وه‌ڵامێک بۆ سلێمان قاسمیانی ( خه‌ته‌نه‌و ئینسانی ئه‌مڕۆ) « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

وه‌ڵامێک بۆ سلێمان قاسمیانی ( خه‌ته‌نه‌و ئینسانی ئه‌مڕۆ)


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

وه‌ڵامێک بۆ سلێمان قاسمیانی ( خه‌ته‌نه‌و ئینسانی ئه‌مڕۆ)
به‌ڕێزتان وه‌ک نووسینه‌که‌تانم خوێنده‌وه‌، سه‌لماندت که‌ جه‌نابت ته‌نها ویستووته‌ که‌ له‌ دژی ئیسلام قسه‌بکه‌یت زیاتر و به‌عاداتێکی کۆنی دینیت له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌ که‌ باسی خه‌ته‌نه‌ ده‌که‌یت، منیش به‌باشم زانی وه‌ڵا‌مێکی کورتی به‌ڕێزتان بده‌مه‌وه‌، چونکه‌ به‌ڕێزتان بڕواتان به‌ زانستیش نیه‌ وه‌ بڕواشتان به‌ ڕێز گرتنی مرۆڤیش نییه‌، به‌باشی ده‌زانم که‌ به‌ڕێزتان ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی منیش باش بخوێننه‌وه‌ تا که‌مێک به‌خۆتاندا بچنه‌وه.....له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌ فیشه‌ک به‌ تاریکییه‌وه‌ نه‌نێت.. چونکه‌ ئه‌وه‌تا فه‌ڕه‌نسییه‌‌کان هه‌ستاون به‌و کاره‌ و به‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ...... هیوادارم بتوانیت شتێکی تازه‌ بهێنیته کایه‌وه‌ نه‌وه‌کو دژی ئیسلام بوه‌ستیت و ئاوا به‌ مایه‌ پوچی بمێنیته‌وه‌ . پێش هه‌موو شتێک له‌و گۆمه‌ پیسه‌ی که‌ مه‌له‌ی تێدا ده‌که‌یت خۆت ڕزگار بکه‌ تا ئه‌و کاته‌ بتوانیت‌ له‌ دژی ئیسلام و زانست بدوێیت... 
‌ 
خه‌ته‌نه یارمه‌تیی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌یدز ده‌دات 
كۆمه‌ڵێك تۆژینه‌وه‌ كه‌ بنكه‌ی فه‌ره‌نسایی بۆ ئه‌یدز و هه‌ڵاوسانی ڤایرۆوسی جگه‌ر پێی هه‌ڵساوه‌، ده‌ریان خست كه‌ "خه‌ته‌نه‌" پارێزكارێكی به‌هێزه‌ بۆ تووش نه‌بوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌یدز؛ به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش ڕووكردنه‌ خه‌ته‌نه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ حاڵه‌تێكی ته‌ندروستیی گشتی و زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌ داهاتوودا ڕووی تێ ده‌كه‌ن و ده‌بێته‌ ئاراسته‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی و میزانییه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. 

ساڵی ٢٠٠٧ به‌ره‌وپیرچوونێكی جیهانی ڕوو به‌ خه‌ته‌نه‌كردنی نێرینه‌ به‌خۆوه‌ ده‌بێنێ؛ ئه‌و كاره‌ی كه‌ موسڵمانه‌كان به‌ درێژاییی ١٤٠٠ ساڵه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ری و به‌ سوننه‌تی ئیبراهیمی ده‌زانن.. 

تۆژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ خه‌ته‌نه‌ی نێرینه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی به‌رگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "ئه‌یچ ئای ڤی"، له‌ كاتێكدا كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ خه‌ته‌نه‌ی نێرینه‌ له‌ كۆی ١٠ كه‌س قه‌ده‌غه‌ی ٧ یانی كردووه‌ له‌ تووشبوون به‌و ڤایرۆ‌سه‌ كه‌ باوه‌ڕ ده‌كرێت ببێته‌ هۆی تووشبوونی نه‌خۆشی ئه‌یدز. 

تۆژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێ ئه‌و خانانه‌ی له‌ ده‌ووروبه‌ری ئه‌ندامی نێرینه‌ ده‌بڕدرێن گریمانی تووشبوونیان به‌و ڤایرۆ‌سه‌ زیاتره‌ له‌ خانه‌كانی دیكه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ لابردن و بڕینی ئه‌و قفڵه‌ی ده‌وری ئه‌ندامی نێرینه‌ له‌ گریمانی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌. 

ڕێكخراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئۆگه‌ندا و كینیا كار ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترن بۆ پێوانی كاریگه‌ریی خه‌ته‌نه‌ له‌سه‌ر گه‌لانی تر و‌ له‌ حاڵه‌تی به‌ده‌ستكه‌وتنی هه‌مان ده‌ره‌نجامدا ئه‌وا خه‌ته‌نه‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆ‌سی ئه‌یدز كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top