.gif)
هیچ شتێک بەبێ هۆ لە ئیسلامدا حەرام نەکراوە به بێ هۆ و حیكمه‌تێك كه بۆ مرۆڤه‌كه‌ی نه‌بیت
تاتوش بە یەکێک لەو شتانە دادەنرێت کە ئیسلام حەرامی کوردووە.
بە بینینی ئەم گرتە ڤیدیۆیە دەزانیت کە تاتو بۆچی حەرامە و لە ئیسلامدا قەدەغە کراوە.

زانایانی بواری تەندروستی ئەوەیان ئاشکرا کرد بە کارهێنانی ئەو مەرەکەبەی لە نەخشاندنی تاتۆکاندا بەکار دەهێنرێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێتە هۆی توشبون بە شێرپەنجە یا نه‌خۆشیه‌كی بیس وه‌كو له ڤیدیۆیه‌كه دیاره.
زانایانی بواری تەندروستی پەردە لەسەر ئەو راستیە لادەدەن کە پێکهاتە وردەکانی مەرەکەبی تاتۆکان دەچنە ناو جۆگەلەی خوێنەوە، پاشان لە رێی خوێنەوە دەچێتە ناو سپڵ و گورچیلەوە، بەمەش توانای پاڵفتەکردنی ماددە زیانبەخشەکانی ناو خوێن کەم دەکەنەوە.
چەند لێکۆڵینەوەیەك کە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە ئەوە دەردەخەن، هەندێک لەو مەرەکەبانەی لە نەخشاندنی تاتۆکاندا بەکاردەهێنرێت زیانبەخشن، مەرەکەبە رەنگ سورەکان قوڕقوشم و رەنگی شین و سەوزەکانیش کۆباڵتیان تێدایە کە هۆکارن بۆ توشبوون بە شیرپەنجە.
هەندێک لە گارگەی دروستکردنی مەرەکەبەکان بێ هیچ ڕێنماییەک ئەو مەرەکەبانە دروستدەکەن، دێسمۆند تۆبین بەڕێوبەری سەنتەری پێست لە زانکۆی برادفۆرد-ی بەریتانیا، سەرسامی خۆی رایگەیاند لە نەبوونی رێکخستنی یاسایەک بۆ بەکارهێنانی مەرەکەب و رایگەیاند:" پێویستە لیکۆڵینەوەی زیاتر بکەین لەو بارەیەوە بەڵام هیچ گومانێك لەوەدا نیە کە ئەو مەرەکەبانە زیانبەخشن".
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە یۆرگن سێرەپ پرۆفیسۆر لە زانکۆی کۆپنهاگن و پسپۆری بواری نەخۆشییەکانی پێست ئەنجامیداوە ئەوەی راگەیاند كه 13 لە 21ی ئەو جۆری مەرەکەبە باوانەی لە ئەوروپا لە نەخشاندی تاتۆکاندا بەکار دەهێنرێت، مادەی توشکەری شێرپەنجەیین.
سێرەپ دەڵێت:"ملیۆنەها لە ئەوروپییەکان لەئێستادا بە مەرەکەبێكی توشکەری شێرپەنجە تاتۆیان لە سەرجەستەیان نەخشاندووە کە نازانرێت سەرچاوەکەی لە کوێوە هاتووە!"
پرۆفیسۆر سێرەپ داوا دەکات خەڵک هۆشیار بکرێنەوە زانیاری‌یان پێ بدرێت لەبارەی ترسناکیی ئەو مەرەکەبەی تاتۆیان پێ دهنهخشنێنرێت.
كورته زانیاری :-

حوكمی خاڵ كوتین یا تاتۆ له ئیسلام :-


ئه‌م ده‌ستکاریکردنه‌ش به گشتی هاتووه و هه‌موو مانایه‌کی ده‌ستکاریکردن ده‌گرێته‌وه که پێویست و شه‌رعی نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ری خواش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی " لعن الله الواشمات والمستوشمات ، والنامصات والمتنمصات ، والمتفلجات للحسن ، المغيرات خلق الله" رواه البخاري ومسلم.
(الوشم)یش مه‌به‌ست پێی خاڵکوتانی سه‌ر پێسته. فه‌رمووده‌که بۆ ئافره‌تی باس کردووه ئه‌و کارانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر ئافره‌تان خه‌می جوانکاری و ده‌ستکاریکردن ده‌خۆن، به‌ڵام پیاوانیش ده‌گرێته‌وه و بگره ناشرینتره له‌سه‌ریان ئه‌و حه‌رامانه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڵام ڕه‌نگکردنێک بۆ کاتیی و ماوه‌یه‌کی کورت بێت و بتوانرێت لاببرێت، ئامێر و ده‌رزی تێدا به‌کارنه‌یه‌ت به‌ڵکو ته‌نها ڕه‌نگکردنه به نووساندنی به پێسته‌وه یان ئه‌و جێگه‌یه‌ی مه‌به‌سته وه‌کو ڕه‌نگکردن به خه‌نه‌یه‌ک یاخود میکیاج بۆ ئافره‌تان، ئه‌مه‌یان دروسته و حه‌ڵاڵه به مه‌رجی په‌یڕه‌کردنی شه‌ریعه‌ت، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ته‌نها بۆ مێردی خۆی به‌کاری بهێنێت، یاخود بۆ شاردنه‌وه‌ی عه‌یبێکه له ئه‌نجامی ڕووداوێکی تووشی بووه.
جۆرێکی تریش هه‌یه بۆ کاتییه، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی چه‌ند مانگیی ده‌خایه‌نێت، دیسان زانیان به حه‌رامیان داناوه چونکه چوواندوویانه به هه‌میشه‌ییه‌که.
هه‌ندێ له مه‌رجه‌کانی ڕه‌نگکردنی ڕێپێدراو:
* نابێت ڕه‌نگه‌که یان نیگاره‌که بۆ هه‌میشه‌یی بێت و لانه‌برێت.
* نابێت وێنه‌ی گیانله‌به‌ران بێت.
* یان وێنه‌ی نادروست.
* یان شکڵێک بێت لایساییکردنهوهی بێباوه‌ڕانی تێدا بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی سیمبولی که‌سێکی بێباوه‌ڕ و خراپه‌کار بێت. یان سیمبولی دین و بیروباوه‌ڕێکی کوفریی بێت.
* ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو ئافره‌ت بۆی ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه‌ش بخوێنهوه٨١١ .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.