شێخ محمد کوڕی عەبدول وەهاب ، لەسەر روخاندنی پەرستگاکان ئەفەرموێت؛ « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

شێخ محمد کوڕی عەبدول وەهاب ، لەسەر روخاندنی پەرستگاکان ئەفەرموێت؛


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

شێخ محمد کوڕی عەبدول وەهاب ، لەسەر روخاندنی پەرستگاکان ئەفەرموێت؛
وەرگیراوە لە کاک Awat Karkuky
ئامادەکردنی؛ عبدالله



بسم الله الرحمن الرحیم 

الحمدلله الصلاة والسلام علی رسول الله ، برایان و خوشکانی موسوڵمانم لەدوای ڕوخاندنی قەبر و شوێنی شیرك و پەرستنی غەیری خوا لە شاری موصل لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە قسەو باس و وتو وێژێکی زۆر هەیە لەبارەیەوە ، جا پێم خۆشە لێرە ئەوە بخەینە ڕوو کە چەندە خەتەرە بوونی قەبر لەناو مزگەوت و لەتەنیشتی مزگەوت ، چ جای ئەوەی عیباداتی بکرێت و ڕوونکردنەوەی ڕووخاندن و تەخت کردنی ئەو مزگەوتانە بەبەڵگەی شەرعي ، و سەرەتاش بەوە دەست پێدەکەم و دەڵێم : ( سبحان الله ئیمامی مسلم لە صحیحەکەیدا بابێکی داناوە بەناوی _ باب النهي عن بناء المساجد علی القبور_ واتە : ( بابی نەهی کردنی درووست کردنی بینای مزگەوت لەسەر قەبر و قەبرستان) کەچی سبحان الله موسوڵمانان زۆر بێ ئاگان لەو مەسەلانە و سەرەڕای ئەوەش دژایەتی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن لەسەر ئەو کارە شەرعیانە یان ،و بەبێ بونی بەڵگەو زانستی شەرعی قسەی لەبارەوە دەکەن.

بەڵگەی توند و سەخت لەبارەی ئەو کەسەی کە عیبادەتی خوا بکات لای قەبری پیاو چاکێکدا جا ئەگەر پیاو چاکەکە بپەرستێت دەبێ چۆن بێت ؟!

١_لەصحیحدا هاتووە کە دایکی ئیمانداران (ئوم سەلەمە) رضي الله عنها ، ئەوەی بۆ پێغەمبەر _صلی الله علیه وسلم_ کەلە وڵاتی حەبەشە کەنیسەیەکی بینیوە ، باسی ئەوڕەسم و پەیکەرانەشی کرد کەلە کەنیسەکەدا دانرابوون .
پێغەمبەریش _صلی الله علیه وسلم_ فەرمووی ئەوانەی کەباست دەکردن ، ئەگەر پیاو چاکێک یا عەبدێکی صاڵحیان لێبمردایە، لەسەر قەبرەکەی پەرستگایەکیان درووست دەکرد و ئەوڕەسم و بتانەشیان بۆ درووست دەکرد، ئەوانەی ئەو جۆرە کارانە دەکەن خراپترین و بەد ترینی مەخلوقاتن لای خودا .حدیثەکە تەواو.[ البخاري ٤٣٤و مسلم ٥٢٨]

شیخی ئیسلام ئیبنو تەیمیە دەڵێ :{ ئەوانە هەردوو فیتنەکەیان بەیەکەوە ئەنجام داوە ، فیتنەی قەبران وەفیتنەی پەیکەرەکان}

