په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر نوێژكردن (به‌شی یه‌که‌م)
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف المرسلين، نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
باوكی به‌ڕێز، دایكی به‌سۆزو دڵسۆز، په‌روه‌رده‌كه‌ری ڕێزدارو به‌حورمه‌ت:
به‌ڵگه نه‌ویسته كه جگه‌رگۆشه‌كانمان ئامانه‌تی په‌روه‌ردگارن لامان، خوای گه‌وره پێمانی به‌خشیون و به‌وه‌ش ئه‌ركێكی ئێجگار گه‌وره كه‌وتۆته سه‌رشانمان، چه‌ندێك ئاوات و هیوامانه كه چاك و باش بن و له دونیا‌و و دواڕۆژدا سه‌ركه‌وتوو بن و جێگه‌ی سه‌ربه‌رزی و سه‌ربڵندیمان بن،
نه‌كه‌ی ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌ی پێغه‌مبه‌رت صلی الله علیه وسلم له‌یاد بچێت كه ده‌فه‌رموێت: " كلكم راع وكلكم مسئول عن رعيته ". [رواه البخاري 893، ومسلم 1829]. [هه‌مووتان شوانن و هه‌مووشتان به‌رپرسن له‌وه‌ی له ژێر ڕكێفتاندایه]، وه نه‌وه‌كانیشمان ڕۆژێك دێت كه له‌سه‌ریان لێمان ده‌پرسرێته‌وه‌و به‌ره‌و ڕووی لێپێچانه‌وه‌ی قورس ده‌بین له‌باره‌یانه‌وه، بیر له‌م نزایه‌ی ئیماندار بكه‌ره‌وه له قورئاندا كه ده‌فه‌رموێت: رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَاماً. [الفرقان:74].
له جۆر‌و شێوازی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ منداله‌كانمان له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم ده‌گێڕدرێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: "لأن يؤدّب الرجل ولده خير له من أن يتصدق بصاع". [رواه أحمد 20394، والترمذيّ 1951].[به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر مرۆڤ منداڵه‌كه‌ی ته‌ئدیب بكات ئه‌وه‌ی بۆ باشتره له‌وه‌ی كه ساعێك(مشتێك) بكاته خێر]، هه‌روه‌ها له‌و ئه‌سه‌ره‌وه كه هاتووه‌و ده‌ڵێت: "لاعبوا أولادكم سبعاً، وأدّبوهم سبعاً، وصاحبوهم سبعاً" [حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا یاری و گه‌مه بكه‌ن، وه حه‌وت ساڵیش په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، وه حه‌وت ساڵی دیكه‌ش هاوڕێیه‌تییان بكه‌ن].
با بزانین كه منداڵه‌كانمان پێویستیان به شتانێكی زۆر هه‌یه له ئێمه‌وه، پێویستیانه به خۆشه‌ویستی، به ته‌قدیرو حساب بۆ كردنیان، به ئازادی، به‌سه‌ركه‌وتن و نه‌جاح.
ئه‌ی باوكی ڕێزدار، ئه‌ی دایكی به‌سۆزو میهره‌بان:
ئێوه نموونه‌ن بۆ منداڵه‌كانتان، بیرتان له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت صلی الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێت: "إذا مات الإنسان انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، وعلم ينتفع به، وولد صالح يدعو له". [رواه الترمذي 1376، وقال: حسن صحيح، والنسائي 3651]. [ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئاده‌م مرد، كاری ده‌پچڕێت و كۆتایی پێ دێت ته‌نها له سیاندا نه‌بێت: خێرێكی به‌رده‌وام و له‌به‌ر ڕۆیشتوو، وه زانستێك سوودی لێ بكرێت، وه منداڵێكی ساڵح و باش دوعای خێری بۆ بكات]. ده‌ی با مه‌به‌ست و هه‌ده‌فمان ئه‌وه بێت كه منداڵه‌كانمان بكه‌ینه كه‌سانێكی ساڵح و چاك، كه‌سانێكی خواناس و به دین و سه‌رڕاست، جوانیش بیر له‌م فه‌رمووده بكه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: "إذا أراد الله عزّ وجل بأهل بيت خيراً أدخل عليهم الرفق". [رواه أحمد 23906]. [ئه‌گه‌ر خوای عزوجل خێری بۆ ماڵێك بوێت نه‌رموونیانی ده‌خاته نێویانه‌وه].
