ئافره‌تی صاڵح و په‌روه‌رده‌ی منداڵ
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت ..
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و دروود و سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و هاوه‌ڵان و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی..
له فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر دا دروودی خوای له‌سه‌ر که بوخاری ڕیوایه‌تی کردووه ده‌فه‌رموێت : (تُنكح المرأة لأربع لمالها ولحسبها وجمالها ولدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك) .
لێره‌دا سه‌روه‌رمان چوار جۆر له ئافره‌تی ده‌ستنیشان کردووه ئه‌وانیش (خاوه‌ن ماڵ و سامان ، ئافره‌تێک که حه‌سه‌ب و نه‌سه‌بی ناوداری هه‌یه ، ئافره‌تی جوان ، ئافره‌تی دیندار و خواناس) بێگومان له‌به‌ر ئه‌م چوار هۆکاره‌ی باسکران ئافره‌ت ده‌خوازرێ ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) داوامان لێ ده‌کات که به پله‌ی یه‌که‌م ئافره‌تی دیندار بخوازرێ..
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا که موسلیم ڕیوایه‌تی کردووه ده‌فه‌رموێ : (الدنيا متاع وخير متاع الدنيا المرأة الصالحة)..
لێره‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که باشترینی خۆشییه‌کانی دونیا ئافره‌تی صاڵحه...
مامۆستایه‌ک که‌له یه‌کێ له مزگه‌وته‌کاندا قورئانی پیرۆز فێری منداڵان ده‌کات ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: که ڕۆژێک منداڵێکی بچووک هات بۆلام تا ناوی تۆمار بکه‌م بۆ ده‌رس خوێندن ...
پێمووت : هیچ شتێکت له قورئان له‌به‌ره؟
وتی به‌ڵێ..
پێمووت له (جزئی عم) بۆم بخوێنه ... بۆی خوێندم
وتم سووره‌تی ته‌باره‌کت له‌به‌ره ؟ وتی به‌ڵێ ..
سه‌رم سوڕما له‌وه‌ی هێنده بچووکه و له‌به‌ریه‌تی...
ده‌رباره‌ی سووره‌تی النحل لێم پرسی ئه‌ویشی له‌به‌ر بوو ، زیاتر سه‌رم سوڕما ، بۆیه وتم سوره‌ته درێژه‌کانی لێده‌پرسم ، پێمووت سووره‌تی به‌قه‌ڕه‌ت له‌به‌ره ؟ وه‌ڵامی به به‌ڵێ دامه‌وه‌و بۆی خوێندم بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک بکات!!
وتم کوڕی خۆم تۆ قورئانت له‌به‌ره ؟
وتی به‌ڵێ !!!
سبحان الله و ماشاءالله ...
داوام لێکرد که به‌یانی بێته‌وه و باوکی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت .... ئه‌بێت ئه‌و باوکه چۆن بێت ؟؟ له‌و په‌ڕی سه‌رسوڕماندا بووم ..!
موفاجه‌ئه‌یه‌کی گه‌وره بوو کاتێک که باوکیم بینی!!! چونکه هه‌ر به شێوه‌ی دا دیار بوو که که‌سێکی مولته‌زیم نییه ..
پێی‌ووتم : ده‌زانم که پێت سه‌یره ، من باوکی ئه‌و منداڵه‌م ، به‌ڵام پێت ده‌ڵێم له پشت ئه‌م منداڵه‌وه ئافره‌تێک هه‌یه به هه‌زار پیاو ده‌بێت..
مژده‌ت ده‌ده‌مێ که له ماڵه‌وه‌ش چوار منداڵم هه‌موو قورئانیان له‌به‌ره ... وه کچێکی بچکۆله‌م هه‌یه که ته‌مه‌نی چوار ساڵانه و جزئی (عم) ی له‌به‌ره..!
لام سه‌یربوو پرسیم : چۆن ؟
وتی: دایکیان کاتێک منداڵه‌که ده‌ست به قسه کردن ده‌کات واته سه‌ره‌تای فێربوونی قسه کردنیان ، ئه‌و هانیان ده‌دات بۆ فێربوون و له‌به‌ر کردنی قورئان..
هه‌رکام له منداڵه‌کان زووتر به‌شی خۆی له‌به‌ر بکات ئه‌وا ئه‌و بۆی هه‌یه نان خواردنی ئێواره دیاری بکات که چی ده‌بێت واته به دڵی خۆی ، وه ئه‌وه‌ی یه‌که‌مه له پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌ری کردووه شوێنێک بۆ پشووی ئه‌و هه‌فته‌یه هه‌ڵده‌بژێرێت..
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م جار خه‌تمی ده‌کات بۆی هه‌یه شوێنێک هه‌ڵبژێرێ بۆ گه‌شت کردن بۆ ئه‌وێ ..
