زيانةكانى جوت بون لة كاتى سكپرِى دا
جووتبوونى مێرد له‌گه‌ڵ خێزانى سكپرِ ده‌گۆرِێت له‌گه‌ڵ كاتى سكپرِىدا، له 3 مانگى یه‌كه‌مى سكپرِى دا خێزان تووشى هێڵنج و رِشانه‌وه و هیلاكى و كه‌مى خواردن ده‌بێت كه حه‌زى له جووتبوون له‌گه‌ڵ مێرد كه‌م ده‌كات و ده‌بێت مێرده‌كه‌ى ئه‌م شتانه بزانێت و رِێز له خێزانه‌كه‌ى بگرێت و یارمه‌تی بدات نه‌ك هیلاكى بكات به قسه‌و كرده‌وه‌ى ناخۆش.
له سه‌ره‌تاى مانگى چواره‌مى سكپرِى دا ئه‌م نیشانانه نامێنن و زێی خێزان رِژێنى زیاد ده‌كات و حه‌زى له جووتبوون باشتر و ئاسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ مێرد وه‌كو به‌رله كاتى سكپرِىدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه مانگى چواره‌م تاوه‌كو مانگى شه‌شه‌مى سكپرِیدا باشترین كاته بۆیان بۆ جووتبوون.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه سكى خێزانى سكپرِ به‌رز ده‌بێته‌وه و ناتوانێت وه‌كو جاران جووت ببێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى به شێوه‌ى رِوو به رِوو، له‌م حاڵه‌ته ده‌بێت شێوه‌ى جووتبوونه‌كه بگۆرِێت و مێرده‌كه‌ى نه‌رموونیانى زیاتر بێت له‌گه‌ڵیا تاوه‌كو عه‌زیه‌تى نه‌دات به‌تایبه‌تى له شوێنى سك.
به‌ڵام له دوو مانگى كۆتایى سكپرِیدا (یعنى دوو مانگ به‌رله منداڵبوون) له هه‌ندێ حاڵه‌ت نابێت جووتبوون ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
1- ئه‌گه‌رى هه‌وكردنى میكرۆبى و نه‌خۆشیه‌كانى زێ.
2- زوو له دایكبوونى منداڵ به‌ر له كاتى ئاسایی خۆیدا.
3- گرژبوونى منداڵدان كه هۆكاره‌كه‌ى له‌سه‌ر كۆرپه‌له ده‌رده‌كه‌وێت.
4- ئه‌گه‌رى دروستبوونى په‌ستانێك له له‌شى مێرده‌وه له‌سه‌ر سكى خێزانه‌كه‌ى له كاتى جووتبوون كه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌رى له‌م كاته‌دا.
5- ئه‌گه‌رى درِانى په‌رده‌ى ئه‌مینۆسى (ئاوى سه‌رى كۆرپه‌له).
6- ئه‌گه‌رى تووشبوون به خوێن له‌به‌رچوون (نزیف) له زێ.
7- جووتبوون له‌م كاته‌دا په‌ستانى منداڵدان زیاد ده‌كات كه ده‌بێته هۆى زیادبوونى لێدانى دڵى كۆرپه‌له.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مێرد له مانگه‌كانى دیكه‌ى سكپرِى دا جووت بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ده‌بێت رِه‌چاوى ئه‌م خاڵانه بكات:
1- ئه‌گه‌ر پزیشك پێی ووت نابێت جووت ببیت له‌گه‌ڵ خێزانت بۆ چه‌ند رِۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك به‌رله منداڵبوون، ئه‌وا مێرد ده‌بێت ئارامگربێت و به قسه‌ى پزیشك بكات.
2- ئه‌گه‌ر خێزانى سكپرِ ئازارى هه‌بوو له كاتى جووتبووندا به‌ر له منداڵبوون به چه‌ند رِۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ده‌بێت مێرده‌كه‌ى جووت نه‌بێت له‌گه‌ڵیا یان زۆر كه‌مى بكات و رِێز له خێزانه‌كه‌ى بگرێت له‌م كاته‌دا.
له‌م حاڵه‌تانه‌دا نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك جووتبوون ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵ خێزانى سكپرِ:
1- ئه‌گه‌ر خێزانى سكپرِ هه‌ست به ئازارێكى (مغص)ى زۆر توند بوو له دواى جووتبووندا.
2- ئه‌گه‌ر چه‌ند دڵۆپه‌یه‌كى خوێناوى دابه‌زى له دواى جووتبوونى خێزانى سكپرِ.
به‌ڵام له هه‌ندێ حاڵه‌تى سكپرِى دا جووتبوون ده‌بێته زیان و مه‌ترسى یه‌ك له‌سه‌ر خێزان و كۆرپه‌له‌كه‌ى وه‌كو ئه‌م حاڵه‌تانه:
1- ئه‌گه‌ر خێزانى سكپرِ تووشى چه‌ند حاڵه‌تى له‌بارچوونى منداڵ (إجهاض) بووه له پێشوودا یان زوو له‌دایكبوونى منداڵه‌كه‌ى به‌ر له كاتى ئاسایی خۆیدا.
2- ئه‌گه‌ر وێڵداش (مشیمه) له شوێنى ئاسایی خۆیدا نه‌بوو.
3- رِووداوى خوێن له‌به‌رچوون (نزیف) له كاتى سكپرِیدا.
4- ده‌رچوونى ئاوى منداڵبوون.
واته ده‌بێت خێزانى سكپرِ به ئاشكرا به مێرده‌كه‌ى بڵێت له چ كاتێكه ده‌توانێت جووت ببێت له‌گه‌ڵیا و به چ شێوه‌یه‌كه و ده‌بێت مێرده‌كه‌ى رِێزى لێ بگرێت و بزانێت كه حاڵه‌ته‌كه‌ى جیاوازه له‌م كاته‌دا و ئارامگربێت و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌وه له لایه‌ن پزیشكى ئافره‌تان تا كاتى له‌دایكبوونى منداڵه‌كه‌یان.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.