بۆ كچان خه‌مۆك و بێزارن له‌كاتی لاوێتيدا؟!
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على رسول الله الامين، و على اله و صحابه و من تبعهم بإحسان الى يوم الدين..
كچێكی گه‌شاوه به‌م شێوه درووست ده‌بێ:-
كچی لاوی به‌ڕێز: تۆ، هيچ جوانی و قه‌شه‌نگی و نرخ و به‌هايه‌كت نييه هه‌تاوه‌كو باوه‌ڕ به يه‌زدانی گه‌وره و نێردراوه‌كه‌ی(صلى الله عليه وسلم) نه‌هێنێت و پێ به‌پێ هه‌نگاوه‌كانی بنێته رێگا راست و ره‌سه‌نه‌كه‌ی، و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌م رێگايه‌دا نه‌ڕۆشت و له‌و پره‌نسيپه مه‌زن و گه‌وره‌يه وازی هێنا و ياخی بوو له په‌روه‌ردگاری جيهان ئه‌وه سووك و بێ نرخ و ناقه‌شه‌نگ و ناشرين ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانيشی له گه‌ردن بێ و وه‌كو خۆريش بدره‌وشتێته‌وه و وه‌كو مانگيش جوان بێ، به‌ڵام چی بكه‌م هه‌ر بێ نرخ و ناشرين و سووكه، چونكه له پرۆگرامی جيهان لايداوه و سه‌رپێچی و ياخی بوه له ئيسلام و په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی كه ئه‌وى درووستكردوه، ئه‌و كچه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری به‌ها به‌رزه‌كه بوو كه باوه‌ڕ به‌خوا بوون و هه‌ڵبژاردنی ئيسلام به پرۆگرامی ژيان، ئه‌وه ئه‌و كچه زۆر ئاسانه لای كه به‌رگی حه‌يا وتاجی شه‌رم و باڵاپۆشی و پايه به‌رزی و داوێن پاكی دابنێت..
باشه جارێ بابێينه سه‌ر ئه‌وه‌ی بزانين ئايا كچان مافی خۆيانه كه به‌و پرۆگرامه‌ی په‌روه‌ردگار دای ناوه بۆيان كار نه‌كه‌ن و لێی ڕابكه‌ن و به‌دوای پرۆگرامی تر بگه‌ڕێن؟؟، بێگومان هه‌ر پرۆگرامێك كه به‌دڵت نييه ئه‌بێ ئه‌و پرۆگرامه گرنگی پێ نه‌دابی ئه‌و جا ئه‌توانی لێی ڕابكه‌ی و ڕه‌چاوی نه‌كه‌يت، چونكه ئه‌گه‌ر گرنگی پێدابيت ئه‌وه قه‌ت كاری واناكه‌يت و دڵتيش نايه‌ت، وه مرۆڤيش نييه له‌سه‌ر زه‌وی الا پرۆگرامێكی هه‌ڵبژاردوه، بۆيه ئێمه‌ش با گه‌شتێك به ناو پرۆگرامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاردا بكه‌ين و بزانين تا چه‌ند گرنگی به تۆی كچ داوه ؟؟ وه‌ره له‌گه‌ڵم..
