جماعی بهینی ژن و مێرد باشترین راهێنانە بۆ بەهێزكردنی زاكیره
تاوەکو ئەمڕۆش بۆ تەندروستی مێشك و بەهێزكردنی یادگە (زاكیرە)، پزیشكان ئامۆژگاریی هاووڵاتیانیان كردووە خۆیان بە شیكاركردنی وشەی یەكتربڕ و مەتەڵ سەرقاڵ بكەن. توێژینەوەیەكی زانستی ئەمریكی دەریخستووە، كە دەستبازی و پرۆسەی سێكسكردن باشترین راهێنانن بۆ تەندروستی مێشك و بەهێزكردنی یادگە. پرۆفیسۆر باری كومیساروك لە تاقیگەی زانستی دەروونی لە زانكۆی روتگرز لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكی، توێژینەوەیەكی لەسەر ژمارەیەك ئافرەت ئەنجامداوەو لە توێژینەوەكەیدا لەكاتی جوتبوونی ژن و مێرد، خێرایی رۆیشتنی خوێنی لەدڵەوە بۆ مێشك پێواوە و بۆی دەركەوتووە، كاتێك ئافرەت دەگاتە پلەی ئۆرگازم، خوێنێكی زۆر لە دڵییەوە بەخێرایی بەرەو مێشك دەڕوات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گەیشتنی ئۆكسجین و مادەی پێویست بۆ مێشك. كومیسارو، لە توێژینەوەكەیدا سەلماندوویەتی، كە پەیوەندی سێكسی نێوان ژن و مێرد بە باشترین راهێنان دەژمێردرێت بۆ چالاككردنی یادگە. هەروەها بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوە زانستییەكە دەركەوتووە، ئەو ئافرەتانەی زۆرتر كاری جووتبوون لەگەڵ مێردەكانیان ئەنجام دەدەن تەندروستییان باشترە و تەمەنیشیان درێژترە. هاوكات زیاتریش بەرگەی ئازارەكانی جەستە دەگرن.