به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه كه په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر نوێژكردن و ڕاهێنان له‌سه‌ری بۆ ئاماده‌كردنی تاكی چاك و خێزانی چاك و كۆمه‌ڵگای چاك كه له زاراوه‌ی قورئاندا به ئوممه‌تی میانڕه‌و _الأمة الوسط- ناو ده‌برێت فه‌رزێكی شه‌رعییه، ئه‌و ئوممه‌ته‌ی په‌روه‌ردگار به‌رپرسیارێتی ژیانی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وو شه‌ریعه‌تی پاك خستۆته ئه‌ستۆ، تاكو ببێته ده‌ستوورو نیزامێكی ته‌واو گشتگیر بۆ ژیان.
چۆن منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر نوێژ په‌روه‌رده بكه‌ین؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وأمر أهلك بالصلا‌ة واصطبر عليها [طه:132] .
ئه‌ی باوكی به‌ڕێز، ئه‌ی دایكی به‌ڕێز:
هه‌موومان پێگه‌و شوێنی نوێژ له ئیسلامدا ده‌زانین، هه‌ر له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێت: "...وَجُعِلَتْ قُرَّةُ عَيْنِي فِي الصَّلاةِ". [رواه أحمد 11884، والنسائي 3939]. بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه:
سه‌ری كار ئیسلامه، وه كۆڵه‌كه‌و پایه‌كه‌ش نوێژه، ئه‌وه‌ته ڕاسپێری پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌كاتی وه‌فاتیدا، كه ڕاسپێرییه‌كی ته‌واوه بۆ ئوممه‌ته ئه‌وه‌یه كه: "الصلاةَ، الصلاةَ وما ملكت أيمانكم". [رواه أحمد 25944، وابن ماجة 1625].[نوێژ، نوێژ، ئه‌وانه‌ش كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دان].
له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت بزانین كه ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر نوێژ مه‌به‌ستێكی زیندووه له په‌روه‌رده‌ی ئیمانیدا بۆ منداڵ، وه بیرت بێت كه قۆناغی منداڵی قۆناغی ته‌كلیف و فه‌رمانبه‌رداری نییه، به‌ڵكوو قۆناغی ئاماده‌كردن و ڕاهێنان و ڕامبوونه، ئینجا ئه‌گه‌ر تۆ له‌م قۆناغه‌دا بنه‌ماو بناغه‌ی نوێژ‌و خواناسی و چاكه‌ت تێدا ڕواندا، پاشان به‌گه‌یشتن بۆ قۆناغی به‌رپرسیارێتی و ته‌كلیف له دوای باڵغ بوونه‌وه، ئه‌وكات به‌جێهێنانی فه‌رزو ئه‌ركه‌كانی له‌سه‌ر سووك ده‌بێت.
• قۆناغه‌كانی نوێژ:
یه‌كه‌م: قۆناغی هه‌ڵنانی منداڵ له‌سه‌ر وه‌ستان له نوێژ دا:
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی هۆشداری و ئاگاییبونی منداڵ، باوك و دایك داوای لێ ده‌كه‌ن كه له كاتی نوێژه‌كاندا له ته‌نیشتیانه‌وه بوه‌ستێت، له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم ریوایه‌تكراوه كه فه‌رموویه‌تی: "إذا عرف الغلام يمينه عن شماله فمروه بالصلا‌ة". [رواه أبو داود، والبيهقي].[ئه‌گه‌ر منداڵ ڕاست و چه‌پی خۆی زانی، رایبێنن له‌سه‌ر نوێژ].
وه ده‌بێ هه‌موو ئه‌وه بزانین كه منداڵ له سه‌ره‌تای قۆناغی منداڵی‌دا، جاری وایه به‌به‌رده‌می نوێژه‌كه‌تدا گوزه‌ر ده‌كات و ده‌گری و خۆی پێته‌وه هه‌ڵده‌واسێت، له‌م كاته‌دا هیچ نه‌نگی و ناشه‌رعی نییه له‌هه‌ڵگرتنی له كاتی نوێژه‌كه‌تدا ئه‌گه‌ر هاتوو ترسای تووشی شتێك ببێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌س نه‌بوو له ماڵه‌وه ژیری بكات و یاری له‌گه‌ڵ بكات.