زۆر گه‌ڕام به‌ناو سووره‌ته‌كانی قورئاندا نه‌مبينی يه‌ك سووره‌تی كامڵ ناو نرا بێ به ناوی پياوانه‌وه(الرجال)!!؟؟، به‌ڵام بينيم سووره‌تێكی زۆر درێژ ناونراوه به ناوی ئافره‌تان و كچانه‌وه(النساء)زۆر سه‌يره!!، كه‌واته زۆر گرنگيت پێدراوه ئه‌ی كچی به‌ڕێز، زياتر ورد بوومه‌وه له ناو قورئاندا و بينينم سووره‌تێكيش ناوراوه به شاژنی سه‌ر زه‌وی كه هه‌ر باسی ئه‌و ده‌كات كه سووره‌تی خاتوو مه‌ريه‌مه(مريم) !! كه هيچ له پياوان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و له ناو يه‌ك سوره‌تدا باس نه‌كراون، زياتر ورد بوومه‌وه و بينيم كه پرسيار له پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئافره‌تانه‌وه بدوێ خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: (وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ)واته: پرسيارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئافره‌ت پێيان بڵێ خوای گه‌وره خۆی وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه و بۆتان روون ده‌كاته‌وه، خۆبينيت خوای گه‌وره و باڵا ده‌ست خۆی وه‌ڵامی شته‌كانی تۆ ده‌داته‌وه ته‌نانه‌ت رازی نابێ پێغه‌مبه‌ری خواش بيڵێ، به‌خوا زۆريش گه‌رام له‌و جۆره بۆ پياوان بدۆزمه‌وه نه‌مدۆزيه‌وه(هههه)، به‌ڵام ئه‌و گرنگيه دراوه‌ته تۆ نه دراوه‌ته پياو له قورئاندا، به‌س چی بڵێم كه‌س ئه‌م شتانه‌ی ڕوون نه‌كردوه‌ته‌وه، كه‌واته تۆش قه‌دری ئه‌و ڕێز و گرنگييه بزانه و په‌يڕه‌وی پرۆگرامه‌كه بكه، ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئێمه وه‌كو كچ مافی خۆمان نييه له‌و پرۆگرامه ده‌ست به‌ردار بين و په‌يره‌وی نه‌كه‌ين چونكه زۆر گرنگی پێ داوين، ئێستا ئه‌رۆينه سه‌ر ژيانی كچان و به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و روو گه‌شی ده‌رۆين..
بارێكی ده‌روونی و لاشه‌يی هه‌يه لای كچان له كاتی لاوێتيدا زۆر كات پرسيارێك درووست ده‌كات لايان ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه بۆ: به‌خته‌وه‌ر نيم؟ و خۆشبه‌خت نيم؟ و خه‌مۆكم؟ و ناتوانم به سه‌رپشكی بڕيار بۆ ژيانم بده‌م؟؟و متكانه‌م به‌خۆم نييه؟؟؟ و ئه‌م پرسيارانه و ده‌يان پرسياری تر وايان كردوه‌ته كچان زۆر خه‌مۆكتر و لاوازتر و بێ هيوا بن له دونيا، وه‌ك بينيمانه زۆر كاتيش ده‌گاته خۆكوشتن، زۆر به‌داخه‌وه، من ئێستا ده‌رۆمه سه‌ر يه‌ك خاڵ كه زۆر گرنگه له ژيانی كچی لاو ئه‌ويش هاوڕێيه‌تيه:-
وه‌ك ئاشكرايه لای هه‌موو لايه‌ك كه هاوڕێتی جۆری زۆره من ته‌نها مه‌به‌ستم يه‌كێكه له‌م باسه، كه گرنگترين هۆكاره بۆ خۆشبه‌ختكردنی كچان و كيژان، ئه‌بێ ئه‌وه‌شمان له ياد نه‌چێ باوه‌ڕ به پرۆگرامی خوا يه‌كه‌م هۆكاری سه‌ره‌كييه له به‌خته‌وه‌ری بۆيان ئه‌وه‌شی باسی ده‌كه‌ين هه‌مووی له ناو ئه‌و پرۆگرامه‌وه وه‌رمانگرتوه كه په‌روه‌ردگار بۆی داناوين، ئه‌و هاوڕێيه‌ش كه من مه‌به‌ستمه (دايك)ه، ئاخ دايك چه‌نده گرنگی له ژيانی رۆڵه‌كانتدا، و يه‌كه‌م كه‌س به‌رپرسيار بێت له خراپی دايكت باوكته، چونكه نه‌يزانی دايكێكی باشت بۆ هه‌ڵبژێرێ، دايكی باش له خۆر گرنگتره بۆ مرۆڤ، له رووناكی گرنگتره له شوێنی تاريكی، دايك..دايك..دايك….. رۆژێكيان پرسياريان له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم)كرد و پێيان فه‌رموو: كێ باش‌ترين كه‌سه كه هاوڕييه‌تی له‌گه‌ڵ بكه‌يت به‌باشی؟؟ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان فه‌رمووی: دايكت.. كابرا وتی:ئه‌ی دوايی؟؟ فه‌رمووی:دايكت..كابرا وتی دوايی؟؟فه‌رمووی:دايكت..(سێ جار)،كابرا وتی ئه‌ی دوايی؟؟فه‌رمووی:باوكت..، كه‌واته دايك سێ قات به‌سه‌ر باوكه‌وه‌يه له هاوڕێيه‌تی كردن‌دا، و به‌تايبه‌ت بۆ كچان، ئه‌ی كچه ئازيزه‌كان هه‌وڵبده‌ن هاوڕێيه‌تی راسته‌قينه‌تان ته‌نها له‌گه‌ڵ دايكتاندا بێت، چونكه هه‌ر به سڕێنی ده‌سته‌كانی به سه‌رتدا ئاراميت پێ ده‌به‌خشێ و دڵخۆشت ده‌كات، خۆزگايه منيش بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی كه دايكم سۆزی پێ ئه‌دام و ئارامی ئه‌كردمه‌وه، به‌رأستی دايكی باش زۆۆۆۆر گرنگه له ژيانی لاوێتيدا، وه‌ك وتم په‌رپرسيار له خراپی دايكت باوكته، چونكه مافی تۆيه كه دايكێكی باشی بۆت هه‌ڵبژاردايه و داوای ئيسلاميشه له هه‌موو كوڕێكی گه‌نج دايكێكی دڵسۆز بۆ رۆڵه‌كانيان هه‌ڵبژێرێن..
