
خاوه‌نی کتبی (الطواسين)ه وا دیاره گاوره‌کان زۆر گرینگی پێده‌ده‌ن، چونکه هه‌مان بیروبۆچوونی ئه‌وانی بووه له یه‌کبوونی دروستکراو و دروستکه‌ر. نووسه‌ری (المستشرق)ی فه‌ره‌نسی (ماسنيون) چاوی بۆ له په‌ڕتوکێکی خشاندووه و ته‌حقیقی بۆ لێکردووه و بۆی له‌چاپ داوه و هه‌روه‌ها (بولس نويا اليسوعي)ش بيروت، ١٩٧٢ز.
له گوته سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی (الحـلاج)ی ناوداری سۆفی
گوته‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی زۆرن ،به‌ڵکووو گوته‌ی کوفری که خاوه‌نی پێ له ئیسلام ده‌رده‌چێت و چه‌ند گوته‌یه‌کی ده‌خه‌مه به‌رچاو، بۆ نموونه:
(وما كان في أهل السما‌ء موحد مثل إبليس): له جێنیشینانی ئاسمان که‌سیان وه‌ك (إبليس) یه‌کخوا په‌رست نه‌بوو.
(من زعم انه يوحد الله فقد أشرك) طواسين الحلاج ٢١ - ٥٢: ئه‌وه‌ی بڵێت من خوا به ته‌نها ده‌زانم، ئه‌وه هاوەڵی بۆ خوا بڕیار دا؛ مه‌به‌ستی دروستکراو و دروستکه‌ر یه‌کن و نابێت له‌یه‌ك جیا ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش له ئایینه دهسکاریکراوهکهی گاوره‌کانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه، گوایه پێغه‌مبه‌ری خوا (عیسا) (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) کوڕی خوایه و له خواش تواوه‌ته‌وه و خواشه.
وه کوڕهخوشکی (الحـلاج) ده‌ڵێت كە نوسراوێکم بینی به پێنووسی خاڵم (من فرّق بين الإيمان والكفر فقد كفر)، طواسين الحلاج ٥٦: ئه‌وه‌ی جیاوازی بخاته نێوان ئیمان و کوفرەوە، ئه‌وا کافر ده‌بێت.
ئینجا با بزانین زانایانی ئیسلام چۆن باسیان لێوه کردووه
ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی حه‌لاجی دا و تا لیژنه‌یه‌کی بۆ پێکهێنا و بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌رچوو، دادپه‌روه‌ر(أبو عمر محمد بن يوسف المالكي) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت-، (ابن كثير) له په‌ڕتوکه ناوداره‌که‌یدا (البداية والنهاية) مه‌دحی ئه‌و قازییه به‌ڕێزه ده‌کات و ده‌فه‌رموێت (وكان من أكبر صواب أحكامه وأصوبها قَتْلَهُ الحسين بن منصور الحلاج) واتە له گه‌وره‌ترین کاربهجێیییهکانی ئه‌و دادپه‌روه‌ره دروسترین بڕیاری له‌سێداره‌دانی (حسين بن منصور الحلاج)ه، البداية والنهاية ١١/١٧٢.
وه شێخی ئیسلام (ابن تيمية) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: مَنْ اعْتَقَدَ مَا يَعْتَقِدُهُ الْحَلاجُ مِنْ الْمَقَالاتِ الَّتِي قُتِلَ الْحَلاجُ عَلَيْهَا فَهُوَ كَافِرٌ مُرْتَد... مجموع الفتاوى (٢/٤٨٠). واتا: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به بڕوای (الحلاج) هه‌بێت له‌و گوتراوانه‌ی له‌سه‌ری له‌سێداره دراوه، ئه‌و که‌سه کافر و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه له ئیسلام.
وه (الإمام الذهبي) له په‌ڕتوکی (سير أعلام النبلا‌ء)دا ده‌فه‌رموێت: (كانت له بداية جيدة وتأله وتصوف، ثم انسلخ من الدين.[/S]) (سير أعلام النبلا‌ء: ١٤/٣٢٧). واتا: سهرەتایهکی چاکی بوو له سه‌ره‌تادا، دواتر داوای خوایه‌تی کرد و بوو به سۆفی و له‌دین ده‌رچوو.
