علمانیت- ڕووی ڕاستی عەلمانییەکان لەهەمبەر مەلاکان و دینمان « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

علمانیت- ڕووی ڕاستی عەلمانییەکان لەهەمبەر مەلاکان و دینمان


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

ڕووی ڕاستی عەلمانییەکان لەهەمبەر مەلاکان و دینمان



ڕوون و ئاشکرایە یەکێتیی نیشتمانی کە دامەزراوە لەسەر بنچینەیەکی فیکریی مارکسی-لینینی دروست بووە. پێشیان وا بوو کە دەتوانن بەم فکرە کورد بگۆڕن و ئەوەی خۆیان مەبەستیان بێت، بیکەن. 

بە مرووری زەمەن ئەو فکرە لای هەندێك کاڵ بوویەوە، تەنانەت نەیاندەوێرا بڵێن ئێمە هەڵگری ئەم جۆرە فکرەین. بەڵام خەتێك هەبوو لەناو یەکێتی کە ئەویش خەتی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی سەر بە نەوشیروان موستەفا بوو. ئەمانە هەر لە هزردا نەگۆڕاون، بگرە کاریشی بۆ دەکەن. بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ئەو تێگەیشتنە باشەی خەڵك لە کوردستاندا لە ئیسلام و دین کە ئەو فەزڵەش دەگەڕێتەوە بۆ ئیسلامییەکان و مامۆستایانی ئایینی نەیانوێراوە بەئاشکرا ئەوە بڵێن کە بەکردار دەیڵێن. 

دروستبوونی گۆڕان دەبوو هەر گۆڕانی قسە نەبێت، دەبێت هەر گۆڕانی پارە نەبێت؛ بەڵکوو دەبوو گۆڕان لە فیکر و هەستیشدا بکرێت، چونکە ئەو زەمەنە ڕابورد گەر بتەوێت بە ناوی گۆڕان خەڵکێکی موسڵمان فریو بدرێت، هەر چەندە هەندێك موسڵمانی گێل فریو دراون. دەبوو گۆڕان ئەوەی بزانیایە ئەو خەڵکەی ئەمڕۆ سەرسامی گۆڕانە بۆ ئەوەیە وەك یەکێتییەکەی کۆن نەبێت، دژایەتی دین و بەکەم-سەیرکردنی مامۆستایانی ئایینی هەر مابێت. چونکە گۆڕان دەبێت لە فکر و هەڵوێستدا ڕەنگ بداتەوە، نەك گۆڕان و ماچکردنی قورئان پەردەی ڕەش بێت بەسەر دەموچاوی خەڵکی موسوڵماندا. حاڵی حازر گۆڕان هاوپەیمانی دوو حیزبی ئیسلامیی کوردییە، بۆ دەبێت دژایەتیکردنی دین و شەعائیرە دینییەکان کاری گۆڕان بێت؟! 

بینیمان لە سەر تەلەفزیۆنەکەیان خەڵکێك دەیوت پێم سەیرە ئێستاش کۆمەڵە مەلایەك بێن باسی شتێك دەکەن کە کەس نەیبینیوە وەك بەهەشت و جەهەنەم یا لە پەرلەمانە کارتۆنییەکەی کوردستاندا کۆمەڵە بڕیارێکی ئایینی چارەنووسساز بە میللەتێك کە زیاتر لە ٩٥%ی موسوڵمانە، ئەوان پشتی تێبکەن و بگرە بەربەست بن و هەر گاڵتەشیان پێ بێت؟!! وەك بڕیاری چەندژنە کە سەرەکیترین فراکسیۆن ئەوان بوون دژایەتییان دەکرد، کە ئەمە دەقی فەرمایشتی خوای لەسەرە. هەروەها مەسەلەی جێندەر کە ئەسڵەن ئەوان پاڵپشتێکی باش بوون بۆ وەها بڕیارێك، چونکە ئەوەیشی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی دەرکرد، هەر کەسێکی شیوعی (کۆموونیست) بوو. 

