هه‌شتی مارس؛ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌رامه‌تی‌ ئافره‌تاندا نییه‌،و پێچه‌وانه‌ی‌ شه‌رعی‌ ئیسلامه‌ « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

هه‌شتی مارس؛ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌رامه‌تی‌ ئافره‌تاندا نییه‌،و پێچه‌وانه‌ی‌ شه‌رعی‌ ئیسلامه‌


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

هه‌شتی مارس؛ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌رامه‌تی‌ ئافره‌تاندا نییه‌،و پێچه‌وانه‌ی‌ شه‌رعی‌ ئیسلامه‌
هه‌موو ساڵیك نه‌ یارانی‌ ئیسلام له‌ یادی‌ 8ی‌ مارس له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان و سه‌نته‌ره‌ مه‌دنییه‌كان ئاهنگی‌ رێز گرتن له‌ 8ی‌ مارس ده‌گێرن. له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌م سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌كانی‌ رۆژی‌ 8ی‌ مارس و گرنگی‌ مافی‌ ئافره‌ت له‌ ره‌وانگه‌ی‌ ئیسلامه‌وه‌. 
لێدوان له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا له‌ زه‌ق ترین باسه‌كانی‌ سه‌ده‌ ی‌ بیست ویه‌كه‌مه‌ كه‌ هه‌زاران قوربانی‌ به‌ دوای‌ خۆی‌ هێناوه‌. وبه‌ درێژایی‌ مێژو ژن وه‌ك بونه‌وه‌رێك، به‌ پله‌دووسه‌یر كراوه‌. 
كاتێك كه‌ باسی‌ مافی‌ ئافره‌ت ده‌كرێت،كۆمه‌ڵیك په‌رسیار له‌ مێشكی‌ مرۆف دروست ده‌بێ،بۆ نموونه‌: بنه‌ مای‌ سه‌ره‌كی‌ چه‌وسانه‌وه‌ی‌ ئافره‌ت كییه‌؟ویا له‌ ژیر ناوی‌ كام یاسا و ئایدیۆلۆژیا توندوتێژی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ده‌كرێت؟و... 

سه‌د ساڵ له‌وه‌پێش له‌ یادی‌ خه‌باتی‌ ژنانی‌ كرێكار كارخانه‌ كانی‌ نه‌ساجی‌ نیویۆرك له‌ 8ی‌ مارس 1857ز/ له‌ سه‌ر پێشنیاری‌ ئافره‌تێكی‌ مسقوف و لادین به‌ ناوی‌ كه‌لارا زتكتین،ئه‌م رۆژه‌یان وه‌ك رۆژی‌ جیهانی‌ خه‌باتی‌ ژنان ناودێر كراووه‌.وهه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌م رۆژه‌ واته‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ژن،وه‌بیر هێنه‌وه‌ی‌ خواست وداواكاری‌ ژنانی‌ مسقوف و كومونیزمه‌ كه‌ بۆ زه‌ق تر كردنه‌ وه‌ی‌ بانگه‌وازیان كه‌سه‌ره‌كی‌ ترین داواكارێیان هه‌ڵبژاردنی‌ ئازادی‌ جل وبه‌رگ و لابردنی‌ ئاپارتاید جینسی‌ بوو.كه‌ ناوه‌ڕوكی‌ ئه‌م داواكارییه‌ له‌ ئه‌ساسدا به‌ره‌لای‌ و تێكه‌ڵی‌ پێوه‌دیار ه‌. 

ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌ی‌ ژنان مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ به‌رجه‌سته‌یه‌ و زۆرجار نه‌یارانی‌ ئیسلام له‌ سه‌ر داكۆكی‌ مافی‌ ئافره‌ت،پنجه‌ی‌ تاوان بوئایینی‌ پیروزی‌ ئیسلام ڕادكێشن.و تا ئێستا ش كه‌ هه‌مووتێكۆشانیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شته‌ ناحه‌زه‌كان به‌سه‌ر ئیسلامدا بچسبینن. 
داكۆكی‌ مافی‌ ئافره‌ت له‌ ژێر ناوی‌ دیموكراسی‌ له‌ سه‌ر شێوازی‌ رۆژئاوایی‌ و ئازادی‌ بی‌ سنوور سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ خۆ سوتاندن و گرانه‌وه‌ بۆ عه‌قڵێه‌تی‌ به‌ربه‌رێته‌.كه‌ هه‌موومافه‌ ڕه‌واكانی‌ ئافره‌ت زه‌وت ده‌كات.و بۆ چه‌سباندنی‌ عه‌قڵیه‌تی‌ نه‌رجسیه‌تی‌ خۆیان وبۆچه‌واشه‌ كردنی‌ عه‌قڵێه‌تی‌ ئافره‌تی‌ موسوڵمان له‌ هه‌مووهه‌وڵێكی‌ راگه‌یاندنی‌ خۆیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. 
پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزمان(سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت:بۆ هه‌مووشتێك ستوون وكۆڵكه‌ هه‌یه‌.وه‌ ستوون و كۆڵه‌كه‌ی‌ ئینسانی‌ ئیماندار عه‌قڵیه‌تی‌،و عیباده‌ت و خواپه‌رستی‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ عه‌قڵه‌كه‌یه‌تی‌. 
جا بۆ ئاگاداری‌ نه‌یارانی‌ ئیسلام،هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزمان(سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت)،كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ موسوڵمان دووشتی‌ جیاوازن،و ئیسلام به‌رنامه‌كه‌یه‌ و موسوڵمانیش ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌كه‌ جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كات.كه‌ وابو با باش بزانن كه‌ هه‌ڵه‌ی‌ موسوڵمانێك پێوه‌ندی‌ به‌ ئایینی‌ پێروزی‌ ئیسلامه‌وه‌ نییه‌.و هه‌موو مرۆفیك زۆریا كه‌م هه‌ڵه‌ ده‌كات. 
ئه‌ گر سه‌رنج بدین ئه‌نگێزه‌ی‌ لایه‌نگرانی‌ 8ی مارس له‌و رۆژه‌دا داكۆكی‌ له‌ سه‌ر پوچه‌ل كردنه‌وه‌ی‌ ئاپارتاید جنسییه‌ تا سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ تێكه‌ڵی‌ وبه‌ره‌لایی‌ و ئینحرافی جینسی‌،كه‌ ئامرازێكه‌ بۆ رابواردن و به‌تاڵ كردنی‌ غه‌ریزه‌ی‌ جینسی‌.بۆ نموونه‌ ئه‌و كلیپانه‌ی‌ كه‌ چنده‌ به‌ غه‌ریزه‌ی‌ سێكسی‌ شوێنه‌ حه‌ساس و خوازراوه‌كانی‌ ئافره‌ت له‌ هه‌ندێك له‌ كلیپه‌كان پێشان ده‌درێت و ئافره‌ت تیداده‌كرێته‌ كالایه‌ك.به‌لاَم بۆ،یه‌ك جاریش له‌ زاری‌ رێكخراوه‌ چه‌په‌كان و كومونیزمه‌كان ناره‌زایه‌تی‌ نیشان نه‌دراوه‌؟ئایا نیشاندانی‌ ئه‌م جۆره‌ كلیپانه‌ بی‌ مافی‌ به‌ حورمه‌تی‌ پاكه‌ ئافره‌ت نییه‌؟و بۆ باس ناكرێت؟ 
مێژو سه‌لماندی‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی‌ دیمۆكراسی‌،سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ ده‌كیشی‌ مرۆف جگه‌ له‌ خوا شتێكی‌ دیكه‌ بپه‌رستی‌ تا له‌ ناو گه‌لاندا دووبه‌ره‌كی‌ په‌یدا بێت.واته‌ سیكولاریزم حوكمران بێت.و كۆمه‌ڵِگه‌یه‌ك كه‌ له‌ژێر سیبه‌ری‌ وه‌ها دیموكراسێك دا بژی‌ هه‌موو جوره‌ بیر و باوه‌رێكی‌ ئایینی‌ به‌ تاوان ده‌زانێت.و ره‌وشت مانی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ له‌ ده‌ست ئه‌دات.وه‌ هه‌ر له‌م ڕاسته‌دا فرۆید مرۆف به‌ ئاژڵیك ده‌زانیت كه‌ ته‌نها به‌ ده‌وری‌ غه‌ریزه‌ی‌ جینسی‌ خۆیدا ده‌سووڕیته‌وه‌.و پێ وایه‌ هه‌موو ڕیگاكانی‌ كار و جوولانه‌وه‌ی مرۆف ده‌چیته‌ یانه‌ی‌ هه‌ستی‌ جینسی‌.و یان بلیمه‌تێكی‌ وه‌ك ئه‌رستۆ ژن به‌ مه‌وجودێكی‌ ناته‌واو ده‌ناسێنی‌ و ئه‌فلاتون شوكر و سوپاسی‌ خوای‌ ده‌كرد وه‌ك پیاو دروستی‌ كردووه‌.و ئه‌م نموونانه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سلمێنیت،كه‌ نه‌ ته‌نیا گه‌له‌ دوور له‌ شارستانیه‌ تیه‌كان ژنیان چه‌وسانه‌وه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌ پێشكه‌توویه‌كانیش هاوڕی له‌ گه‌ڵ پیاوانی‌ زانا و بلیمه‌تدا ژنیان وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی‌ خزمه‌ت گوزار به‌ پیاو یان بگره‌ كه‌متریش پێناسه‌ كردوون. 

