جۆری دووه‌می سۆفیایه‌تی
الحمد لله الذي أكمل لنا الدين، وأتم علينا نعمته، ورضي لنا الإسلام دينًا، وجعلنا من خير أمة أخرجت للناس، تأمر بالمعروف وتنهى عن المنكر، وتؤمن بالله العزيز الحكيم، والصلاة والسلام على نبينا محمد، أما بعد:
تێکه‌ڵکردنی (الزهد) له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی (الباطنية)
ئه‌و (الزهد)هی که پێویسته موسوڵمان له ژیانی ڕۆژانه‌دا له کار و کرده‌وه‌کانیدا تیشك بداته‌وه، تێکه‌ڵیان کرد له‌گه‌ڵ بۆچوونی په‌نهانی (الباطنیة) و له ویست و ئاره‌زووی خۆیانه‌وه، نه‌وه‌ك له بنه‌مایه‌کی شه‌رعییه‌وه بێت؛ وه بیستنی وشه‌ی سه‌یر له زوبانیانهوه، وه‌ك: (الوحدة، الفنا‌ء، الاتحاد، حلول، السكر، الصحو، الكشف، البقاء، المريد، العارف، الأحوال، والمقامات).
به‌وه‌ش وازیان نه‌هێنا تا بانگه‌وازی ئه‌مه ده‌رکه‌وت له‌نێویاندا گوایه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان شه‌ریعه‌ت و حه‌قیقه‌تدا. له هه‌ر سۆفییه‌ك یان ده‌روێشێك بپرسه، ده‌ڵێت شه‌ریعه‌ت جیایه له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت: (التفرقة بين الشريعة والحقيقة).
ئینجا خۆیان به خاوه‌ن هه‌قیقه‌ت ده‌زانن، به‌ڵام موسوڵمانان و زانایانی ئیسلام به خاوه‌نی شه‌ریعه‌ت داده‌نێن یان (العلم الظاهر والعلم الباطن). ئینجا به‌لایانه‌وه خۆیان گه‌یشتوونه‌ته هه‌قیقه‌تی خواناسی، به‌ڵام زانایانی ئیسلام واتا: ئه‌وه‌ی که سۆفی نه‌بێت ئه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خوایه (الشریعة) هێشتا نهگهیشتوۆته دروستیی خواناسین، هه‌رچه‌نده خواپه‌رست بێت و شوێنکه‌وته‌ی قورئان و سوننه‌ت بێت تا نه‌بێته سۆفی و به ڕێگه‌ی ئه‌واندا نه‌ڕوات، بۆیه ئه‌و ڕه‌فتاره و بۆچوونه‌یان بوه مایه‌ی ڕقلێههڵسانیان له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلام و دژایه‌تیکردنیان. هه‌روه‌ها ڕه‌فتار و گوفتاری تریان که نه له‌و سێ سه‌ده پیرۆزه‌ی یه‌که‌می ئیسلامدا و نه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و هه‌واڵه‌کانی، شتی وا به‌دی نه‌کراوه به‌م شێوه‌یه و نه جۆری یه‌که‌می سۆفیاتی له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوون و ڕه‌فتاره بوون.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیایه‌تی و ده‌رکه‌وتنیان به‌ته‌واوی، وه‌ك ئێستاش که هه‌ن.
ناودارترین که‌سایه‌تیی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه:
(أبواليزيد البسطامي)، ٢٦٣ك: ئێرانی
(ذوالنون المصري)، ٢٤٥ك: میسری
(الحلاج)، ٣٠٩ك: ئێرانی
(أبوسعيد الخزار)، ٢٦٨ك
(الحكيم الترمذي)، ٣٢٠ك: ئێرانی
(أبوبكر الشبلي)، ٣٣٤ك: ئێرانی
ئینجا چه‌ند نموونه‌یه‌ك دێنینه‌وه له ناودارانی ئه‌م به‌شی سۆفیاتییە و بۆچوون و گوفتاره‌کانیان ده‌ده‌ینه به‌ر ته‌رازووی شه‌ریعه‌ت. ناڕه‌حه‌ت مه‌به، که وا ده‌ڵێم چونکه به‌لای زۆرێك ئه‌مانه ئه‌ولیان با بزانین ئه‌ولیای چین!!
ذوالنون المصري
(أبو الفيض ثوبان بن إبراهيم) بەبنهڕهت قیبتییه له قیبتییه‌کانی (النوبة) له گوندی (أخميم) له (الصعيد) له میسر. لهساڵی٢٤٥ك کۆچی‌دوایی کردووه له ته‌مه‌نی نهوەتساڵیدا. وا دیاره ته‌ریقه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی (شقران المغربي العابد) یان (إسرائيل المغربي) وه‌رگرتووه. به‌گوێره‌ی باسه‌که‌ی (ابن خلكان و عبد الرحمن الجامي). هه‌روه‌ها زاناکانی سۆفیه‌کانیش وه‌ك (الشعراني) له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن بۆیه (الشعراني) له باسی (شقران المغربي)دا ده‌ڵێت: "(شقران المغربي العابد، شيخ ذى النون المصرى." واتا شهقرانی مه‌غربی شێخه‌که‌ی (ذوالنون المصري)یە.