با باوكان بزانن كه نوێژی جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت بۆ ئه‌وان باشتره (به‌ڵكوو فه‌رزو واجبه له‌سه‌ر پیاوان)، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فێری كردوین كه نوێژه سوننه‌ته‌كانمان له ماڵه‌وه بكه‌ین، ئه‌وه‌ته صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: "إذا قضى أحدكم الصلاة في مسجده فليجعل لبيته نصيباً من صلاته، فإن الله جاعل في بيته من صلاته خيراً". [رواه أحمد 13986، ومسلم 778].[ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكتان له مزگه‌وته‌كه‌یدا نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، با به‌شێكیش له نوێژه‌كه‌ی بێڵێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌ی، چونكه خوا سبحانه و تعالی له نوێژكرنیدا له ماڵه‌وه خێری بۆ دێنێت]. وه له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه كه: "اجعلوا في بيوتكم من صلاتكم، ولا تتخذوها قبوراً". [رواه البخاري 432، ومسلم 888]. [له ماڵه‌كانتاندا به‌شێك له نوێژه‌كانتانی لێ بكه‌ن، مه‌یانكه‌نه گۆڕستان (چونكه گۆڕستان نابێت نوێژی تێدا بكرێت)].، جا كاتێك منداڵ ده‌بینێت باوك و دایكی نوێژ ده‌كه‌ن، ئه‌میش لاسایان ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته حاڵه‌تێك و له ناخێیدا ڕه‌گ داده‌كوتێت.
دووه‌م: منداڵانی دوای قۆناغی حه‌وت ساڵان:
ئه‌مه‌ش كه قۆناغی ئاماده‌باشییه بۆ نوێژ‌و ئه‌م خاڵانه له خۆ ده‌گرێت:
- فێركردنی منداڵ بۆ هه‌ندێ ئه‌حكامی ساده‌ی پاك و خاوێنی: له‌وه‌ی كه چۆن خۆی له پیسی بپارێزێت، چۆنییه‌تی سه‌رئاوكردن، وه پێویستی پارێزگاریكردنی پاكوخاوێنی جل و به‌رگ و لاشه‌ی، له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پاك و خاوێنی به نوێژه‌وه.
- فێركردنی منداڵ بۆ فاتیحه‌و هه‌ندێك له سووره‌ته كورته‌كان وه‌ك خۆئاماده‌كردن بۆ نوێژكردن.
- فێركردنی ده‌ستنوێژو ڕاهێنانی به‌شێوه‌ی كردار، وه‌ك چۆن هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان منداڵه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ڕادێنا.
- پێش حه‌وت ساڵی ده‌ست ده‌كه‌ین به‌فێركردنی بۆ نوێژ‌و هه‌ڵنانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌لانی كه‌م له ڕۆژێكدا فه‌رزێك یان زیاتر له فه‌رزێك ئه‌نجام بدات، وه‌ك نوێژی به‌یانی پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆ قۆتابخانه یان دایه‌نگا، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه پێش حه‌وت ساڵی داوای لێ ناكه‌ین كه هه‌موو فه‌رزه‌كان به یه‌كه‌وه ئه‌نجام بدات.
- هه‌روه‌ها: گرنگه كه پاش ئه‌وه‌ی ئادابی مزگه‌وتی فێر ده‌كه‌ین، منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ خۆماندا جار جار به‌رین بۆ نوێژی جومعه، ئه‌وكات منداڵه‌كه ڕادێت له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌م درووشمه، ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هاتنه نێۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌و تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا.
سێیه‌م: قۆناغی دوای حه‌وت ساڵی تا ده ساڵی:
له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: "مروا أولادكم بالصلا‌ة وهم أبناء سبع سنين، واضربوهم عليها وهم أبناء عشر، وفرقوا بينهم في المضاجع". [رواه أبو داود 494، واللفظ له، والترمذي 407، والدارمي 1431].[منداڵه‌كانتان ڕابێنن له‌سه‌ر نوێژ كاتێك ئه‌وان نه‌وه‌ی حه‌وت ساڵانن، وه لێیان بده‌ن له‌سه‌ری كاتێك ده‌ساڵانن، وه له سه‌رجێگه‌ش له‌یه‌كتریان جیا بكه‌نه‌وه].