من ئێستا ئه‌چمه سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشی كچی لاو ده‌بێ، چونكه گرفت وكێشه‌كانی گه‌نجان به‌گشتی له ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتندا ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوونه،فه‌راهه‌م هێنانی مادییاته‌كان له‌ژیانی نوێ‌دا نه‌بووه‌ته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه، یاخود سووككردنی قورسایی ئه‌وكێشانه به‌ڵكو بوه‌ته هۆی مه‌شغوڵكردنيان به هه‌ندێ شته‌وه كه زۆر زه‌ره‌لی هه‌يه‌بۆيان، به‌تایبه‌ت توێژی ( كچانی لاو)، كه‌له‌ناو جه‌نجاڵیه‌كانی ژیاندا خه‌ریكه تووشی ون بوون ده‌بن، چونكه فرمێسكه وه‌ریوه‌كانی فه‌رامۆش و پشتگوێ ده‌خرێن له‌لایه‌ك و دڵته‌نگی وخه‌مه‌كانی له‌بیرده‌كرێ و گوێ بۆ هاواری دووباره‌بوی ناگیرێت، هه‌ر بۆیه په‌ژاره‌كان له‌سه‌ردڵی كه‌ڵه‌كه ده‌بن وئازار له جه‌سته‌یدا په‌ره ده‌سه‌نێت و به‌ره‌و ئاكاری نائومێدیی ده‌یبات، له كاتێكدا كه‌دایكی هاوغه‌م و هاوڕێی نیه و نه‌بوه‌ته ره‌وێنه‌ری خه‌مه‌كانی، ئه‌ویش به‌دوای ئامێزێكدا ده‌گه‌ڕێت تا ئازاره‌كانی كه‌م بكاته‌وه، به‌ره‌و باوه‌شێكی نادیارده‌چێت تا فرمێسكه‌كانی بۆبسڕێت، چونكه ئه‌و پێویستی به‌كه‌سێكه ده‌ستی بگرێت و ڕێنمایی بكات له‌كاتی شڵه‌ژان و سه‌رسامیدا گه‌ر دایك نه‌بوه هاوڕێ بۆكچه‌كه‌ی، ئه‌وا ده‌وروبه‌ر له‌لای ئاڵۆز ده‌بێت و گومان له شتانێك ده‌كات، كه‌جێگه‌ی گومان نین ساڵانێك ئازار ده‌چێژێت، تاڕۆژێك هه‌ست به‌ئازاره‌كانی بكرێت، بۆيه له‌سه‌ر دايك پێويسته هاوه‌ڵ و هاوڕێی كچه‌كه‌ی بێت و يارمه‌تی بدات و فرمێسكه‌كانی بۆ بسڕێ و ماچی گۆناكانی بكات و ئارامی پێ ببه‌خشێ، گه‌وره‌ترين ئارامبه‌خشی دونيا دايكه، ده‌ی دايكان توخوا مه‌هێڵن كچه‌كانتان بێ هاوه‌ڵ بن، من دڵنيام كه تۆ هاوه‌ڵی نه‌كه‌يت شتێ به‌سه‌ر خۆي‌دا دێنێ و دوايش سينگی بۆ ده‌دڕی و ئه‌ڵێی ئای خۆزاگايه ئاگام لێی بوايه، ده‌ی كچان ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سوود له دڵسۆزی و يارمه‌تی دايكتان وه‌ربگرن، دوايی ده‌ست ناكه‌وێته‌وه و ئه‌كه‌ويته هه‌ڵه‌وه،(( بمبوورن ئه‌وه‌نده زۆر له‌سه‌ری ئه‌ڕۆم چونكه بابه‌تێكی زۆر هه‌ستياره و كۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر بينا ده‌كرێ و پته‌و ده‌كرێ ))، ده‌ی با بچينه سه‌ر كێشه‌كانی كچان و چۆنێتی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی لای دايكانه‌وه(نامه‌يه‌كه له‌لايه‌ن ئێمه‌وه بۆ دايكانمان):-