ده‌توانیت له‌م سه‌رچاوانه‌دا زیاتر که‌لك وه‌رگریت سه‌باره‌ت به حه‌لاج:/b]
(تاريخ بغداد للخطيب البغدادي ٨/١١٢-١٤١)، (المنتظم لابن الجوزي ١٣/٢٠١-٢٠٦)، (سير أعلام النبلا‌ء للذهبي ١٤ / ٣١٣-٣٥٤) و (البداية والنهاية لابن كثير ١١/١٣٢-١٤٤))
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زانا و ناودارانی سۆفییه‌کان به‌رگری لێده‌که‌ن و وته‌کانی به شتێکی پیرۆز دێننه‌وه له پهڕتوکهکانیان، به‌تایبه‌تی له باسی بیروباوه‌ڕدا. لهپێشان وته‌کانیان ده‌گواسته‌وه له باس و خواسیان یان له پهڕتوکهکانیان، به‌ڵام ناویان نه‌ده‌هێنا، بۆ نموونه: (أبي بكر محمد الكلاباذي) له په‌ڕتوکی (التعرف على مذهب أهل التصوف)دا ده‌ڵێت: قال أحد الكبراء واتا: یه‌کێك له گه‌وره‌کان ده‌فه‌رموێت. به‌م شێوه‌یه گوته‌کانی ده‌کاته سه‌رچاوه به‌ڵام ناوی ناهێنێت. ئه‌مه له‌گه‌ڵ (الحـلاج)ێتی و (السراج الطوسي) له په‌ڕتوکی (اللمع)دا زیاتر له په‌نجا شوێن گوته‌کانی (الحـلاج) دێنێته‌وه، به‌م شێوه‌یه: (قال بعضهم) یان (قال القائل)، که‌چی ناوی ناهێنن. به‌ڵام له سه‌ده‌ی پێنجه‌می کۆچی به‌ولاوه ئیتر ناوی ده‌رده‌که‌وێت له په‌ڕتوکی سۆفیهیکان و مه‌دح و سه‌نای بۆ ده‌که‌ن، وه‌ك (أبو حامد الغزالي)، (ابن عربي) و (عبد الغني النابلسي).
به‌هه‌رحاڵ نزیکه‌ی دووسه‌د ساڵ ناوی نه‌ما و سڕایه‌وه. دواتر به‌ناو ده‌رکه‌وته‌وه و له‌سه‌رده‌می ئێستاشماندا هه‌ر باس ناکرێت، به‌ڵکوو به شه‌هید مه‌زه‌ندی ده‌که‌ن و په‌ڕتوکی له‌سه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه، وه‌ك (طه عبد الباقي سرور) په‌ڕتوکێك بڵاو ده‌کاته‌وه به ناوی (الحلاج شهيد التصوف الإسلامي)، (قاسم محمد عباس) به ناونیشانی (الحلاج - الاعمال الكاملة) و (سامي مكارم) به ناونیشانی (الحلاج في ما ورا‌ء المعنى والخط واللون). له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده زانایانی سه‌رده‌می خۆی به کافر و هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین له‌قه‌له‌میان دا و له‌سێداره درا، ئێستا شه‌هیده!!
وه سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ره سۆفییه بکه، چۆن به شانوباڵی هه‌ڵده‌دات و ئامۆژگارییه‌کانی ده‌که‌نه به‌ڵگه بۆ به‌رده‌وامییان له سه‌ر سۆفیاتی:
http://www.islamic-sufism.com/article.php?id=1678
ولا حول ولا قوة الا بالله العلي العضيم
ئه‌وه‌نده به‌سه ماڵپه‌ڕی گاوه‌ره‌کان به که‌سێکی پیرۆز باسی بکه‌ن و بڵێن باوه‌ڕی به خوایه‌تیی (المسیح) بووه و دێڕهشیعرهکهشی ده‌هێننه‌وه له دواهه‌ناسه‌ی که له‌سێداره دراوه له‌سه‌ر بڕیاری خه‌لیفه (المقتدر بالله).
سه‌رچاوه
http://vb.orthodoxonline.org/showthread.php?t=504
ئینجا سه‌یر له‌وه‌یه ئه‌مه شه‌هیدی ته‌ریقه‌یه و گهورهکەسایهتی سۆفییهته .
هه‌ر له ناودارانی ئه‌م گروپه‌یاندا بۆ بابه‌تی ئاینده باس له (السهروردي) ده‌که‌ین و بۆ له‌سێداره دراوه به بڕیاری سه‌رکردەی کورد (صلاح ا‌لدین)ی ئه‌ییووبی.