یه‌زیدیه‌كان - توخوا مه‌مكه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌زیدی « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

یه‌زیدیه‌كان - توخوا مه‌مكه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌زیدی


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

توخوا مه‌مكه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌زیدی

عه‌لمانیه‌تی کورد چاوی به‌ ئیسلام هه‌ڵنایه‌ت وه‌ک قالۆنچه‌ به‌ دوای خاڵی بۆگه‌ندا ئه‌گه‌ڕێن له‌ مێژوی موسوڵماناندا بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ به‌ ئیسلام بڵێن(که‌ بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و ناته‌واوی هه‌بێت له‌ موسوڵمانه‌وه‌یه‌ نه‌ک له‌ ئیسلامه‌وه‌)، بگره‌ میژوی کورد له‌ ماوه‌ی ١٤٠٠ ساڵی ڕابوردودا هیچ گرنگیه‌کی پێنادرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌ زۆره‌دا کورد هه‌ر نه‌ژیابێت یان هیچ میرنشینێکی نه‌بوبێت. بۆیان بکرێت ئاگر و شه‌یتانمان پێ ئه‌په‌رستن، که‌ دوژمنانی کورد سوودیان له‌م باره‌ی سیاسیه‌کانی کورد وه‌رگرتوه‌ و به‌ بێدین و تاڵانکه‌ر و جنۆکه‌و شتمان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. 
دوژمنه‌کانمان ئیسلام بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان به‌کارده‌هێنن(که‌ئیسلام به‌ریه‌ له‌وان)، به‌ ناوی ئه‌نفاله‌وه‌ ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر گیان و نامووس و ماڵ و مزگه‌وتمان، به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ به‌هانه‌یان ئه‌ده‌نه‌ ده‌ست که‌ میلله‌تی ئێمه‌ دووره‌ له‌ ئیسلامه‌وه،‌ ته‌نها به‌ نموونه‌ میدیاکانی کورد ئه‌هێنمه‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌کێک کورد نه‌ناسێت و له‌و که‌ناڵانه‌وه‌ سه‌یرمان بکات وا ئه‌زانێت میلله‌تی کورد شه‌وو ڕۆژ خه‌ریکی سه‌رچۆپی کێشانه‌ به‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا یه‌ک مه‌لا و یه‌ک مزگه‌وت نابینی که‌ ته‌نها به‌ قسه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ هه‌مو که‌س موسوڵمانترین. 
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی کورد له‌ مه‌رگی دوعا خاندا به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌. 
زۆرێک له‌ کلکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد (ڕێوی کێ شاهیده؟‌ کلکم) ئه‌یانه‌وێت که‌ خه‌ڵکی نه‌ڵێن ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ڕێزه‌ موسوڵمان بووه‌ و له‌سه‌ر ئیسلامه‌تیه‌که‌ی کوژراوه‌، یاخود ده‌ڵێن خه‌ڵکی ئیسلامی و توندڕه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌وروژێنن بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان ئه‌مه‌ش خه‌ته‌ری هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی کورد. 
باشه‌ چۆن موسوڵمان ئه‌بێت بێده‌نگ بێت له‌ ئاست تاوانی وه‌هادا! له ‌کاتێکدا که‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ بووه‌ به‌ خوشکیان به‌ مه‌رجێ خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی کچانی قوڕه‌یش بێده‌نگ نه‌بوه‌ که‌ زینده‌به‌چاڵیان کردوون که‌ نه‌یان زانیوه‌ ئیسلام چیهوَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ (٨) بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ (٩). 
ئه‌م قسانه‌ له‌ کاتێکدا ده‌کرێت که‌ ماویه‌کی زۆر که‌م پێش ئێستا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم خه‌ریک بوو به‌ چه‌ند قسه‌یه‌کی بێله‌زه‌ت* تورکیا بکاته قه‌ڵاندۆشکانی کوردوستان، زۆرێک له‌و نووسه‌رانه‌ ورته‌یان لێوه‌ نه‌هات ئه‌وانه‌ش که‌ وتیان ئه‌م کاره‌ بڤه‌یه‌ سایته‌که‌یان هاک کرا. 
ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ داوا ده‌که‌ن‌ توندو تیژی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی بێتاوان ئه‌نجام نه‌درێ (که‌ که‌س له‌تۆڵه‌ی که‌سی تردا نه‌کوژرێت)** با پێش ئه‌وه‌ داوای تۆڵه‌ی ئه‌و خوشکه‌ بکه‌ن که‌ به‌جی ناسۆرێک کوژرا. 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
*مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ که‌ به‌ مه‌رج یارمه‌تی کوردی تورکیا ئه‌دات له‌ کاتێکدا که‌ کێشه‌یه‌کی ڕه‌وایان هه‌یه ئه‌گه‌ر توانای یارمه‌تی دانت هه‌بێت پێویست به‌ مه‌رج ناکات. ئه‌م سیاسه‌ته‌ ئێران له‌ لوبناندا به‌کاری هێنا وه‌ له‌ عێراقیشدا ‌به‌کاری ده‌هێنێت به‌ڵام به‌م شێوه‌ کوردییه‌ باسی ناکات. 
**ئه‌م داوایه‌ ڕه‌وایه‌ خوا له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموێتوَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى به‌ڵام خه‌ڵکی به‌وه‌ دڵی ئاو ده‌خواته‌وه‌ که‌ تاوانباران سزای خۆیان وه‌ربگرن.


چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top