: بێبه‌ری کردن له چێژ ی جیماع
كێشه‌ی ده‌روونی په‌یوه‌ندی به رۆشنبیری سێكسییه‌وه هه‌یه؟ د. هه‌ژار مه‌عروف بێبه‌ری کردن له چێژ ی سێکسی له خۆشیی ژیان که‌مده‌کاته‌وه و به پێی که‌سێتی و هۆکاره‌کانی تر دورنیه له هه‌ندێ که‌س دا ببێته هۆی نائارامی و توڕه‌یی و توندوتیژی ، له هه‌ندێ که‌سی تردا ببێته هۆی خه‌مۆکی و بێزاری له ژیان. جو و تێک که په‌یوه‌ندییی سێکسیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوکیان ڕۆشنبیریی سێکسیان هه‌بێت له‌مه‌ڕ جۆر و شیوازه‌کانی سێکسکردن ئه‌وا ده‌توانن خۆشی و چێژی زۆرتر له سێکس وه‌رگرن و کێشه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ سێکس دا له نێوانیان دروستنه‌بێت. ڕۆشنبیریی سێکسی یارمه‌تیی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که سروشت و ڕه‌فتاری سێکسیان جودایه له زۆربه‌ی خه‌ڵک (سێکسی نائاسایی)، وه‌ک ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی حه‌زیان له هه‌مان سێکسی خۆیان هه‌یه (هۆمۆسێکسوێل) یا جۆره‌کانی تری سێکسی نائاسایی ، له‌وه‌دا که زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر جۆره‌کانی (سێکسی نائاسایی)، و ده زانن خه‌ڵکی تریش هه‌ن له هه‌مو و نه‌ته‌وه‌کانی تری دونیا وه‌ک ئه‌وان وان، ئه‌مه پاڵ و په‌ستان و گوشینی کۆمه‌ڵایه‌تیی باوی خه‌ڵک له سه‌ریان یا هی خۆیان له‌سه‌ر خۆیان که‌مده‌کات و خۆیان به گوناهبار و تاوانبار‌و به‌دڕه‌وشت نازانن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر له‌مپه‌ری ئاینی بهێڵێ به‌پێی مه‌یله جنسییه‌که‌یان چێژ له جنس ببینن و خۆیانی لێ بێبه‌ری نه‌که‌ن.ڕۆشنبیریی سێکسیی هه‌بێت یان نه‌یبێت، هه‌مو کێشه‌و نه‌خۆشیه‌کی ده‌رونیی قورس کارتێکردنی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر سێکسی مرۆڤ. بۆ نمونه که‌سێکی زۆر ڕۆشنبیر له بواری سێکسدا که توشی خه‌مۆکی ، یا سایکۆسس یا ترس یا وه‌سواسیه‌کی قورس هات، ئیتر ڕۆشنبیریه سێکسیه‌که‌ی هیچ له‌وه ناگۆڕێت که ئه‌و به‌هۆی ئێش و ئازاره ده‌رونیه‌کانیه‌وه گرنگیدانی به سێکس و توانای سێکسی که‌متر ده‌بێته‌وه. نه‌خۆشیی مانیای دڵخۆشیی ( euphoric mania) به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ندێ ژن و پیاودا ده‌بێته هۆی زیادبونیی ناسروشتی و ڕوکه‌شیی هه‌وه‌سی سێکسی که ئه‌گه‌ر که‌س و کاری نه‌خۆشه‌که فریای نه‌که‌ون و نه‌یبه‌نه لای دوکتۆری ده‌رونی ، بۆی هه‌یه توشی هه‌ڵه‌ی که‌وتنه‌داوی ئه‌و پیاوانه‌وه بن که ته‌نیا سێکسیان له ژن ده‌وێت و به‌کاری ده‌هێنن بۆ چێژ و چڵێسیی سێکسی خۆیان، که له‌وانه‌یه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ترسناکی لێبکه‌وێته‌وه