علمانیت- سیناریۆکانی دەسەڵاتی عەلمانی « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

علمانیت- سیناریۆکانی دەسەڵاتی عەلمانی


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

سیناریۆکانی دەسەڵاتی عەلمانی

هەموو دەسەڵاتێکی ستەمکار کە زوڵم و ستەمێکی زۆر دەکات و دەگاتە ئەو حەدەی ئیتر خەڵکی بێزی لێبکەنەوە، تاکە ئومێدێکیان
ئەوە بێت کەسێك بێت و بۆیان بگۆڕێت یا لەو هەموو زوڵم و ستەمە ڕزگاریان بکات وەكچۆن بینیمان لە توونس (محمد بوعزی) بوو بە ڕەمزێك بۆ گەلی توونس کە تا توونس دەمێنێت وەك گاندی و نێڵسۆن ماندێلا سەیر دەکرێت. ئەم غیرەتەی خەڵکی توونس دوای ئەو هەموو زوڵمە دێت کە زەینلعابدین و دارودەستەکەی کردیان بەرامبەر خەڵکی ڕەش و ڕووتی ئەو وڵاتە. توونس بەوە دڵی ئەمریکا و ئەورووپای بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو کە گەر بێت و ئێمە نەبین ئیسلامییەکان دێنە سەر حوکم و دەبێتە گەرەترین ترس بۆ ئێوە؛ بۆیە ئەم وڵاتە بەناو دێمۆکراسییانە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی مادی و مەعنەوی بوون بۆ ئەم دەسەڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوانیش تا توانیان دەستیان کرد بە ڕێگری کردن لە هەموو ئازادیەک کە ترسی بۆیان هەبێت دەستیان کرد بە دزی بێ ئەندازە دەستیان کرد بە چەوساندنەوەی خەڵک دەستیان کرد بە پاوان کردنی بازاڕ بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان خەڵکیان بە جۆرێک فەقیر کردبوو تا پەنا بەرنە بەر پۆلیس ئەمن عەسکەرلای خۆشمان میلیشیا بەس بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بنەماڵە مافیاکان بە جۆرێک حسنی مبارەک دوو ملیۆن بەس پیاوی ئەمنی هەبوو تەنانەت لە ووڵاتانی ئەوروپیش مافیای تایبەتیان هەبووتا حیمایەتیان بکات چوونکە ئەوەندە خراپەو تاوانیان دەرحەق بە میلەتەکەیان کردوە وەهەموو هەوڵێکیان بۆ مانەوەیانە لە دەسەڵات تا کار گەیشتە ئەوەی خەڵکی بێزار بێت لەو دەسەڵاتانەو لێیان ڕاپەڕن وەک ڕاپەڕینەکەی ووڵاتی خۆمان گەر جەماوەر نەیکردایە دڵنیام دەسەڵاتی کوردی ئەم ڕۆژەی بە خۆیەوە نەدەبینی بۆیە ووڵاتانی ئەوروپیش نەیانتوانی بەری ئەو لافاوە بگرن کە ماوەی زیاد لە بیست ساڵ ئەم دەسەڵاتە میلەتەکەی و ئیسلامیەکانی بە هەموو شێوەیەک دەچەوساندەوە و بگرە لەوەتەی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست تا ڕووخانیان بە هەموو شێوەیەک ئیسلامیەکانیان چەوساندۆتەوە ئەوە دژایەتی دینیش با لەو لاوە بوەستێت کە درێغیان