پێویسته هه‌ر له‌حه‌وت ساڵییه‌وه منداڵ فێری ئه‌م فه‌رمووده‌یه بكرێت، تاكو بزانێت كه‌وا ئیتر قۆناغی نوێژكردنی ده‌ستی پێ كردووه، هه‌رلێره‌شه‌وه هه‌ندێ له په‌روه‌رده‌خوازان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه منداڵه‌كه ده‌گاته ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی ته‌واو، ئه‌و ڕۆژه بكرێته ڕۆژێكی تایبه‌ت و جیاواز له ژیانی منداڵه، تاكو هه‌ست بكات كه قۆناغێكی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاندووه‌و هاتۆته قۆناغی نوێوه‌و ئیتر ده‌بێت ده‌ست بكات به نوێژكردن، دوای ئه‌وه‌ش پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سێ ساڵی ته‌واوی داناوه تاكو به هێواشی و نه‌رمونیانی و له‌سه‌رخۆیی له‌و ماوه‌یه‌دا نوێژ‌و مانای نوێژ‌و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر نوێژ له ژیان و هه‌ڵس و كه‌وتی ئه‌م منداڵه‌دا بڕوێنرێت، بۆیه ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا زۆری لێ نه‌كرێت و لێی نه‌درێت، به خۆشی و نه‌رمونیانی و له‌سه‌رخۆیی و زمان و گوفتی شیرین نوێژی لا خۆشه‌ویست بكرێت، به تێڕوانینێكی حسابی ده‌بینین كه ژماره‌ی دوباره‌بوونه‌وه له‌م قۆناغه‌دا ده‌گاته:
ژماره‌ی نوێژه‌كان ژماره‌ی ڕۆژه‌كان ساڵ كۆی گشتی
5 354 3 5310 نوێژ
واته باوك و دایك به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و چه‌ند ژماره‌یه له‌و ماوه‌ی سێ ساڵه‌دا نوێژ بیری منداڵه‌كانیان دێننه‌وه‌و بانگیان ده‌كه‌ن بۆ نوێژ كردن، ئه‌مه‌ش كه گرنگی دووباره بوونه‌وه‌ی كرده‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌رده‌خات كه په‌روه‌رده‌خواز نابێت بێ هیوا بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت كار‌و ئاكاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان دووباره بكاته‌وه. ئه‌مانه هه‌مووی له‌گه‌ڵ ڕووخۆشی و نه‌رمی و له‌سه‌رخۆیی و ئامۆژگاریی و به‌خشینی هه‌دییه‌و هه‌ڵنان و ئافه‌رین دا.
ئینجا له‌م قۆناغه‌دا منداڵ حوكمی پاك و خاوێنی و خۆپاكردنه‌وه‌ی فێر ده‌كرێت، وه چۆنییه‌تی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، وه هه‌ندێ دوعای تایبه‌ت به‌نوێژ، هه‌ڵیئه‌نێین له‌سه‌ر ملكه‌چ و ئاماده‌یی دڵ له‌كاتی نوێژه‌كانیدا، وه كه‌م خۆجوڵاندنه‌وه له نوێژدا، ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه وسلم بیر دێنینه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: "إنّ العبد ليصلي الصلاة ما يكتب له منها إلا عشرها، تسعها، ثمنها، سبعها، سدسها، خمسها، ربعها، ثلثها، نصفها". [رواه أحمد 18415، وأبو داود 796، والنسائي 796].[به‌نده نوێژ ده‌كات ته‌نها ده‌یه‌ك، یان نۆیه‌ك، یان هه‌شت یه‌ك، یان حه‌وت یه‌ك، یان شه‌ش یه‌ك، یان پێنج یه‌ك، یان سێ یه‌ك، یان نیوه‌ی بۆ ده‌نووسرێت]. ئه‌مانه هه‌مووی له‌گه‌ڵ پله‌پله‌یی و بێ زۆرلێكردن و قه‌ڵسكردنی.
چواره‌م: قۆناغی فه‌رمانكردن به نوێژ‌و لێدان له‌سه‌ری.