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه شیعه‌کان (الرافضة)ده‌ڵێن (ذوالنون المصري) له‌سه‌ر ده‌ستی (جابر بن حيان) زانای کیمیاناسی شیعه شاره‌زا بووه له سۆفیایه‌تی و هه‌روه‌ها (ابن النديم) له په‌ڕتوکه ناوداره‌که‌یدا (الفهرست) هه‌مان بۆچوونی هه‌یه له‌مباره‌وه. وه (ابن خلكان) ده‌فه‌رموێت (ذوالنون المصري) که‌سێك بووه له (الملامتية)، کە ئه‌وانه‌ن خواپهریستییهکهیان حه‌شار ده‌دا و بهڕووکهشیش خۆیان وا پیشان ده‌دا گاڵته‌یان به (الشريعة) ده‌هات، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به که‌سی گه‌مژه و بێدینیان بناسێت، بۆ نموونه هه‌ندێك له‌و وهلییانهی که گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی (الملامتية)؛ ئه‌گه‌ر گوێیان له بانگ ببوایه ده‌یانگوت (اسكت يا كلب! لعنك الله!) بێده‌نگ به، سه‌گه! نه‌فره‌تی خوات لێبێت! ئه‌مه شیخ الاسلام به‌وشێوه باسیان لێوه ده‌کات.
به‌ڵێ، ئه‌مانه ئه‌ولیان چۆن ئهولیایهك؟!!!
(الملامتية)واتا هه‌میشه سه‌رکۆنه و لۆمه کردنی نه‌فس له هه‌موو کاتدا (ملامة النفس في كل الأحوال) و په‌ڕتوکێکیان هه‌یه به‌و ناوه. داهێنه‌ره‌که‌ی (أبي عبد الرحمن السُلمي)یە و ئه‌م وشه‌یه‌ش له داهێنراوه‌کانی سۆفییه‌کانه، به‌ڵام وا دیاره که‌سێکی که‌م پێی ئاگاداره. هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئه‌و گوته کوفرییانهیه (ذوالنون المصري) وه‌ك (طاعة المريد لشيخه فوق طاعته ربه) (تذكرة الأولياء: ١/١٧١). واتا: گوێڕایه‌ڵیی مورید بۆ شێخ له‌سه‌رووی گوێڕایه‌ڵیی خواوه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا که‌سێکی کاربه‌جێ و پڕبێژ بووه و نووسه‌رانی سۆفییه‌کان به داهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕێگای سۆفیایه‌تی داده‌نێن لە (المحبة وه المعرفة): خۆشه‌ویستیی خوا و ناسیندا. وه یه‌که‌م که‌سه له داهێنانی (العلم الظاهر وه العلم الباطن) له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا و (القشيري) ده‌ڵێت: (أول من عرف التوحيد بالمعنى الصوفي.") یه‌که‌م که‌سه پێناسه‌ی بهیهکناسینی خوا ده‌کات به واتا و بۆچوونی سۆفیایه‌تی.
وه به بۆچوونی (ذوالنون المصري) ئه‌سڵی ئینسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نووری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). له‌وانه‌یە ئه‌م وشه‌یه‌ت چه‌ندین جار گوێ لێبووه له زاری بانگه‌وازکارانی سۆفیه‌کان و کادیره‌کانیان.
هه‌روه‌ها یه‌که‌م که‌سه له که‌سایه‌تییه سۆفییه‌کان، که خووڕه‌وشتی یۆنانییه‌کان کاریگه‌ر بووه به‌سه‌ریدا و له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌دی ده‌کرا، به‌تایبه‌تی بۆچوونه نوێکانی (أفلاطون)، بۆیه بۆچوونی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ خواناسی و ونبوون و توانه‌وه له خۆشه‌ویستیی خوادا. ئه‌م بۆچوونه‌ی له (الغنوصية) بۆ مابویه‌وه.
أبواليزيد البسطامي
تەیفوور کوڕی عيسا کوڕی ئادەم کوڕی (شروسان) له (بسطام) له‌دایك ده‌بێت له ئێران و بەبنهڕت زه‌رده‌شتییه. گوته‌ی سه‌یر و پیس سۆفییه‌کان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و، بۆیه لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان بەگومانن له‌م گوتانه که هی ئه‌و بن، چونکه ئه‌م جۆره گوتانه داوای خوایه‌تی ده‌کات و له ئیسلام خاوه‌نه‌که‌ی پێده‌رده‌چێت و کافر ده‌بێت:، وه‌ك:
(خرجت من الحق إلى الحق حتى صاح فيّ يا من أنت أنا فقد تحققت بمقام الفنا‌ء في الله)، آثار البسطامي، لاپه‌ڕه ٤٩. واتا: "له حه‌ق ده‌رچووم بۆ حه‌ق -مه‌به‌ستی خوایه- تا هاواری کرد لهناومهوه ئه‌ی تۆ منی گه‌یشتیت به‌پله‌ی توانه‌وه و ونبوون له خوادا."