مافی‌ ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا 
له‌ نیوه‌ دورگه‌ی‌ عه‌ربیشدا ژن وه‌ك هۆكاری‌ سه‌ر شۆڕی و شه‌رمه‌زاری‌ و رووزه‌ردی‌ پیاو ده‌ژمێردرا.و پیاوان له‌ كاتی‌ له‌ داێك بوونی‌ كچدا بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژ خۆیان حه‌شار ده‌دا و به‌ زوترین كات كچه‌كه‌یان زینده‌ به‌ چال ده‌كرد.وجیهان له‌ گێژاوی‌ نه‌فامیدا بوو . و مافیا زلهێزه‌كان په‌یتا په‌یتا له‌ یه‌ك ده‌كوژن و ژن ومندال به‌ كۆیله‌ ده‌گڕن.تا له‌ ژیر ره‌كێفی‌ خزمه‌ت كردنی‌ پیاوان دابن.به‌ كۆیله‌ كه‌وتنی‌ ژنان له‌ به‌ر ده‌ستی‌ نه‌یاراندا ده‌ماری‌ غیره‌تی‌ هه‌ر پیاوێكی‌ ده‌هه‌ژاند و هه‌ستی‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌بزواند كه‌ به‌ له‌ دایكبونی‌ كچان خۆیان بناخنن.تا ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌تاوی‌ تابناك له‌ به‌ره‌ به‌یانی‌ دوانزه‌ی‌ ره‌بیوائه‌ول ساڵی‌ (571)ی‌ زاینیدا كۆرپه‌یه‌ك چاوی‌ به‌ دنیا هه‌ڵهینا كه‌ ده‌سته‌به‌ری‌ ژیانی‌ مێینه‌ ده‌كات.و له‌ سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌م كۆرپه‌یه‌ په‌یامی‌ خوایی‌ مروفایه‌تی‌ وبه‌ گشتی‌ ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ واته‌ بێگومان ئیمه‌ هه‌موتانمان له‌ نێر و مێیه‌ك دروست كردووه‌ و كردوومانن به‌ چه‌ندها گه‌ل و تیره‌ و هۆزی‌ جۆربه‌جۆر.تا یه‌كتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێ‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و یه‌كتر بناسن.وبه‌رێزترینتان لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌تانه‌ كه‌ زۆر تر له‌ خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری‌ خواییه‌.و یا ده‌فه‌رموێت: وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ واته‌: سویند به‌ خوا به‌ راستی‌ ئێمه‌ رێزمان له‌ نه‌وه‌ی‌ ئاده‌م گرتووه‌ وبه‌ سه‌ر وشكانی‌ و ده‌ریادا هه‌ڵمانگرتوون. 
ئسلام داكۆكی كاری‌ یه‌كه‌م بووه‌ له‌ مافه‌ كانی‌ ئافره‌ت.و ژن به‌ حوكمی‌ مرۆف بوونی‌ له‌ تێكرای‌ ئه‌و پله‌ و پایانه‌دا كه‌ بۆ مرۆف داناراوه‌ به‌شداره‌.و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌و پله‌وپایه‌ی‌ پێ نه‌بخشیوه‌ تا شانازی‌ به‌ سه‌ریا بكات و ئه‌وه‌ بخشینێكی‌ خواییه‌.هه‌ر وه‌ك كه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزمان(سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت) ئافره‌تان موسوڵمان له‌ گه‌ل برایانی‌ موسوڵمان له‌ كار وباری‌ رامیاری‌ بشدارییان كردووه‌.و ئافره‌ت لا پیشه‌وای‌ خۆشه‌ویستمان محمد (سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت) رێزی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بووه‌.بۆ نموونه‌ هه‌ر كانێك فاتیمه‌ ده‌هاته‌ لای‌ پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت) له‌ به‌ری‌ هه‌ڵده‌ستا و ماچی‌ ده‌كرت و له‌ تنێشت خۆیه‌وه‌ دایدنا. (وما ضرب رسول الله "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم " بيدة امرأة قط ولاخادماَ ولا ضرب شيئاَ الا أن يجاهد فى سبيل الله) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان (سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت)هه‌رگیز به‌ ده‌ستی‌ خۆی‌ له‌ ئافره‌ت یان خزمه‌تكاره‌كه‌ی‌ نه‌داوه‌.هه‌ر وه‌ها له‌ هیچ شتێكی‌ نداوه‌ مه‌گه‌ر له‌ پێناوی‌ خوادابێ‌. 
