پەسندترین و گونجاوترین جۆری جووت بوونی ژن و مێرد
ھەڵبەت جووت بوون جۆر و شێوازی جیاجیای ھەیە، بەڵام وەک لە کتێبی (الموسوعة الجنسیة)دا ھاتووە پزیشکان باشترین و پەسندترین جۆری جووت بوونیان دیاریکردووە کە ئەویش ئەوەیە (پیاو لەسەرەوە بێت و ژن لە خوارەوە)، پیاو لەسەرەوە بێت پەسندترە، ئەگەر پیاو لە خوارەوە بێت ئەوە ئەو سپێرمەی پیاو ھەموو نایەتە دەرەوە و ئەوکات زیانیش بە پیاوەکە دەگەیەنێت و منداڵدانی ژنیش ھەموو ئاوەکەی پیاو وەرناگرێت بۆ دروستبوونی کۆرپەلە. شایانی باسە زانای پایەداری ئیسلام (ئیبن قەیم)یش ئەم شێوازەی بە پەسند زانیوە
سوودەکانی کرداری سێکسی لەگەڵ ھاوسەری شەرعی دا
سێکس ئەگەر لە بازنەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوە بێگومان دەبێتە
مایەی ھاتنەئارای چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و نەخۆشی دەروونی
و جەستەیی، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر لە بازنە و تخووبی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت ئەوە سەرتاپای
دەبێتە مایەی خۆشبەختی خێزان و حەسانەوەی کۆمەڵگا و بەدووربوون لە نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەکان.
جا بەھۆی ئەوەی کە کرداری سێکسی لەنێوان ھاوسەراندا لەوپەڕی دڵنیایی و ئارامی و بێباکی ئەنجام دەدرێت،
بۆیە سوودێکی تەندروستی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت. لێرەدا چەندین سوودی سێکسی شەرعی دەخەینەڕوو.
یەکەم: سێکسی شەرعی ھۆڕمۆنی (ئەندرۆفین)
لە خوێندا زیاد دەکات و بەختەوەری لە مرۆڤدا پتر دەکات.
دووەم: بەھۆی سێکسی شەرعییەوە ھۆڕمۆنی (ئیسترۆجین) لە ئافرەتدا پتر دەبێت
و جوانی و تەندروستی زیاتر دەکات و ئەم ھۆڕمۆنەش سوودبەخشە بۆ پێست و موو.
سێیەم: بەھۆی کرداری سێکسی ھەستکردن بە خۆشەویستی لەنێوان ھاوسەران زیاتر
دەبێت و بەمەش ھەردوولا لەشساغتر دەبن.
چوارەم: کرداری سێکسی بەر لە نووستن خەوی مرۆڤ خۆش دەکات.
پێنجەم: لە یەک جووت بووندا ٢٠٠ تا ٦٠٠ تاوەوزە (السعرات الحراریە) دەسووتێنن..
ئەمەش دەکاتە بڕی ئەو تاوەوزەیەی کە ماتۆڕێک یەک کاتژمێر و نیو بڕوات بڕێوە.
شەشەم: بەھۆی کرداری سێکسی شەرعییەوە سەرئێشە سووک دەبێت
، کە رەنگە بە حەبی پاراسیتۆڵ لانەچێت.
حەوتەم: کرداری سێکسی بەر لە بەیانی لەو رۆژەدا ژیان خۆشتر
و رۆشنتر دەکاتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لایەنی دەروونی ژن و مێرد دەبێت.
ھەشتەم: کرداری جووت بوون گرفتەکانی دڵ سووک دەکات
، چونکە جووت بوون خوێنێکی زۆر بۆ دڵ دەنێرێت.
نۆیەم: بە کرداری سێکسی خەو بۆ ژن و مێرد بە رێژەی ٢٠% زیاد دەکات.
دەیەم: کرداری سێکسی شەرعی
کاریگەریەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کێشە و گرفتەکانی ھاوسەران ھەیە.