پێویسته كه له دوای قۆناغی حه‌وت ساڵانه‌وه به‌رده‌وام ئه‌و فه‌رمووده پیرۆزه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بده‌ین به گوێی منداڵه‌كانماندا، كه بنه‌مای لێدانی دوای ده‌ساڵ داناوه بۆ هۆشداری و ئاگایی له‌وه‌ی كه شوێن شه‌یتان ملكه‌چ بین، تاكو بزانێت دوای قۆناغی ده‌ساڵی ئیتر هه‌روا به سانایی لێی قه‌بوڵ ناكرێت نوێژ نه‌كات و له‌سه‌ری لێی ده‌پێچرێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ش هه‌رسوور بوو له‌سه‌ر بێ موبالاتی و نوێژ نه‌كردن، ئه‌وكات لێی ده‌درێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وام لێدان به پێی ئه‌و مه‌رج و خاڵانه بێت كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بۆی دیاری كردوین.
ئه‌گه‌ر منداڵ له ژینگه‌یه‌كی چاك و ئیمانداردا گه‌وره كرا، باوك و دایكی ساڵح و خواناس بوون، گوێیان به‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه دا كه باسمان كردن، پێشه‌نگ بوون بۆ به‌رده‌وامبوونی منداڵه‌كه‌یان بۆ نوێژه‌كانی، ئه‌وكات بێ گومان منداڵ زۆر به ئاسانی و بێ كێشه له‌سه‌ریان ڕادێت و زۆر قورس و گرانه وازی لێ بێنێت و دوور بكه‌وێته‌وه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵنانی مه‌عنه‌وی و ماددیدا.
وه له‌م قۆناغه‌دا (دوای ده‌ساڵی) له‌سه‌ر باوك یان ئه‌وكه‌سه‌ی منداڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆیه پێویسته كه فێری چۆنییه‌تی و ئه‌حكامی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی بكات، هه‌روه‌ها نوێژی سوننه‌ته‌كان وه‌ك دووڕكاتی پێش نوێژی به‌یانی، سوننه‌تی چێشته‌نگاو و وه‌ترو ئه‌وانی دیكه.
پێویسته له‌م قۆناغه‌دا گرنگی بدرێت به‌هه‌ردوو نوێژی به‌یانی و خه‌وتنان، وه به‌ئاگاكردنه‌وه‌ی منداڵ بۆ نوێژی به‌یانی له مزگه‌وت تاكو ڕابێت له‌سه‌ری، له‌مه‌شدا باوك ده‌بێته پێشه‌نگێك بۆ منداڵه‌كه‌ی، وه ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له‌سه‌ر فه‌رزه‌كان ئیتر به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، به تایبه‌ت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانداذَلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ. [الحج: 32].،
ئه‌گه‌ر نوێژێكی له‌بیرچوو، با هه‌ركاتێك بیری هاته‌وه یه‌كسه‌ر بیكاته‌وه، وه ئه‌گه‌ر به ته‌ممه‌ڵیش له‌ده‌ستی چوو، ئه‌وه ده‌بێت فێری ته‌وبه‌ی بكه‌ین و پێی بڵێین كه جارێكی تر شتی وا نه‌كات، وه له‌به‌شه پاره‌ی خۆی خێر‌و چاكه بكات، وه كاره‌كانی تری خێروچاكه‌ش به‌ڵكوو خوای گه‌وره لێی خۆش ببێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه ده‌فه‌رموێت: "وَأَتْبِعْ السَّيِّئَةَ الْحَسَنَةَ تَمْحُهَا". [رواه أحمد 20847، والترمذيّ 1987].[به‌دوای خراپه چاكه بكه ده‌یسڕێته‌وه]، وه خۆزگایه مزگه‌وت هه‌ندێ چالاكی بنواندایه كه ببێته هۆی پاڵنه‌رو یاریده‌یه‌ك بۆم قۆناغه، وه‌ك هه‌ڵسانی شه‌ونوێژ، ئاڵقه‌ی قورئان، ده‌رسی ژیاننامه، گه‌شت و سه‌یران.
ئیتر له‌مه‌به‌دوا ده‌بێت باوك و دایك ورد هه‌نگاوی داهاتوو بنێن و یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر بن تاكو به‌هه‌ردووكیان ببنه پێشه‌نگێكی چاك بۆ منداڵه‌كه‌یان، وه به‌رده‌وام ئه‌م نزایانه‌ش بخوێنن و هه‌رگیز له یادیان نه‌چێت: رب اجعلني مقيم الصلاة ومن ذريتي ربنا وتقبل دعاء [إبراهيم:40]، (ربنا هب لنا من أزواجنا وذريتنا قرة أعين واجعلنا للمتقين إماماً ) [الفرقان:40] .
خوێنراوه‌ته‌وه: ١٦٤٨