نەکردوە هەر لە مەنع کردنی حیجاب و مزگەوت و مەدارسە ئیسلامیەکان کاتی ڕاپەڕینی خەڵکیش دەسەڵاتەکان داوایان لە ئەمریکاو ئەوروپا دەکرد بێن بەدەمیانەوە یارمەتیان بدەن وا ئیسلامیەکان زۆریان هێناوەو گەر یارمەتیان نەدەن ووڵات دەچێتە ژێر دەستیانەوە ئەم چیرۆکانە و خەڵەتاند نانە سوودی نەما ئەوروپاو ئەمریکاش گەیشتبونە ئەوواقیعەی کە بەری ئەو لافاوی خۆپیشاندانانەیان پێناگیرێت و مەجبور ڕوی خۆیان ئەوەندەی تر ڕەش ناکەن پاشان ئەمریکاو ئەوروپا چاک دەزانن ئیسلامیەکان سوودمەندن بۆ میلەتەکانیان تا دەسەڵاتە عەلمانیەکیان ئیسلامیەکان دز نین ئیسلامیەکان گەندەڵ نین ئیسلامیەکان شتێک هەیە کە بەربەستە لەبەردەمیانا و ڕێگرە لەوەی کە سنوورەکانی خواوپاشان خەڵکی ببەزێنن کە ئەویش فەرمایشتەکانی خواو پێغەمبەرەکەین ئێستاش دەسەڵاتی کوردی تووشی پەلە قاژە بوە بەهۆی ئەو هەموە دەنگە ناڕازیەی کە چەندەها ساڵە بەهۆکاری جۆراوجۆر سەرکووت دەکرا وائەمڕۆچیترخۆی پێنە گیراوهاتە سەرجادە بۆ ئەم هەموو گەندەڵیەی کە ڕووی کردۆتە ئەم کوردستانە زۆر دەمێک بوو ئیسلامیەکان باسیان کرد هاواریان کرد داوای چاکسازیان کرد بەڵام وەڵامی دەسەڵات لە بری سوپاس کۆمەڵێک درۆو بوختان وهەڕەشە بوو کە گوایە ئەمانە دەستی ئێرانن دەستی سعودیەن زۆر شتی تر ئێستاش دەسەڵاتی کوردی وەک بن علی و مبارەک و قەزافی و علی عبداللە و ئەسەدەکەی سوریا دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی ئەو خەڵکە ڕاپەڕیوەی کوردستان کە گوایە ئەمانەی بەردەرکی سەراو هەڵەبجەو کەلار و شارەکانی تر ئیسلامیەکانی تەوێڵەو بیارەن هاتونەتەوە دەیانەوێت ئاژاوە گێڕی بکەن باشە هەر ئێوە نەبوون وتان ئەوانە کۆتایان پێهات دیارە ئێستا درۆکەتان بەدەرکەوت بۆ خەڵکی پێم ناڵێن ئەم درۆو خۆڵکردنە چاوی خەڵکە تا کەی ئێستا لە کوردستانداغەیری ئەوانەی کە جاشی خۆتانن بە کۆڵکە نوسەرەکانتان وچەند مەلایەک وچەند مەسڵەحەت چیەکی تر کێ بڕواتان پێدەکات کێ چەپڵەتان بۆ لێدەدات بێگوومان کەس ناساندنی ئیسلامیەکان بە تیرۆریست و پیاوکوژ جۆرەها ناوی ترتاکەی بەفریاتان دەکەوێت جاران ئێوە دەچوون پێناسەی ئیسلامیەکانتان دەکرد لای ئەمریکاو ئەوروپا بەو شێوەی کە خۆتان بتان ویستایە بۆ چوونکە لە گەندەڵی و خراپەدا غەرق بوون بەڵام ئێستا ئەمریکاو هەموو ئەوروپا خۆیان دێن لە نزیکەوە لەگەڵ ئیسلامیەکانا گفتووگۆ دەکەن و یەکتر دەبینن جارێکی تر پێویستمان بەو وەسف و سەنای ئێوە نیە ئەمریکاو ئەوروپاش باش دەزانن بەدیلی ئەم دەسەڵاتە عەلمانیانەی کە غەرق بوون