١. خۆ ده‌زانن كچانيش هۆكارێكی فيسۆلۆجيان هه‌يه؟؟ و زۆرێك له دايكان پشتگوێيان خستوه به‌داخه‌وه، له‌و گۆڕانه كتوپڕانه‌ی كه‌له‌جه‌سته‌یاندا ڕوو ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه كچان تووشی شه‌رم و دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ و شێتی ده‌روونی ده‌بن، بۆیه ئه‌ركی هه‌ره گه‌وره‌ی دایكه كه تێبینی و هۆشیاری ئه‌و قۆناغه به كچه‌كه‌ی ئاشنا بكات و ڕۆشنبیری پێویستی گۆڕانكاریه‌كانی پێ ببه‌خشێت بۆئاسایی بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌و قۆناغه تازه‌یه تاوه‌كو به هه‌ڵه و نادروست ئه‌و قۆناغه به‌ڕێ نه‌كات، زۆرێك له كچان له‌م بابه‌ته تێكه‌وتوون به هۆی پشتگوێخستنی دايكان يان به‌هۆی كه‌می ئاستی رۆشنبيری دايكان بووه، وای كردوه كچان زۆر تووشی ترس و بيمی زۆر بن..
٢. ده‌گونجێت ئه‌و گۆرانكاریانه له‌هه‌ندێك له‌كچاندا پێش وه‌خت ڕووبده‌ن، به تايبه‌ت له ناوچه گه‌رمه‌كاندا ئه‌و حاڵه‌ته بوونی زۆره، له‌وه ده‌چێت نه‌گه‌شتبێته ئاستی تێگه‌شتن و گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌شه نوێیه‌دا، بۆيه ئه‌ركی دایكه كه ببێته خاڵی پێگه‌شتنی گۆڕانكاریه‌كه وكچه‌كه‌ی، وه‌ك هاوڕێیه‌ك لێی نزیك بێته‌وه‌و به‌دڵسۆزیه‌وه هاوكاری بكات و تێيگه‌يه‌نێ و دڵيشی خۆش بكات كه كچه‌كه‌ی گه‌وره بووه و متمانه‌ی زياد بكات، به نه‌رم ونیانی ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌بكات و له گه‌ڵیدابێت، چونكه كچه‌كه‌ی له‌نێوان دوو شتی هه‌ستياردایه: ژیانی یه‌كه‌م قۆناغی منداڵی، كه‌به‌ته‌واوی تێپه‌ڕی نه‌كردووه، دووه‌هه‌م ئه‌و گۆڕانكارییه كتوپڕه‌ی كه‌به‌سه‌ریدا هاتووه، وه زۆر جاريش دايك ته‌مه‌نێكی دياری كردوه كه بۆ خۆی ئه‌و گۆڕانه روويداوه تێيدا، بۆيه وا ده‌زانێ هه‌موو كچێك به‌و ته‌مه‌نه گۆڕانی تێڕو ده‌كات، و ئه‌وه‌ش وايكردوه دايكان بێ باك بن تا ئه‌و ته‌مه‌نه كه خۆی دايناوه و دوايی ده‌رده‌كه‌وێ كه زوو ڕويداوه و تازه له ده‌ستی چووه و نه‌يتوانيوه ببێته خاڵی پێگه‌يشتنی گۆڕانه‌كه و كچه‌كه‌ی، و ئه‌وش كه‌شێكی زۆر ناله‌باره بۆ كچه‌كه به‌و ته‌مه‌نه بچووكه..
