علمانیت - ئایا عەلمانییەت تەنگی بە دین هەڵچنیوە؟ « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

علمانیت - ئایا عەلمانییەت تەنگی بە دین هەڵچنیوە؟


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

ئایا عەلمانییەت تەنگی بە دین هەڵچنیوە؟

لەم چەند ساڵەی دواییدا کۆمەڵێك قەڵەمبەدەست و تاریکبیر لە سێبەری حیزبە عەلمانییەکان هەڵکەوتوون، کە کەسابەتیان بووەتە لاپەڕەڕەشکردنەوە دژی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. گومانسازکردن لەسەر ئیسلام و قورئان و سوننەت بە ئامانجی شێواندنی گۆڕەپانی ڕۆشنبیریی کوردی لەڕێگەبەدەرکردنی نەوەی نوێی موسڵمانان بۆتە پیشەیان. بە بیانووی عەقڵانییەتی نوێ و نوێخوازی و هەروەها دێمۆکراسی و ئازادیی بەیان ڕۆژ نییە کە لەلایەن ئەو کەسانەوە هێرش نەکرێتە سەر ئیسلام و خوا و قورئانی پیرۆز و پێغەمبەری ئیسلام -سڵاو و دروودی خوای لێبێت-. 

فیکری عەلمانییەت هەر دادێ لە کوردستان بڵاو دەبێتەوە و ئەو کەسانەش بەبێ ترس لە هیچ هێز و حیزب و لایەنێك لەسەر ئیشی ناپیرۆزی خۆیان بەردەوامن. بڵاوبوونەوەی ئەو بیر و فیکرە لە بەهێزبوونیدا نییە، بەڵکوو لە لاوازیی حیزبە ئیسلامییەکان، لاوازیی هەڵوێستە شەرعییەکان لەلایەن مامۆستایانی ئایینی و دەسەڵاتپەرستیی هەندێك لە لایەنە ئیسلامییەکانە. دەنا پێشتر بۆ کەس نەیدەوێرا هێرش بکاتە سەر پیرۆزییەکان و بەئاشکرا ئیهانە بکات بە خوای گەورە و قورئان و پێغەمبەری ئیسلام -سڵاو و دروودی خوای لێبێت-. ئەگەریش کەس وای کردبا، لە ترساندا هەڵدەهات و تەرکی کوردستانی دەکرد. 

دەسەڵاتپەرستی وای کردووە کە بۆ ئەوەی حیزبەکە ببێتە دەسەڵاتدار لەبەرامبەر گەلەکۆمەی عەلمانییەکان بۆ سەر ئیسلام، لام تا کام نایەنە وەڵام و متەقیان لێوە نایە و لە هەوڵی ئەوەدان ناوی ئازادیی بیروڕا لەسەر ئەو بێهەڵوێستییەی خۆیان دابنێن و بیکەن بە شەرعی و ئیتر هەر شتێکی هەلەق و مەلەق لەسەر دین دەنووسرێت و دەرخواردی خەڵك دەدرێت. ئەوە ئازادی بیروڕایە و کەس حەقی بەسەرییەوە نییە. ئەو بێدەنگییە وای کردووە بەرەبەرە خەریکە کوفر و ئیرتیداد و ئیهانە بە دین دەبێتە شتێکی ئاسایی و باو لە کوردستان. ئەو حیزبانە و زۆرێك لە مامۆستایانی ئایینی ئەو واجبە شەرعییە وا لەسەر شانیانە، لەبیریان کردووە و هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر بەو هەموو کفر و بێدینی و هێرشکردنە سەر دینیان نییە و بەئەرکی خۆیانی نازانن. 

نموونەی هەرە زەق و هەرە بەرچاوی ئەو بێهەڵوێستییە هەر لەم چەند ماوە ڕووی دا. کتێبێك لەژێر ناوی "قورئان لەنێوان ئوستوورە و جادوودا"، نووسینی ئافرەتێکی بێدین بە نێوی گۆڵاڵە کەمانگەر چاپ و ئازادانەش لە کوردستان خەریکە بڵاو دەبێتەوە. ئەم قەڵەمفرۆشە بە سەدان جار بوونی خوای تەبارەك وە تەعالای ڕەد کردۆتەوە، ئیهانە نەماوە بە دینی ئیسلام نەیکات، تۆمەتی جادوو و شاعیری وهتد... دەخاتە پاڵ پێغەمبەری خوا -سڵاو دروودی خوای لێبێت- و قورئان بە شتێکی درۆ و ئوستوورەیی ناو دەبات و حەج بە ڕێوڕەسمی جینسی ناودێر دەکات. ئەمە کفر نییە، چییە؟! ئەمە ئیلحاد نییە، چییە؟! ئەمە بانگەشە بۆ لەنێوبردنی دین نییە، چییە؟ باشە کوا، لەکوێن حیزبە ئیسلامی و مامۆستا ئایینییەکانمان؟! خەریکن لەسەر بووجە شەڕ دەکەن، بزانن چەندیان وەبەر دەکەوێت!! 

