شیعه‌ - له‌ دیدارێكی ڕاسته‌وخۆدا قه‌ره‌زاوی و ڕه‌فسه‌نجانی داوای ڕاگرتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ ده‌كه‌ن « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

شیعه‌ - له‌ دیدارێكی ڕاسته‌وخۆدا قه‌ره‌زاوی و ڕه‌فسه‌نجانی داوای ڕاگرتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ ده‌كه‌ن


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

له‌ دیدارێكی ڕاسته‌وخۆدا قه‌ره‌زاوی و ڕه‌فسه‌نجانی داوای ڕاگرتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ ده‌كه‌ن

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوكتۆر یووسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان و هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌ركۆماری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ كاتژمێر (٠٧:٣٠) به‌ كاتی مه‌ككه‌ی پیرۆز دیدارێكی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق به‌ شیعه‌ و سوننه‌یه‌وه‌ بكه‌ن تاوه‌كوو ناكۆكییه‌كان نه‌هێڵن و ڕێگری بكه‌ن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره‌ گرفتێكی تیره‌یی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ بۆی. 

له‌و باره‌وه‌ دوكتۆر موحه‌ممه‌د سه‌لیم عه‌وا، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، ڕایگه‌یاند ئه‌و دیداره‌ له‌ژێر چاودێریی یه‌كێتیی زانایان و به‌ هاوكاری كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لجه‌زیره‌ ده‌بێت، كه‌ ئومێد ده‌خوازین سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان سوننه‌ و شیعه‌ له‌ عێراق. 
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیی دیداره‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ سیماكانی فیتنه‌ی تیره‌گه‌ریی نێوان شیعه‌ و سوننه ‌و هه‌روه‌ها ڕێگه‌چاره‌كانی نه‌هێشتنی. 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
ئیسلام ئۆنلاین

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top