به‌م شێوه‌یه وا له منداڵه‌کان ده‌کات که مونافه‌سه‌ی یه‌کتر بکه‌ن تا زووتر قورئانه‌که‌یان له‌به‌ر بکه‌ن..
به‌ڵێ ئه‌وه‌ش نموونه‌ی ئافره‌تی صاڵحه ، به صاڵح بوونی ماڵ و منداڵیشی صاڵح کرد .. ئه‌و ئافره‌ته‌یه که پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئامۆژگاریمان ده‌کات به هه‌ڵبژاردنی و واز هێنان له ماڵ و جوانی و حه‌سه‌ب...
پیرۆزی بێت ... هه‌روه‌ک چۆن پاشه‌ڕۆژی منداڵه‌کانی ئه‌مین کرد به‌وه‌ی که له ڕۆژی دواییدا قورئان ده‌بێته شه‌فاعه‌تکاریان...
پێغه‌مبه‌ر دروود و سه‌لامی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ : (يقال لصاحب القرآ‌ن يوم القيامة اقرأ وارق ورتل كما كنت ترتل في دار الدنيا فإن منزلتك عند آخر آية كنت تقرؤها) ابن حبان .
بیر له‌وه بکه‌ره‌وه ڕۆژی دوایی ئه‌و ئافره‌ته به نرخه وه‌ستاو و سه‌یری منداڵه‌کانی ده‌کات چۆن به‌هۆی قورئانه‌وه پله‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه ، تا ده‌گه‌نه به‌رزترین پله..
پاشان تاجێک ده‌کرێته سه‌ری که یاقووتی پێوه‌یه که باشتره له دونیا و ئه‌وه‌ی له دونیادایه ...
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر به منداڵه‌کانمان بڵێین بخوێنن ؟؟
ده‌گه‌نه چ ئاستێک ؟؟
ئه‌گه‌ر سه‌یربکه‌ین چۆنن له‌گه‌ڵ گۆرانیدا؟؟
له‌گه‌ڵ وێنه‌ی بێ‌ئابڕوو و بێشه‌رم ؟؟
ئه‌و بلوتوثانه‌ی که له مۆبایله‌که‌یدان ؟؟
جلوبه‌رگه‌کانیان داپۆشراون یان نا ؟
هه‌موو ئه‌مانه له ته‌رازووی دایک و باوکاندان ، که‌واته بزانن منداڵه‌کانتان له چ ئاستێکی په‌روه‌رده‌یی دان ؟
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێ : (كلكم راع، وكلكم مسؤول عن رعيته، الإمام راع ومسؤول عن رعيته، والرجل راع في أهله ومسؤول عن رعيته، والمرأة راعية في بيت زوجها ومسؤولة عن رعيتها، والخـادم راع في مال سيده ومسؤول عن رعيته، فكلكم راع ومسؤول عن رعيته). البخاری .
واته هه‌موو دایک و باوکێک به‌ر پرسن له ڕۆڵه‌کانیان ، به‌خێوکردنی منداڵ ته‌نها خواردن و جلوبه‌رگ نییه ،به‌ڵکو گرنگی دانه به په‌روه‌رده‌یه‌کی درووست له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ، ئاگاداری کێشه و موعاناتی ئه‌و منداڵه بکرێ ، بزانرێ هاوڕێکانی کێن ، چونکه هاوڕێ هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ به‌رنامه‌ڕێژی ئه‌و منداڵه سه‌ره‌ڕای قوتابخانه و ڕاگه‌یاندن که ده‌ورێکی باشی بۆ ئه‌و منداڵه ده‌بێت ، هه‌موو ده‌زانین ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆ ده‌ورێکی سلبی هه‌یه و هه‌ڵده‌سێ به گواستنه‌وه‌ی عاده‌ت و ته‌قالیدێک که زۆر دووره له عاده‌تی ڕه‌سه‌نی خۆمانه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری خۆی جێ ده‌هێڵێت، بۆیه پێویسته دایکان و باوکان پێکه‌وه ئه‌و به‌ر پرسیارێتییه بگرنه ئه‌ستۆ نه‌ک به ته‌نها بۆ دایکه‌که به جێ بهێڵرێت...
خوای گه‌وره ئه‌و منداڵانه‌مان بۆ ئه‌وه ناداتێ هه‌تا ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌که‌ن زیاد ببن ، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یادی ده‌که‌ن و سوپاسی نیعمه‌ته‌کانی ده‌که‌ن له زیادبووندا بن ...
ئایا منداڵه‌کانی ئێمه له‌وانه‌ن..؟؟
له ئێستاوه ده‌ست پێبکه ، به‌رنامه‌یه‌ک که ئامانجی خۆی بپێکی دابڕێژه بۆ منداڵه‌کانت...
وه‌رگێران به ده‌ست کاریه‌وه : سایه فارس
منتدی اذکرالله