به‌هۆی زه‌واجی میتعه‌وه: ڕێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشیی ئه‌یدز به شێوه‌یه‌كی ترسناك له شاری نه‌جه‌فدا زیاد ده‌كات
دكتۆر (حسین عبدالله الجابري) به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشییه درمه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده له شاری نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌یدز له پارێزگاكانی خوارووی عێراق ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنه.
له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (الملف نێت) دكتۆر حوسه‌ین هۆی زیادبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ زه‌واجی میتعه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و به‌رچاو له‌لایه‌ن مه‌لا و مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كانی شیعه‌وه پیاده ده‌كرێت و هیچ زه‌وابتێكی ته‌ندروستی تێدا به‌رچاو ناگیرێت و به‌م شێوه‌یه كه‌س نازانێت كێ تووش بووه به‌و نه‌خۆشییه و كێ سه‌لامه‌ته.
هه‌روه‌ها دكتۆر حوسه‌ین ڕه‌خنه‌ی له مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كانی شیعه گرت كه ناوی خۆیان ناوه سه‌یید و ئه‌م جۆره عه‌قدی زه‌واجانه گرێ ده‌ده‌ن، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م وه‌ك مانگێك یان هه‌فته‌یه‌ك به‌ڵكوو بۆ شه‌و و ڕۆژێك و پاشان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ره‌و ڕێگه‌ی خۆیان ده‌ڕۆن بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ته‌ندروستی له‌و پیاوه یان له‌و ژنه وه‌ربگیرێت ئاخۆ نه‌خۆشه یان نا.
الجابري داوای له مه‌راجیعه شیعه‌كان كرد كه بۆ به‌ربه‌ستی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناكه بكەن؛ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت زه‌واجی میتعه ڕابگرن و بیوه‌ستێنن تاكوو بتوانن سه‌رژمێریی ئه‌وانه بكه‌ن كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه هاتوون.
شایه‌نی باسه كه شاری نه‌جه‌ف بۆته پێگه‌ی ڕابواردن و به‌ره‌ڵایی به ناوی زه‌واجی میتعه‌وه و خه‌ڵكی له ئێران و پاكستانه‌وه به ناوی زیاره‌تی گۆڕستانه‌كانه‌وه دێنه ئه‌وێ و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ ده‌مێێنه‌وه. پاشان له به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی دیاریكراواد زه‌واجی میتعه گرێ ده‌ده‌ن و كاتێكیش گه‌ڕانه‌وه وڵاتی خۆیان ئه‌و زه‌واجه هه‌ڵده‌وه‌شێێننه‌وه؛ ئیتر له‌وێوه ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌شه‌نه ده‌كات و له‌ناو خه‌ڵكانی داوێنپیسدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
جێگه‌ی باسه كه نه‌جه‌ف گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی تووشبووی به نه‌خۆشیی ئه‌یدز تێدا تۆمار كراوه كه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی (٨٠) كه‌س. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (٤) هه‌زار كه‌سی ئه‌و شاره تووشبووی ماده هۆشبه‌ره‌كانن كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئێرانه‌وه به‌ره‌و عێراق ڕه‌وانه ده‌كرێن.
شایه‌نی باسیشه كه شاری كه‌ربه‌لا یه‌كه‌مین شاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانیپێوه‌كردنی. ئه‌و شاره به پایته‌ختی ئه‌فیون ناوبانگی ده‌ركردووه، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ئێرانه‌وه به پاساوی زیاره‌ت و سه‌ردانه‌وه ئه‌مدیو ده‌كرێن.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه هه‌رچییه‌ك له‌و ماده هۆشبه‌رانه‌یه كه دێنه كوردستانه‌وه هه‌موو له‌ڕێی ئێرانه‌وه ئه‌مدیو ده‌كرێن.
زه‌واجی میتعه جۆرێكه له په‌یوه‌ندیی نێوان نێر و مێ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به پاره‌یه‌كی دیاریكراو. ئه‌م جۆره له ژنهێنان حه‌رامه و مانا و پیرۆزیی ژن و مێردایه‌تی ناهێڵێت و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌دوای فه‌تحی مه‌ككه به‌یەكجاری و هه‌میشه‌یی حه‌رامی كردووه و ڕێگه‌ی پێنه‌داوه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: پێگه‌ی (البينة)