دایكی موسڵمان
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على رسوله، وآله وصحبه..
دایكی خاوه‌ن قه‌ده‌رو به‌رێز: سه‌لام و به‌ره‌كه‌تی خوات لێ بێت، تۆ نه‌وه‌ی عائیشه‌و ئه‌سما‌ء و زه‌ینه‌بیت .. تۆ دایكی نه‌وه‌كانی داهاتویت، تۆ قوتابخانه‌ی هۆشیاری و ئاگاییت، تۆ مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی خێزان و كۆمه‌ڵگایت...
الأم مدرسة إذا أعددتها أعددت شعباً طيب الأعراق
والأم نبت إن تعاهده الحيا بالري أورق أيما إيراق
ئه‌ی دایكی موسڵمانی به‌رێز: بزانه به‌رپرسیاریت له‌به‌رامبه‌ری په‌روه‌ردگار زۆر گه‌وره‌و به‌هه‌نده‌وخۆی له‌سێ خاڵدا ده‌بینێته‌وه:
یه‌كه‌م: دڵ و ده‌روونت پڕ بكه‌یت له ئیمان و گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگاری تاك و ته‌نها، ده‌روونت ئاویشته بكه به نووری قورئان و تێگه‌یشتن و ورد بوونه‌وه له ماناكانی.
دووه‌م: له‌وه‌ی له ژێر ریعایه‌ت و چاودێریتایه له خوا بترسه، چونكه تۆ به‌رپرسیاریت له‌وانه‌ی له ژێر چاودێریتان، تۆوی ئیمان و خواناسی خۆشه‌ویستی و هه‌ڵنان و ڕه‌وشتی به‌رزو جوانیان تێدا بچێنه.
سێیه‌م: وریا‌و هۆشیار به به‌و گێژاو ئاشوبانه‌ی له شوێن و بازاره‌كاندا تووشی موسڵمانان دێن، ماڵی خۆتی لێ بپارێزه‌و پاكی بكه‌ره‌وه له هه‌رچی شتی ده‌ره‌كی و نامۆی بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان هه‌یه، ببه به چاودێر‌و حه‌ره‌سێكی ئه‌مین له‌سه‌ر منداڵه‌كانت و مه‌هێڵه ڕه‌شه‌باو ته‌پ و تۆزی بیر‌و ئه‌خلاقیاتی جاهیلی كۆمه‌ڵگه كار له جگه‌ر گۆشه‌و هیوای دواڕۆژت بكات.
ئه‌ی داكی به‌قه‌ده‌ر: بزانه منداڵه‌كانت به تۆ كاریگه‌رن، بزانه تۆ كاتێك شیریان پێ ده‌ده‌یت، له‌گه‌ڵ شیره‌كه‌دا عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕێ دروست به‌جێیان تێیدا ده‌ڕوێنیت، پاشان ده‌بنه پێشه‌واو بانگخوازو شاره‌زاو سوودبه‌خش بۆ خۆیان و كۆمه‌ڵ و ئوممه‌تی ئیسلامی‌یان به‌گشتی، ده‌بنه پێشه‌وای خێر و چاكه‌و ئوممه‌تێك ده‌حه‌سێننه‌وه.
دایكی موسڵمان: ئایا جێی خۆی نییه چاو له ئافره‌تێكی هیممه‌ت به‌رزی وه‌ك خه‌نساء بكه‌یت كاتێك چوار كوڕی له پێناوی خوادا به‌خشی و به شه‌هیدی مردن؟
كه هه‌واڵی شه‌هید بوونی كوڕه‌كانیان پێ دا وتی: "الحمد لله الذي أقر عيني بقتلهم في سبيل الله".[سوپاس بۆ خوا كه چاوه‌كانی ئاسووده‌و خۆشنوود كردم به‌وه‌ی له پێناوی خوادا شه‌هید بوون]
ئایا ئه‌وه دایكێكی نموونه‌یی نه‌بوو؟
ئایا تۆ قودوه‌و پێشه‌نگت عائیشه‌ی دایكمان نییه خوا لێی رازی بێت كه ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌قواو پارێز‌و ئیمان پێكه‌وه نا، كاتێك دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌رده‌وام كتێبی خوای ده‌خوێندوه‌وه، گریان و ترسی خوا به‌شێكی ژیانی شه‌وو ڕۆژی بوو؟
ئایا له ئه‌سمائی خاوه‌ن دوو پشتێن دا پێشه‌نگ نییه بۆت كاتێك شۆڕه سوارێكی وه‌ك عبدالله‌ی كوڕی زوبه‌یری په‌روه‌رده كرد، كه شاره‌زاو پێشه‌واو جه‌ربه‌زه‌و نه‌ترس و دوانده‌رو ڕاڤه‌كه‌ری قورئان و سیاسه‌تمه‌دارو عه‌بقه‌ری بوو، پاشانیش له پێناوی خوادا شه‌هید بوو؟
كاتێك پێش شه‌هید بوونی دێته لای دایكی و پێی ده‌ڵێت: ["أخشى يا أماه أن يمثل بي أعدائي بعد القتل، قالت: وما يضر الشاة سلخها بعد ذبحها، تقدم إلى الموت شجاعاً..].["ئه‌ی دایكه ئه‌ترسم دوای كوشتنم، دوژمنه‌كانم ته‌مسیل به‌لاشه‌كه‌م بكه‌ن، (دایكی) ده‌ڵێت: جا مه‌ڕ دوای سه‌ربڕینی چ زیانێكی لێ ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر پێسته‌كه‌شی لێ بكه‌نه‌وه، ئازا‌و بوێرانه به‌ره‌و مه‌رگ بڕۆ...]