٣. كاتێ گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن، زۆر جار، بگره هه‌موو جار، كچان تووشی خه‌مۆكی ده‌كه‌ن، كه‌چه‌ندین ورته و خه‌یاڵات به‌مێشكیدا دێن و ده‌ڕۆن، جاری واش هه‌يه وا ده‌زانن نه‌خۆشێكی زۆر گه‌وره‌ی له ناكا په‌يدا بوويان تووش بووه، بۆیه ده‌بێت دایكان بۆكچه‌كانیان ڕوون بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه قۆناغی ترس و سه‌ركۆنه‌كردن نیه، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌قۆناغه جوانه‌كانی ژیانی مێینه‌یی، و ئه‌بێ هه‌موو كچێك پێيدا بڕوات و هه‌موومان پێيدا ڕۆشتين و هيچی تيا نه‌بوو، ئا له‌م شتانه‌ی بۆ ڕوون بكاته‌وه و هيممه‌ت و وره‌ی به‌رز بكاته‌وه..
٤. بزانه دایكایه‌تی مانای به ده‌ستهێنانی هه‌موو داخوازییه‌كانی منداڵ نیه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و هه‌رچی ویست و هه‌رچی داواكرد بۆی جێبه‌جێ بكه‌یت و وابزانی هه‌موو شتێكت بۆ كردوه و يه‌كه‌م هاوڕێ بووی بۆی، به‌ڵكو دایكایه‌تی مانای خوێندنه‌وه‌ی نێوان ژیری و سۆزداری و تێكه‌ڵكردنی پێداویستی و به‌هره‌یه، دایكایه‌تی كۆی هه‌ردووچه‌مكی (مانای)نه‌رمی نواندن و توندییه، بۆیه بڕیاره‌كانی ده‌بێت لێره‌وه( له نێوانيانه‌وه) ده‌ربچن، وه ئه‌م رۆشنبيرييه بۆ دايكان زۆر گرنگه و ئه‌بێ رۆشنبير بن له ده‌ركردنی بڕياره‌كانيان، چونكه مانايه‌كه‌ی كه‌مێ پێويستی به رۆشنبيری روناكبيری هه‌يه..
٥. پێویسته دایك كچه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ڕابهێنێ كه‌متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت وپێویستی و توانا و ئاره‌زوی خۆی تێدابێت و هیچ شتێك نه‌سه‌پێنن به‌سه‌ریدا، ده‌بێت فێری ئه‌وه‌بكرێت كه خۆی هه‌ڵه‌ی خۆی چاره‌سه‌ربكات، به‌س به دانايی و لێهاتوييه‌كه‌ی خۆی به‌كار بخات، نابێت دایك به‌سه‌رزه‌نشتی زۆر كچه‌كه‌ی بێزاربكات له‌كاتی ڕوودانی هه‌رگرفت وهه‌ڵه‌یه‌كدا، چونكه له‌خاڵی پێشووتردا ئاماژه‌مان پێكرد كه دايك ئه‌بێ له بڕيار و هاوكاری و هاوڕێيته‌ی زۆر رۆشنبير و گه‌ش بين بێ، چونكه كچان سومبولی ژیانن، دونیای كچ جیهانێكی پڕ له‌شتی زۆر سه‌ر سوڕهێنه‌ر و پڕ له‌ململانێ و له خۆ ڕازی بوون و خۆ ده‌رخستن وچه‌ندینی تره، بۆیه ده‌بێت دایك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست وسه‌رده‌مانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا بكات، ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه به دروستی و چاكی بگوزه‌رێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دونیای نوێ‌دا ئاكاره خراپه‌كانی سه‌رده‌م كاریگه‌رییان له‌سه‌ری نه‌بێت چونكه هۆكاری ڕووخێنه‌ر په‌يدا بووه له جيهانی نوێ‌دا، و كچانیش چیدی فرمێسكی بێنازی و بێخه‌مخۆری و ترس و بێمتمانه‌يی و دوودڵی له بڕياره‌كانياندا دانه‌بارێنن…..
