فه‌تواكانی جووله‌كه ڕێگا به كوشتنی منداڵ و ئافره‌ت ده‌ده‌ن له غه‌ززه
كۆمه‌ڵێك له حاخام و سه‌رچاوه ئاینییه‌كانی جووله‌كه فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كه‌ن، كه تێیدا ده‌ستخۆشی و پشتتگیری له سوپای زایۆنی ئیسڕائیلی ده‌كه‌ن له‌و كوشتوبڕه‌ی كه جووه‌كان له غه‌ززه وه‌ڕێیانخستووه، هه‌روه‌ها وه‌ك (سزایه‌كی به كۆمه‌ڵ بۆ دوژمنان)، ڕێگا به كوشتنی ئافره‌ت و پیرو منداڵ ده‌ده‌ن، بۆیه یه‌كێك له حاخامه‌كانیان ده‌ڵێت: له پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه هیچ گرفتێك نییه له‌وه ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیۆن فه‌له‌ستنیشی تیا بكوژین!!
له‌وانه: حاخام (مه‌رده‌خای ئیلیاهو) كه به گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌م مه‌رجه‌عی ئایینی نه‌ته‌وه‌یی له ئیسڕائیل حسێب ده‌كرێت، نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران (ئیهودو ئۆلمه‌رت) و تێكرای سه‌ركرده ئیسڕائیلییه‌كان له چوارچێوه‌ی بڵاوكراوه‌ی (عالم صغير) كه بڵاوكراوه‌یه‌كی بچووكی هه‌فتانه‌یه و له زۆربه‌ی په‌رستگا جووله‌كه‌كان له ڕۆژانی هه‌ینی دابه‌ش ده‌كرێت و ده‌نووسێت و ئاماژه به چیڕۆكی ئه‌و قه‌سسابخانه‌یه ده‌دات كه له (سفر التكوین)دا ئاماژه‌دراوه كه له (شكیم ابن حور) وه‌ڕێخرابوو، له‌وێدا ئاماژه به ده‌قێكی ته‌وڕات ده‌دات و ده‌یكات به به‌ڵگه كه جووله‌كه‌كان بۆیان هه‌یه له چوارچێوه‌ی دابونه‌ریتی شه‌ڕ تۆڵه‌ی جه‌ماعی له دوژمنان بسێنن!!
به پێی ڕۆژنامه‌ی (الوطن) ی سعوودی هاتووه كه‌وا (ئیلیاهو) كه پێشتر حاخامی ڕۆژئاوای گه‌وره‌ی ئیسڕائیلی بوو، ده‌ڵێت: ئه‌م پێوه‌ره ده‌كرێت له‌و شه‌ڕه‌ی ئێستای غه‌ززه جێبه‌جێ بكرێته‌وه، تاكوو بۆ دانیشتوانی غه‌ززه وه‌دیاركه‌وێت كه چه‌نده به‌رپرسن له بێده‌نگبوونیان له به‌رامبه‌ر مووشه‌كه‌كانی قه‌سسام كه ده‌یگرنه ئیسڕائیل، وه مه‌رده‌خای به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ڕاده‌گه‌یه‌نێت: كه درێژه به كرده سه‌ربازییه‌كانی بدات، وه ده‌ست له كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و بێ‌تاوانیش نه‌پارێزێ و نه‌سڵه‌مێته‌وه، چون ئه‌مه له ئاینی ته‌واڕاتدا شتێكی شه‌رعییه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی (هارتس) كۆمه‌ڵێك فه‌توای حاخامه جووله‌كه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا ته‌تبیق كردنی حوكمی ته‌وڕات له‌سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان به واجب ده‌زانێت، هه‌روه‌ها له (یسڕایل ڕۆزین)ی حاخام كه سه‌رۆكی په‌یمانگای (تسومیت) ه كه به یه‌كێك له گرنكترین و گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی فه‌توای جووله‌كه‌كان ده‌ژمێردرێت و له فه‌توایه‌كیدا هاتووه كه له كاتی خۆی له بیستوشه‌شی مارسی ساڵی پار ده‌ركراوه ده‌ڵێت: ئه‌م حوكمه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ڕقیان له ئیسڕائیل گرتووه جێبه‌حێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها (ڕۆزین) به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: ته‌وڕات حوكم ده‌دات به كوشتنی پیاوو و منداڵ و هه‌تا منداڵی شیره‌خۆرو ئافره‌ت و په‌ككه‌وته‌ش، بگره ئاژه‌ڵه‌كانیشیان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها حاخامی گه‌وره‌ی شاری سه‌فد (شلوموا إلیاهو) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌دمان كوشت، ئه‌وه ده‌بوایه بیرمان له‌وه بكردایه‌ته‌وه كه هه‌زار بكوژین، ئه‌گه‌ریش هه‌زارمان كوشت، ئه‌وه ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ده‌هه‌زار بكوژین، بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته كه به‌رده‌وام بین له كوشتاره‌كانیان هه‌تا بگات به ملیۆن كه‌سیش، ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام بین هه‌رچه‌ندیش كات بخایه‌نێت، هه‌ره‌وه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێت: مه‌زامیر ده‌ڵێت: به‌رده‌وام ده‌بم له ڕاوه‌دوونانی دوژمنانم تا به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بم.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی حاخامی جێنشینكراوه‌كان (حاخام دون لیئور) له كه‌رتی ڕۆژئاوا له فه‌توایه‌كیدا كوشتنی فه‌له‌ستنییه‌كان به ڕه‌وا ده‌زانێت .
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له حاخامه‌كان له‌وانه: حاخامی گه‌وره‌ی حیزبی شاسی تووندڕه‌و (عوفادیا یوسف) و (ئافی ڕونتسكی) ئه‌م فه‌توایه ته‌سدیق ده‌كه‌ن كه تێیدا ڕێگه به سوپای ئیسڕائیلی ده‌دات كه بۆردومانی ناوچه نیشته‌جێكان له كه‌رتی غه‌ززه بكات، هه‌روه‌ك له فه‌تواكه‌شدا هاتووه كه‌وا ئه‌حكامه‌كانی ته‌وڕات ڕێگه به بۆردومانكردنی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌دات، وه ئاماژه ده‌دات كه ده‌بێ به‌رهه‌ڵستكاران ئاقڵ و ته‌مێ بكرێن ئه‌گه‌ر له نێو جێگه‌و ماڵی خۆشیاندا بن.
له لایه‌كی تره‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له به‌شی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی بارئیلۆنی ئیسڕائیلی هاتووه كه‌وا سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به دیندار ده‌زانن، وا ده‌بینن كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی كه ئیسڕائیل ده‌یانگرێته به‌ر له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی حاخامه‌كان یه‌كی نه‌گرته‌وه ئه‌وه پێویسته بۆ لای ڕای حاخامه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له دیڕاسه‌یه‌كی تردا هاتووه كه‌وا سه‌دا نه‌ودو پێنجی سه‌ربازه دینداره‌كان پێگیریان كردووه له‌وه كه مومكین نییه پابه‌ند بن به فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان تاكو له لایه‌ن فه‌توا ئاینییه‌كان كه له لایه‌ن حاخام و ده‌سه‌ڵاته ئاینییه‌كانه‌وه بریاریان بۆ ده‌درێت.