منداڵ و په‌روه‌رده.
په‌روه‌رده‌ی باش و به‌جێ گرنگی و پێگه‌ی ئێجگار به‌سوودو كاریگه‌ری هه‌یه له ساڵحی و باشی نه‌وه‌و سلوك و هه‌ڵس و كه‌وتیدا، به‌راستی كاری په‌روه‌رده كارێكی ئێجگار قورس و گران و ورده، ڕه‌نگه هیچ ساتێك له ساته‌كانی ژیانی مرۆڤ به‌ده‌ر نه‌بێت له په‌روه‌رده‌و قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده، جێی داخه كه زۆرێك له باوك و دایكان كه‌موكوڕ و خه‌مساردن له په‌روه‌رده‌ی جگه‌ر گۆشه‌كانیان، وا ده‌زانن كه په‌روه‌رده ئه‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات كه منداڵ گه‌یشته ته‌مه‌نێكی دیاریكراو و وه‌ك ته‌مه‌نی ته‌میزو دوای ئه‌و، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه تێی ده‌كه‌ون، چونكه وه‌ك توێژره‌وانی په‌روه‌رده‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ڵێن كه پێنج ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵ ناسكترین و هه‌ستیارترین قۆناغی په‌روه‌رده‌یه، ئه‌گه‌ر باوك و دایك توانیان كۆمه‌ڵێك مانای جوان و به‌رزی تێدا بچێنن و له‌سه‌ر بنه‌ما گشتییه به سووده‌كان گۆشی بكه‌ن ئه‌وه براوه‌ن ئه‌نا له داهاتودا سه‌ركه‌وتوو نابن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌ی باوك و دایكانی ئه‌مڕۆ، ده‌بینین كه له منداڵی‌دا كه‌موكوڕن له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌یدا، كاتێكیش گه‌وره ده‌بێت خوارو خێچ ده‌بێت راست نابێته‌وه، یان راستیش بێته‌وه كاریگه‌ری و پاشماوه‌ی خوارو خێچی تێدا ده‌مێنێت، نه‌وه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت: ئیمانی لاواز، بێ هیممه‌ت و عه‌زیمه‌ت، ڕووخاو و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دراوه، بوێر‌و ئازا له‌سه‌ر تاوان و گوناهكردن، ره‌وشت و سروشت خراپ و به‌د، گوێنه‌گرو لاسار‌و نه‌گبه‌ت،،،.
باوكی وایه ته‌نها ڕۆڵی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بینێت و وا ده‌زانێت ته‌نها له‌سه‌ریه‌تی بژێوی و ژیان بۆ منداڵه‌كانی بڕه‌خسێنێت و ئیتر دوایی چی‌یان لێ دێ كاری ئه‌م نییه!!
ئه‌م داماوه ماندوو هیلاك، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات و پاره په‌یدا ده‌كات، تا منداڵ به‌خێو بكات و گه‌وره ببن، كاتێكیش گه‌وره ده‌بن و له خه‌م ده‌ره‌خسێن، له بریتی به‌خته‌وه‌ری و خێر‌و خۆشی بۆ دایك و باوك و كۆمه‌ڵ، ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی نه‌گبه‌تی و ئاشوب و به‌هیچ شتێك دانامه‌زرێن، هۆكاره‌كه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م دایك و باوكه‌كه‌یه!
ئه‌مان له منداڵی و له كاتێكدا ئه‌و وه‌ك هه‌ویری شل وایه پشتگۆێیان خستووه‌و وازیان لێ هێناوه، یان خۆیان پاڵنه‌ری خراپه‌و دوور له خوایی بوون، سه‌ره‌نجام به گه‌وره‌یی سه‌ره‌ڕای ماندوو بوون و شه‌ونخونی له پێناویدا بۆته مۆته‌كه‌و باوك و دایك ناخوێنێته‌وه!!
خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی ده‌فه‌رموێت: [يا أيها الذين آمنوا قوا أنفسكم و أهليكم نارا وقودها الناس و الحجارة ....].
گوێ بگره و بزانه ئیمامی غه‌زالی ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت چی له باره‌ی به‌رپرسیارێتی باوك و دایك له مه‌ڕ منداڵه‌كانی ده‌فه‌رموێت:
"إن الطفل أمانة عند والديه ، وقلبه الطاهر جوهرة نفيسة ساذجة ، خالية من كل نقش وصورة ، وهو قابل لكل ما ينقش فيه ، ومائل إلى كل ما يمال به إليه ، فإن عود الخير وعلمه نشأ عليه وسعد في الدنيا والآخرة ، وشاركه في ثوابه أبواه ، وكل معلم له ومؤدب وإن عود الشر وأهمل إهمال البهائم شقي وهلك ، وكان الوزر في رقبة مربيه ، والقيّم عليه"..
(به‌ڕاستی منداڵ ئه‌مانه‌تن لای دایك و باوكی، دڵه پاكه‌كه‌ی دوڕڕێكی به به‌هاو ساده‌یه، خاڵییه له هه‌موو وێنه‌و نه‌قشێك، ئاماده‌ی هه‌موو نه‌قشێكه تێیدا هه‌لكۆڵرێت، بۆ هه‌ر شتێك لاری بكه‌یته‌وه‌و پاڵی پێوه بنێیت ئاماده‌یه‌و دێته پێش، جا ئه‌گه‌ر له سه‌ر خێر راهێنراو عیلمی فێر كرا، له‌سه‌ری گه‌شه ده‌كات و له دونیا‌و دواڕۆژدا به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، باوك و داكیشی له خێر‌و پاداشتیدا به‌شدار ده‌بن، وه هه‌موو مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كه‌رێشی هه‌ر به‌و شێوه به‌شدار ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر شه‌ڕو خراپه‌ش راهێنراو وه‌ك ئاژه‌ڵ پشگوێ خراو وازی لێ هێنرا، نه‌گبه‌ت ده‌بێت و تێا ده‌چێت، تاوانه‌كه‌ش له گه‌ردنی په‌روه‌رده‌كه‌ره‌كه‌یه‌تی و ئه‌وه‌ی كاری به‌ده‌سته‌و سه‌رپه‌رشتیارییه‌تی).
هیوادارم هه‌موو باوك و دایكان ئه‌م وه‌سێته بگرنه ئه‌ستۆیان و پێش ئه‌وه‌ی كاتێك بێت په‌شیمانی سوودی نه‌بێت خه‌مێك له جگه‌رگۆشه‌و ئاواتی دواڕۆژیان بخۆن.