دوا قسه :-
ئه‌م بابه‌ته، په‌يامێكه له ناخی دڵه‌وه، من به ئه‌ركم زانيوه، شه‌رع ئاماژه‌ی پێكردوه، هۆش و بير و عه‌قڵ پێشوازی لێكردوه، بۆ درووستكردنی كچێكی گه‌شاوه بووه، نامه‌يه‌ك بۆ دايكان بووه، له‌م ده‌ستپێكه‌وه كۆمه‌ڵگا درووست بووه..
كه‌واته كچی لاوی ئازيز به متمانه و لێهاتووييه‌وه سوودی لێ ببينه، و دايكانيش ڕۆشنبير بن به‌م بابه‌تانه و بزانن كه كچه‌كانيان سوومبولی ناو ماڵه‌كانيانن، وه‌ك فه‌رموويانه هه‌ر ماڵێك يه‌كه‌م منداڵی كچ بێت ئه‌و ماڵه به‌ره‌كه‌ت داره، كچانيش پێويسته دايكه عايشه و خاتوو مه‌ريه‌م و دايكه خه‌ديجه و خاتوو ئاسيا به سه‌رمه‌شقی كچێنی خۆيان بزانن، كچان نيوه‌ی كۆمه‌ڵگان و تاجی حايای ميلله‌تانن، بۆيه هه‌ست به‌و پله‌يه بكه كه له لايه‌ن ئيسلامه‌وه پێت دراوه، ئێستاش لای مه‌سيحييه‌كان له كاتی توشبوونی مانگانه‌ی كچان كه پێی ده‌وترێ حه‌يز ئه‌وان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك لێی نزيك نابنه‌وه و نانی ده‌ستی ناخۆن و زۆرشتی تريش، و پێيان وايه كه هۆی گومڕا بوونی باوكه ئاده‌م كاتێ له داره‌كه‌ی خوارد له به‌هه‌شت ئافره‌ت بوو بۆيه خوای گه‌وره ئه‌و توشببويه مانگانه‌ی پێيان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سزايه‌ك بێت بۆيان، به‌ڵام ئيسلام جوانترين ياسای بۆ داناويت، ئه‌و ساڵه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا له دايك بوو له ئه‌ورووپای ئه‌و سه‌رده‌مه كه پێی ئه‌وترا (رۆم) گۆنگره‌يه‌ك كرا له فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئايه ئافره‌ت مرۆڤه يان نا، بۆيان ده‌ركه‌وت كه مرۆڤه به‌س بۆ ئه‌وه درووستكراوه كه خزمه‌تكاری پياوان بن و خزمه‌تكاريان بن، به‌ڵام يه‌كێك شاره‌زايی له ئيسلام بێت ئه‌زانێ چ حه‌قێك دراوه‌ته كچان، بۆ هيچ كه‌س نييه به زۆريش بيدا به شوو الا خۆی رازی بێ، و زۆر زۆر له بير و باوه‌ڕه‌كان له ئافره‌ت زۆر خراپ تێگه‌يشتوون، بۆيه تۆی كچ له ئيسلام‌دا جوانی و قه‌شه‌نگی، بڕيارت به‌ده‌ستی خۆته و خاوه‌نی ماڵی خۆتی، هيوادارم به‌جوانی به‌شی خۆت له ئيسلام به‌ده‌ست بهێنيت و به‌خته‌وه‌ر بيت و هه‌رده‌م ده‌م به پێكه‌نين و خه‌نده‌ی سه‌ر لێوت بيت، تۆی كچ هه‌ر به خه‌نده‌يه‌ك هه‌موو دونيا ده‌كه‌يته خه‌نده و سۆز و خۆشی، بۆ خۆتت وا پێكردوه؟ بۆ بێ تاقه‌ت و بێ خه‌نده ماويته‌وه؟؟ بڕيار لای خۆته و متمانه‌ت به خۆت بێ، هه‌وڵبده، ئيسلام و موسڵمانان به كچه‌وه جوانن، كچان تاكه خۆشی و ئارام به‌خشی دونيان، له‌م بارانه‌وه زۆر ئايه‌ت و فه‌رمووده هه‌ن به‌س وا بزانم زۆر درێژم كردوه..
به هيوای دوعای ئێوه‌ين
هيوای كه‌مێك له چاره‌كردنی برينه‌كانی كچان ده‌خوازين
تا به‌رهه‌مێكی تر خواتان له‌گه‌ڵ