٢_ عائیشە_رضي الله عنها_ گوتی :{ کاتێك پێغەمبەر _صلی الله علیه وسلم_ کاتی سەرەمەرگی هات دەستی دایە قوماشێکی خەت خەت و دەیدا بەسەر ڕوخساری خۆیدا جاکاتێ تەنگە نەفەس دەبوو لای دەدا، بەوحاڵە سەختەوە دەی فەرموو : ( لەعنەتی خودا لەتەواوی جولەکە و نەصرانیەکان چوونکە قەبری پێغەمبەرەکانیان دەکردە _مساجد_شوێنی پەرستگا و دوعا کردن،} حەدیثەکە تەواو.[ البخاري ٤٣٥ومسلم ٥٣١و قول عائشة : ( لولا ذلك . . . ) اخرجه البخاري ١٣٣٠ومسلم ٥٢٩]

* عائیشە _رضي الله عنها_ دەڵێت : { موسوڵمانانی ئاگادار دەکردەوە نەکەن وەك ئەوان بکەن و ئەگەر لەترسی ئەوەش نەبوایە ، لەدەشت و بەرچاوی خەڵکیدا دفن دەکرا بەڵام لەبەر ئەوەی پێغەمبەر _صلی الله علیه وسلم_ و هاوەڵانی ترسان کەقەبرەکەی بکرێتە پەرستگاو نوێژ کردن ،جالەبەر ئەوە لەوشوێنەدا دفن کرا}

ڕوونکردنەوە: دانەر ئەم حدیثەی کردووە بەشاهید کەهەر کەس وەك ئەوان بکات ئەوا هەر وەك ئەوان بەر لەعنەت دەکەوێت.

لەم حدیثەدا لەعنەت کراوە لەتەواوی جولەکە و نەصرانیەکان چوونکە هەندێکیان کارە خراپەکەیان ئەنجامداو ئەوانی دیکەش لێــی بێدەنگ بوون ، جاسەرنج بدە.

٣_ جوندب کوڕی عبدالله گوتی : گوێم لەپێغەمبەری خودا بوو _صلی الله علیه وسلم_ پێنج شەو یان پێنج ساڵ پێش ئەوەی وەفات بکات دەیفەرموو :{ من خۆم لەوە بەدور دەگرم کە یەکێک لەئێوە بکەم بەخەلیلی خۆم ، چونکە خودا منی کردووە بەخەلیلی خۆی ، هەروەك ئیبراهیمی کردووە بەخەلیلی خۆی ، وەئەگەر لەناو ئومەتەکەدا کەسێكم بکردایە بەخەلیلی خۆم ، ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بەخەلیلی خۆم. ئاگادار بن ئەوانەی بەر لەئێوە دەهاتن قەبری پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە پەرستگاو شوێنی نوێژ کردن و عیبادەت ، جابەتەئکید من ئەوەتان لێ قەدەغە دەکەم} حەدیثەکە تەواو.[مسلم باب النهي عن بناء المساجد علی القبور٥٣٤/کتاب المساجد]

*شیخی ئیسلام ئیبنو تەیمیە دەڵێ :{ هەڵبەتە لەکۆتای ژیاندا نەهی لەو کارە کردووە پاشان لەحەدیثەدا لەعنەتی لەو کەسانە کردووە کە ئەو کارە دەکەن وە نوێژ کردنیش لەپاڵ گۆڕ و گۆڕستاندا هەمان شتە ، وەئەگەر چی بینای مزگەوتیشی لەتەنیشت بنیاد نەکرابێت . ئەوەش مانای وتەکەی عائیشەیە _رضي الله عنها_ کەفەرمووی :{ دەترسا کە بکرێتە سوجدە گا یان پەرستگا} پاشان ئەصحابیش _رضي الله عنهم_ هەرگیز کاری وایان نەدەکرد کەلەدەوری قەبرەکەی مزگەوتێک دروست بکەن ( چوونکە ماڵەکەی لەتەنیشت مزگەوتەکەوە بوو) . هەر شوێنێکیش نوێژی لێبکرێت ، ناو دەبرێت بە مسجد_مزگەوت_ ، هەروەك :