ئه‌ی دایكی دڵسۆز‌و ئیماندار‌و به‌ڕێز: بزانه كه هه‌ندێك له دایكان ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتو نه‌بوون له په‌روه‌رده‌كردنی ماڵه‌كانیاندا، تووشی نسكۆ هاتوون له ئاراسته‌كردنی ماڵه‌كانیاندا به ئاراسته‌یه‌كی دروست و ئیسلامی.
هه‌ندێ له دایكان چونه ده‌رێ له ماڵێ و له ئه‌نجامدا منداڵه‌كانی به‌جێ هێڵاوه‌و بێ ئاگا له په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنیان، ئه‌مانیش هه‌ر یه‌ك به لایه‌كداو به شتێكه‌وه سه‌رقاڵ بوون، دوورن له میهرو خۆشه‌ویستی و ریعایه‌ت و چاودێری دایكیان، هه‌ندێك له دایكان به ئاشكرا به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن و به سه‌رو سنگی ڕووته‌وه له ماڵه‌كانیان دێنه ده‌رێ، خۆیان و ماڵ و منداڵیان دۆڕاندووه، یان ژنێكی تر هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌م ژیانه تێ گه‌یشتووه، كه ته‌نها بریتییه له خواردن و خواردنه‌وه‌و خه‌وو ئیسراحه‌ت و خۆرازاندنه‌وه‌و ماكیاج كردن، له په‌یامی ژیانی بێ ئاگایه‌و پاشانیش خۆی و منداڵه‌كانیشی تیاچوون.
دایكی به‌رێز: وریابه، وریابه، نه‌بیته یه‌كێك له‌و دایكانه‌ی باسمان كردن، چونكه له داهاتوودا دوای له‌ده‌ستدانی خۆت و جگه‌ر گۆشه‌كانیشت، هیچ ئاهو حه‌سره‌ت و په‌شیمانییه‌ك سوودی نییه بۆت.
دایكێكمان ئه‌وێت بزانێت له كام ڕێگاوه به‌ره‌و خوا ده‌ڕوات و هه‌نگاو ده‌نێ، دایكێك منداڵه‌كانی له فیتنه‌و ئاژاوه بپارێزێت، دایكێك چاودێر‌و به ئاگاه بێت به‌سه‌ر منداڵه‌كانییه‌وه، چونكه به‌رپرسێارێتی دایك له ئیسلامدا له ماڵه‌كه‌یدایه، كار‌و وه‌زیفه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی، په‌یامه‌كه‌ی له ماڵی خۆیدایه.. ئیسلام ده‌یه‌وێ له دایكان كه وابن ئه‌گه‌ر نا هیچ.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌ره‌ڵایی و چونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌كه‌ن، كاركردن و سه‌رقاڵكردنی ئافره‌تان به كار‌و ئیشی ده‌ره‌وه، له‌بیركردنی گه‌وره‌ترین ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی كه ماڵه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وانه له دنیا‌و قیامه‌تدا دۆڕاوو موفلیسن، چی سوودێكیان كرد له چونه ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تان و تێكه‌ڵاوكردنیان به كارگه‌و شوێنه گشتییه‌كانه‌وه، خستیاننه سه‌ر كار‌و كاسبی و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، كردییانن به‌سه‌ربازو دۆڕاندیان، ئه‌رك و پله‌وپایه‌یان پێ به‌خشی به‌ڵام نه‌یانتوانی، بۆ؟ چونكه ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی راسته‌قینه‌ی ئافره‌ت ماڵی خۆی و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانییه‌تی، په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی ده‌ست پاك و داوێن پاك و خواناس و زانست خواز‌و چاونه‌ترس و ئه‌مین له‌سه‌ر ئایین و خاك و وڵات و به‌نده‌كانی خوا.
به‌هیوای دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی به بازو چابووك و خواناس، كه ببێته هه‌وێنی ڕزگاربوونی ئوممه‌تی ئیسلام و په‌ی به تاریكی و نه‌فامی جه‌هاله‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه ببات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
http://alislamnet.com/articles_extra.aspx?id=7999259994&selected_id=-599939996&page_size=5&links=true
به هه‌ندێ ده‌سكارییه‌وه.