دیاره‌ ئازادی‌ خاڵی‌ ده‌ست پێ كرنه‌.به‌لاَم ئازادی‌ ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ ماددییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شته‌ پێویستیمانه‌ بیخۆین و ده‌ستمان كه‌ویت.چونكه‌ ئاژه‌ڵیش خۆاردنی‌ ده‌ست ده‌كه‌وێ‌ و ده‌یخوات.و ئه‌مه‌ش شتێكی‌ باش نییه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ به‌لای‌ خراپ ده‌بات.وكورت كردنه‌وه‌ی‌ مافی‌ ئافره‌ت له‌ ساڵێك دا بۆ یه‌ك رۆژ ئه‌سته‌مه‌.و له‌ ئیسلامدا هه‌موورۆژێك پاراستنی‌ مافی‌ مرۆفه‌.و شتێك نییه‌ به‌ ناوی‌ جیاوازی‌ له‌ نێوان پیاو و ئافره‌ت. و ئافره‌تیش وه‌ك پیاو وایه‌.خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: يا أيها الذين آمنو ...يا أيهاالناس...يا بنى آدم... كه‌ مه‌به‌ستی‌ له‌ پیاو وژنه‌.كه‌ وابوو له‌ ئیسلامدا موناسه‌به‌یه‌ك نییه‌،یان چه‌ژنێك نییه‌ به‌ناوی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ژن.به‌ڵكو له‌ ئیسلامدا پێویسته‌ مرۆف هه‌مووكانێك مافی‌ خۆی‌ بده‌ێتی‌ هه‌ر له‌ كاتی‌ هاتنه‌ دنیا تا كاتی‌ ده‌رده‌چێت. 
و ده‌رباره‌ری‌ توندوتێژی‌ له‌ ئیسلامدا دژ به‌ ئافره‌تان شتێكی‌ وا بوونی‌ نییه‌،و نموونه‌مان نییه‌ له‌ ژیانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزامان(سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت)و هاوه‌لانی‌ كه‌ بڵگه‌ بێت بۆ توندو تیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان.و خوای‌ گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی‌ التوبه‌ ئایه‌ی‌/(7)ده‌فه‌رموێت: وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ژن و پیاو به‌ بی‌ ره‌گه‌ز بۆ بدیهێنانی‌ چاكه‌ و بنه‌به‌ڕ كردنی‌ خراپه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كسان هه‌وڵ بده‌ن و تیكۆشن.ئه‌فه‌رموده‌ یه‌ وه‌لاَمێكه‌بۆ ناحه‌زانی‌ ئیسلامه‌ كه‌ باسی‌ ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ ئیسلام رێگه‌ نادات به‌ ئافرتان له‌ كارو باری‌ رامیاری‌ بشداربن.ویان ئه‌ڵێن ئیسلام مافی‌ ژنی‌ نه‌داوه‌.ئه‌ی‌ ماف له‌ وه‌ باشتر هه‌یه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ رێگه‌ی‌ جبره‌ ئیله‌وه‌ سه‌لامی‌ بۆ حه‌زره‌تی‌ خدیجه‌ كچی‌ خوه‌لید واته‌ هاوسه‌ری‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزمان (سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ر بێت)نارد.. فه‌رمووده‌یه‌كی‌ ترد پێغه‌مبه‌ری‌ ئازیزمان (سه‌لاَت وسه‌لامی‌ خوای‌ له‌ سه‌ربێت) فه‌رمویه‌تی‌: (أكمل المؤمنين ايماناَ أحسنهم خلقاَ و خياركم خياركم لنسائم) واته‌: باوه‌ڕدارترین كه‌س ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌وش به‌رز،و جوان وچاكترینیان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ خێزانی‌ خۆی‌ چاكه‌. 
خوای‌ گه‌وره‌ ریًَگه‌ نادات كه‌ كافر به‌ سه‌ر ئیسلامدا حوكم كات.جا له‌ سه‌ر ئافره‌تانی‌ موسوڵمان واجبه‌ كه‌ رۆژی 8ی‌ مارس به‌ دروشمه‌ بریقه‌داره‌كانی‌ ئیسلام ، 8ی‌ مارس پۆچه‌ل كه‌نه‌وه‌.وئه‌و ئافره‌ته‌ موسوڵمانانه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ بانگه‌وازی‌ نادروستی‌ نه‌یارانی‌ ئیسلامه‌وه‌ چه‌واشه‌كراون به‌ڵین ته‌قلید كردن له‌ عه‌قیده‌ و باوه‌ڕی‌ دوژمنانی‌ ئیسلام گومڕاییه‌ و به‌ هیچ جوریك دروست نییه‌.و به‌ قه‌ولی‌ شاعێرێك ده‌ڵی‌ هه‌ر گه‌لێك ره‌وشتی‌ له‌كه‌دار بوو،ماته‌م و شێوه‌ن بۆ ئه‌و گه‌له‌ بكه‌ن... 

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top