من نازانم بۆ دەبێت کەسێك بە تەکلیفی حەوت حیزب ببێتە وەزیرێك، کەچی بێت و بیەوێت کۆمەڵە بڕیار و ڕاسپاردەیەك دەربکات کە نامۆ بن بە ئاداب و ئەخلاقی کۆمەڵگەیەك کە زۆرینەی موسوڵمانە؟!!! سەیرە، گەر ئێوە ئەوەندە نامۆ بن بەو میللەتە، پێم ناڵێن چۆن دیفاع لە مافی ئەو میللەتە دەکەن؟!!! چۆن ڕێز لەهەستونەستی دەگرن؟!!! من لە بریتانیا ڕێزێکی باش لە نەسرانییەتیان دەگرم کە زۆرینەی بریتانییەکان بڕواشیان پێنەماوە، چوونکە ئایینی زۆرینەیە. 

هەروەها یاسای خێزانیی ئەمان، پاڵپشتیبوون؛ ئەڵبەت شتی باشی تێدایە، کە لەگەڵ دینمدا یەکدەگرێتەوە، بەڵام نەك هەمووی. هەروەها کۆمەڵە نووسەرێك و پەرلەمانتارانێکی گۆڕان هەڵوێستی توندیان نواند بەرامبەر بە یەکگرتووی ئیسلامی دژی شیعرە بێتامەکەی فەرهاد پیرباڵ!!! بۆ ئەوەندە پاڵپشتی یەکن لە مەسەلە فیکرییەکاندا یا ئەوە ڕووی ڕاستەقینەی خۆتانە و ناوێرن بیڵێن؟! ئەوەی ئەم دوایییەش کە ڕووی دا، دانانی مەنزوومەی شەرعی لە کوردستاندا بۆ کاری کۆمەڵایەتی، کە لەلایەن یەکێتیی زانایان پێشکەش کرابوو؛ نەك هەر پێی ڕازی نەبوون بەڵکوو پێکەنینی وایان دەکرد وات دەزانی لە چایخانەن و دۆمینە دەکەن کە بە پاساوی ناجۆر نەیانهێشت باسیشی لێوە بکرێت، گوایە لە دەسەڵاتی دادگا کەم دەکاتەوە. لەکاتێکدا دادگا لە کوردستاندا خۆیان بڕوایان پێی نییە، چونکە پارتی و یەکێتی قۆرخیان کردووە!!! 

ئەم فرمێسکە تیمساحییە بۆ کێ؟ بەس بۆ دژایەتیی دین و مەلا؟! ئەڵبەت من لۆمەیان ناکەم، چونکە من پێم وایە چۆن من بەواجبی دەزانم دیفاع لە دینەکەم و مامۆستایانی ئایینی بکەم، ئەویش پێویست دەکات دیفاع لە عەلمانییەتی خۆی بکات و دژایەتیی خۆی دووبارە بکاتەوە بۆ چەندەها بڕیاری تری لەو جۆرە. هەڵبەت لێرەدا لەوە دەچێت بپرسن خۆ هەر گۆڕان نەبوو دەستی بەرز کردەوە، لیستی کوردستانیش بە هەمان شێوە ڕایان وا بوو! منیش دەڵێم من لۆمەی لیستی کوردستانی ناکەم چونکە ئەوان بەئاشکرا ئەو دژایەتییەیان ڕاگەیاندووە و ئەوەی ئەرزشی نەبێت لایان، دینە. دەیشیڵێمەوە گەر ئەندام پەرلەمانێك وەفای بۆ مێرد و منداڵەکانی نەبێت، لەپێناو بوون-بەئەندام پەرلەمانی وازیان لێبێنێت و بەجێیان بهێڵێت، چۆن وەفای بۆ مەلا و دین دەبێت؟!! بەڵام گلەیی ئێمە لە برادەرانی گۆڕانە کە هاوپەیمانی دوو حیزبی ئیسلامین!!! ئەمە وەفایە بۆ میللەت و خاك و وڵات؟!! بەڵام هیوادارم بۆ ژنهێنانیشیان پێویستیان بە دین و مەلا نەبێت، چونکە دەبێت ئەوکات -خۆشیان بێت و ترشیان بێت- گوێگری مەلا بن و لەسەر چۆك لە خزمەتیاندا دانیشن و شایەتومان بڵێنەوە. 

بەهمەن پێنجوێنی/ بریتانیا

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top