وه ده‌ڵێت: (خضت بحراً وقف الأنبياء بساحله.) آثار البسطامي، لاپه‌ڕه ٤٩. واتا: "له ده‌ریایه‌ك په‌ڕیومه‌ته‌وه پێغه‌مبه‌ران له لێواره‌که‌یه‌وه وه‌ستان."
وه ده‌ڵێت: (لئن تراني مرة خير لك من أن تر‌ى ربك ألف مرة.) آثار البسطامي، لاپه‌ڕه ٥٢. واتا: "ئه‌گه‌ر یه‌کجار من ببینیت، چاکترە بۆت له‌وه‌ی هه‌زار جار خوا ببینیت."
وه زۆر له‌وه زیاتر هه‌یه ئه‌گه‌ر بیخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ر. ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که له‌و ڕستانه بخه‌یته ده‌ریایه‌کان، بۆگه‌نی ده‌کات، به‌ڵام با لێره بوه‌ستین پرسیارێك له‌و سۆفییانه بکه‌ین ئه‌وانه‌ی به‌دوای خواپه‌رستیدا ده‌گه‌ڕێن و گوێ ناده‌نه لۆمه‌ی لۆمه‌که‌ران. ئایا که‌سێکی موسوڵمان ئه‌و جۆره گوته‌ی لێبه‌دی ده‌کرێت؟!!! یان هیچیه‌ك له موسوڵمانان ئه‌وه‌ی وتووه؟! ئەمه چۆن وه‌لییه؟ ئه‌مه چۆن پێشهوایهكە؟ ئه‌مه چۆن لهخواترساو بووه؟
بۆیه (شیخ الاسلام) گومانی هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م گوتانه هی ئه‌و بن، چونکه گوته‌ی تری هه‌یه پێده‌چێت له‌سه‌ر بۆچوونی(أهل السنة والجماعة) بێت. به‌ڵام ناودارانی تری ئیسلام و زانایانی تری (أهل السنة والجماعة) له پێڕی (الحلاج و السهروردي)ی دایده‌نێن و وه‌کوو ئه‌وان ته‌ماشای ده‌که‌ن، وه‌ك (ابن كثير) لە (البداية والنهاية) ١١ / ٣٨ و (الذهبي) لە (سير أعلام النبلا‌ء)، ١٣ / ٨٨ و (منهاج السنة ٥/٣٥٧) و (مدارج السالكين) ٢/١١٩ و (شيخ الإسلام) لە (مجموع الفتاوى) ٨/٣١٣.
الحكيم الترمذي
باوکی عەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی عه‌لی کوڕی حوسەین (الترمذي)یە و له ساڵی ٣٢٠ك کۆچی‌دوایی کردووە. ئه‌م که‌سایه‌تییه (امام الترمذي)ی فه‌رمووده‌ناس نییه. یه‌که‌م که‌سایه‌تیی سۆفییه‌کانه که باس له کۆتاییهاتنی وه‌لی ده‌کات؛ واتا ده‌ڵێت چۆن پێغه‌مبه‌رایه‌تی کۆتایی دێت، به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌ولیا کۆتایی پێدێت: (للأولياء خاتم كما ان للأنبياء خاتماً). هه‌روه‌ها په‌ڕتوکێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دهونوسێت به ناوی (ختم الولاية) و ئه‌م بۆچوونه نوێیه که تێکه‌ڵ به سۆفیایه‌تی کرا، بووە به‌مایه‌ی ڕێخۆشکردن بۆ که‌سانێك وه‌ك (ابن عربيو ابن سبعين و ابن هود و التلمساني) بانگێشه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که وه‌لین و به‌دوای ئه‌وان وه‌لی تر نابێت. وە هه‌روه‌ها وه‌لی پله‌وپایه‌ی له پله‌وپایه‌ی پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تره له‌لایه‌ن خواوه. به‌ڵگه و ده‌لیلیشیان باسه‌که‌ی (خدری زینده) و پێغه‌مبه‌ری خوا (مووسا)یه له سووره‌تی (الکهف)دا؛ چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بێت له وهلییەك (علم) فێر ببێت، مه‌گه‌ر پله‌وپایه‌ی له‌لای خوا له پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تر نه‌بێت!
ئه‌مه جۆری دووه‌می سۆفیایه‌تی بوو. ئینجا چاوه‌ڕوانی جۆری سێیه‌م و ترسناکترین جۆریان بکه و ده‌رکه‌وتنی بیرۆکه‌ی (الحلول والاتحاد و وحدة الوجود) واتا "توانه‌وه له‌گه‌ڵ خوا و تێکه‌ڵبوون به خوا" و بوونی دروستکه‌ر و دروستکراو هه‌ر یه‌که، خوا په‌نامان بدات له‌و لهڕێدهرچوونه.
فلا حول ولا قوة إلا بالله، ولا ملجأ منه إلا إليه، والحمد لله رب العالمين.