لە گەندەڵی هەر ئیسلامیەکانن ئەوە نیە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیلاری کلینتۆن دەڵێت ئێمە کێشە مان نیە گەر لە میسردا ئیخوانەکان دەسەڵات بگرنە دەست ئەوە نیە دوای ئەوە هەموە دزی و گەندەڵیەی عەلمانیەکانی تورکیا ئێستا ئیسلامیەکان حوکم دەکەن کە لە هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەم ئیسلامیانە کێشەی کورد لە تورکیا بەرەوپێش چوونی بە خۆوە بینیوەو دەرگای گفتووگۆ بە ڕوویاندا کراوەتەوە کە ئەمە قسەی تازەی عبداڵڵە ئۆجەلانە ئەوەنیە خۆپیشاندانەکانی جیهان سەرچاوەکانی لە مزگەوتەکانەوەیە ئەوەنیە ئەو ڕۆژەی جومعە بێت دەسەڵات دەلەرزێت ئەوەنیە دەنگی خۆپیشاندەرەکان هەمووی تەکبیرواڵڵە اکبرن تازە بە تازە ئەم دەسەڵاتە کۆنەی لای خۆمان دەیەوێت لە ڕێی هەندێ کۆڵکە نوسەرو مەلای بێ کەڵکەوە لەو خەڵکە بگەیەنن کە ئەمانە خەتەرن دەی ئێمەی ئیسلامی بیست ساڵە خەتەرین ئەی ئێوەی عەلمانی بیست ساڵە چیتان کرد گەر دەڵێن شتمان کرد ئەی ئەوخەڵکە بۆ ڕژاوەتە سەر ئەو شەقامە ئایا ئەوانەش هەموی ئیسلامین یا زۆرێکیان کۆنە دۆستەکانی خۆتانن کە زوو چەندەها شانامەتان بە باڵایان دەخوێندەوە ئەمڕۆ بۆمەلەفەکانیان هەڵدەدەنەوە کەواتە ئێوە فێرن بەس توهمەو درۆ ببەخشنەوە خۆ پەتی درۆش کورتە ئێوە نەبوون لە ساڵەکانی نەوەتدا دەتانوت بە خەڵکی هەڵبجە بۆیە خزمەتان ناکەین چوونکە ئیسلامیەکان ناهێڵن ئەی ئەوە چەند ساڵە بە قسەی خۆتان ئیسلامیەکانتان لەوناوچە بەدەرنان ئەی بۆ ئێستا خزمەت ناکەن ئێستاش ئیسلامیەکانی لێیە وەک نوسەرێکی قوڕمیش کراو لە کوردساتدا ئەمەی دووبارە دەکردەوە ئەوخەڵکەی لە هەڵەبجە دێتە سەر جادە دژی کێ دێت ئیسلامیەکان یا دەسەڵات داوای خزمەت لە کێ دەکەن ئیسلامیەکان یا دەسەڵات دەڵێن کێ گەندەڵەئیسلامیەکان یا دەسەڵات دروستکردنی سیناریۆو کوشتنی خەڵکی بێتاوان کێ دەیکات ئیسلامیەکان یا دەسەڵات وەک سیناریۆی کوشتنی پێنج کەسی بێتاوان بە ناوی تیرۆرەوە باشە گەر دەسەڵات خزمەت بکات و چاکسازی بکات پێویستی بە دەنگی تەزویر دەبێت بێگوومان نەخێر چوونکە ئەوکات ئەو خەڵکە دەنگ بەو کەسە دەدەن کە خزمەتی کردون نەک دزی لێکردون بۆیە لە هەر هەڵبژاردنێکا دەسەڵات تەزویر نەکات فەوتاوە ئیسلامیەکان داوا ناکەن لەم دەسەڵاتە عەلمانیە ببن بە عمری کوڕی عبدالعزیز لە دادگەریدا بەڵکوو دەڵێن چاوێک لە گاندی و ماندێلا بکەن با دوای خۆیشتان خەڵکی فرمێسکی غەمباریتان بۆ بڕێژن نەک فرمێسکی خۆشی.



چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top