٤_ پێغەمبەر _صلی الله علیه وسلم_ فەرمووی :{ زەوی هەمووی بۆمن کراوە بە مزگەوت و بە پاک کەرەوەش } وتەکەی ئیبنو تەیمیە تەواو.[البخاري٣٣٥ومسلم٥٢١]

٥_ ئیبنو مەسعود دەگێرێتەوە کە پێغەمبەر _صلی الله علیه وسلم_ فەرموویەتی :{ جۆرێ لەبەدترینی خەڵکی ئەو کەسانەن کەقیامەتیان بەسەردا دێت ، لەکاتێکدا زیندوون . وەئەوانەش کەقەبران دەکەنە مزگەوت یان شوێنی عیبادەت} . [حسن اخرجه احمد والطبراني في الکبیر]

سەرنج بدە : ( ئەوەی کەپێغەمبەر _صلی الله علیه وسلم_ باسی کرد لەبارەی هەر کەسێکەوەیە کەمزگەوتێك بینا بکات لەپاڵ قەبری پیاو چاکێکدا و عیبادەتی خودای تێدا بکات چ جای ئەوەی ئێستا هەیە کە قەبرەکە لەناو مزگەوتەکاندایە .( ئەوە بەر لەعنەتی خودا دەکەوێت) با ئەو کەسەش نێتی باشبێت . ( چوونکە نێتی باش تەنها لەکارە باشەکاندا دەوری هەیە نەک لەکاری خراپدا).

ڕوونکردنەوە : بەپێــی فیقهی ئەم باسە نابێت هیچ جۆرە عیبادەتێ لەلای هیچ قەبر وەقەبرستانێکدا بکرێت جا چ نوێژ بێت یان قورئان خوێندن بێت یان قوربانی کردن ، ئەمەش چەند ڕوویەکي هەیە :

١_ نوێژ کردن لای قەبر یان قەبرستاندا ، ئەو نوێژە دروست نیە ، واتە :صحیح نیە، لەهەر لایەکی قەبرەکەوە بێت چ لای ڕاستی یان لای چەپی یان لەپێشی یان لەدوای ، بەو شەرتەی ئەگەر گوترا: ( لای قەبرەکە نوێژی کرد ) . کەگوترا ئەوا نوێژەکەی دروست نیە : ( دەبێت نوێژەکەی دوبارە بکاتەوە) .

٢_ نوێژ کردن لەمزگەوتێکدا بەسەر قەبر یان قەبرستانەوە دروست کرا بێت ، لێرەدا قەبرەکە پێشتر لەو شوێنەدا نێژراوە پاشان مزگەوتەکە دروست کراوە لەسەری ، نوێژ کردن لەم مزگەوتەدا درووست نیە : ( بەتاڵە) بەبەڵگەی ئەو فەرموودانەی کەباس کران ، لێرەدا دەبێت مزگەوتەکە تێک بدرێت لەلایەن بەرپرسانی موسوڵمانەوە ) ئەو مزگەوتەش لەمزگەوتی زیڕاڕ دەچێ _مزگەوتی مونافیقەکان_ مادام مردووەکان زووتر هاتونە ئەوشوێنە _ واتە لەپێش دروست کردنی مزگەوتەکەوە _ دەبێت شوێنەکە بۆ ئەوان بێت .

ئیبنو تەیمیە دەڵێ :{ کذلك قال العلماء : یحرم بناء المسجد علی القبور (( ویجب هدم کل مسجد بني علی قبر)) } الفتاوی ١٧:٤٣٦

واتە : ( بەو شێوە زانایان فەرموویانە : حەرامە دروست کردنی بینای مزگەوت لەسەر قەبر و قەبرستان (( وە فەرموویانە واجبە ڕوخاندنی هەموو مزگەوتێك کەلەسەر قەبر و قەبرستان دروست کرا بێت)) .

_____________
سەرچاوە : کتاب التوحید ، شیخ محمد بن عبدالوهاب _رحمه الله_


چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top