ئەم ئافرەتە لەدین خاریج بووە واتە لە ڕیزی خەواریجدایە، بەڵام ئەگەر تەنیا بۆ خۆی وا بوایە، ئێمەش بەپێی ئایەتی پیرۆز دەمانگوت: "لا اکراە فی الدین"، بەڵام کاتێك قۆڵی هەڵماڵیوە بۆ پەرەپێدانی بێدینی، ئیلحاد و دژایەتی خوا و پێغەمبەری خوا و ئایەتە پیرۆزەکان و فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام -سڵاو و دروودی خوای لێبێت-، چیتر شموولی ئەم ئایەتە پیرۆزە نابێت. چونکە ئەو وەك ئەوەیە کە چەك هەڵگرێت و شەڕی ئیسلام بکات. بۆیە بوێرانە دەبێت ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز جێبەجێ بکەین نەك بیانکەینە قوربانی کورسیی دەسەڵات و بڵێین ئەوە ئازادیی ڕادەربڕینە و دێمۆکراسییە. 

لەم کتێبەدا هەموو قورئان کەوتۆتە بەر شك و گومان، بۆیە نابێت مامۆستایانی ئایینی بێهەڵوێست بن و دەبێت لەمبارەیەوە ڕوونکردنەوەیان بۆ موسڵمانان هەبێت، چون واجبی شەرعییە و لەسەر شانیانە. هیوادارم وەڵامی شیاوی پێبدرێتەوە. ئەوە کوفرە و هاتووە دین بسڕێتەوە، ئەرکی هەموو موسڵمانێکە هەڵوێستی هەبێت و بەو ئەرکەی وا خوای گەورە لە قورئان دیاری کردووە بۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵوێستنواندن دژ بە کوفر و ئیلحاد و ئیرتیداد هەستن و تۆوی ئیلحاد و کفر بنەبڕ بکەن. 

کوفر تا ئێستا نەیتوانیوە لە کوردستان ڕیشە دابکوتێت. هەرکەسێك لەبیری ئەوەدا بووبێت کە ئیسلام لە کوردستان بسڕێتەوە، خۆی سڕدراوەتەوە و تێدا چووە. ئیسلام ئایینی ئێمەیە و دیارە خەڵکی موسڵمانیش هەردەم ئامادەی (الجهاد فی سبیل اللە)یە و لە کوشتن و کوژران لەڕێگای خوا ترسی نییە. فليقاتل في سبيل الله الذين يشرون الحياة الدنيا بالآخرة ومن يقاتل في سبيل الله فيقتل او يغلب فسوف نؤتيه اجرا عظيما. (النساء: ٧٤). واتە: کەسانێك ژیانی خۆیان لەپێناو ئەودنیادا داناوە، دەبێت لەڕێگای خوا بکوژێت، ئەوەی لەڕێگەی خودادا دەکوژێت یان دەکوژرێت یان سەردەکەوێت، پاداشتێکی گەورەی پێدەدەین. 

یەکێك لە ئامانجەکانی ئەم کتێبە نانەوەی فیتنەیە لەنێو موسڵماناندا. دیارە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نانەوەی فیتنە لەنێو موسڵماناندا بەڕوونی لە قورئانی پیرۆزدا حوکمی لەسەر دراوە. خوای گەورە لە سوورەتی (البقرة) ئایەتی (١٩٣)دا دەفەرموێت: وقاتلوهم حتى لا تكون فتنة ويكون الدين لله فان انتهوا فلا عدوان الا على الظالمين. واتە: بیانکوژن تا فیتنە نەمێنێت و دین بێتە دینی خودا، بەڵام ئەگەر دەستیان هەڵگرت، ئێوەش دەست ڕاگرن، چونکە هێرش تەنیا بۆ سەر ستەمکار ڕەوایە. 

بە پشتیوانیی خوای گەورە ئیسلام سەردەکەوێت و پیاوانی دینی ئیزن بە زاڵبوونی عەلمانییەت نادەن.



چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top