هەر نەڵێن جەنابی (مامۆستا عبدالكریم ) ی مودەریس تەكفیریە .
شەپۆلەكی سەرشێتی كۆری رقن لەئارادایە بۆ بەتوندرۆ لەقەلەمدانی هەموو ئەوانەی باسی (كوفرو ئیمان) دەكەن.
دەڵێن ... ئەوانە خەلكی كافر دەكەن و توندرۆن (سەلەفی وەهابی ئەهلی حەدیس ئوصولی ... ) بێگومان مەبەستیشیان لەو ناوانە تەنها لەكەدار كردنی ئەهلی سوننەو جەماعەتە.
ئاخر کافر کافرەو موسڵمانیش موسوڵمانە بۆ زوڵم لەکافرێک دەکەن کە موسڵمان نییە و پێی دەڵێن موسوڵمان.
(خۆلێکچواندن) بەكافران حەرامە و زۆر ترسناکە، ئەوە تەنها (وەهابی و سەلەفیەكان) باسی ناكەن بەڵكو (حەنەفی و مالكی و شافعی و حەنبەلی ) تەواوی زاناکان بۆ چونیان وایە .
جەنابی مامۆستا عبدالكریم ی مودەریس قەبری پر نورو قیامەتی ئاوەدان بێت دەفەرمێ :
( أن الكفر في عرف الشرع انكار لشيء مما جاء من دين سيدنا محمد صلى الله عليه وسلم وعلم بداهة.
فمن انكر وجود الله او صفة من صفاته اواعترف بذالك ولكنه اعتقد وجود واجب او خالق او معبود ثان فاشركه به او انكر وجود الملائكة او احدا من المرسلين او كتابا من الكتب المنزلة عليهم او انكر تاثير الله تعالى في موجود من الممكنات، وقال انه مخلوق غيره تعالى ! او انكر القيامة وبعث الموتى وحشرهم وحسابهم، او أنكر وجوب أحد الاركان الخمسة من الصلاة والصيام والزكاة وحج البيت او اظهر منه قول او فعل يدل على شيء من ذالك كشد الزنار ولبس الغيار فهو كافر.
وكذا من حرم حلالا او احل حراما بالاجماع او بالنصوص كقتل النفوس البريئة وهتك الاعراض ونهب الاموال فهو كافر .
لاپەرە ٩٨ تفسير مواهب الرحمن للشيخ العلامة عبدالكريم محمد المدرس رحمه الله تعالى )
ئەوەی ئینكاری بونی خوا یان صیفەتێك لەصیفەتەكانی بکات، یان باوەری پێبێنێ بەلام شەریكی بۆ بریاربدا، یان ئینكاری مەلائیكەت بكا، یان ئینكاری پێغەمبەرێك لەپێغەمبەرەكان یان كتێبێك لەكتێبە ئاسمانیەكان بكات، یان كاریگەری خوای پەروەردگار لەمەو جودات ئینکار بکات، بڵێ ئەوانە مەخلوقی غەیری خوان پەنابەخوا ،یان ئینكاری قیامەت و زیندوبونەوەی مردو و حەشر و حیساب بكات یان بلێ یەكێك لەو پێنچ روكنەی ئیسلام نویژو رۆژو و زەكات و حەج واجیب نیە.
یان كردارو قەولیك نیشان بدات دەلالەت لەشتێك لەوانە بكات لەوانە ( شد الزنار ) و (لبس الغیار ) ئەوە ئەو كەسە كافرە.
(تێبنی (شَدَّ الزُّنَّارَ ) زالەكە زەم كە واتە (زونار) جۆرە حەبلیك بوە وەكو قایش ئەهلی زیمە لەسەر جلەكانیان لەناو قەدی خۆیان بەستاوە.
(لُبْسُ الْغِيَارِ) جلیان بەجۆرێك رەنگ كردوە ناسراونەتەوە كە ئەو رەنگە موسلمان لەبەری ناكات)
هەروەها ئەوەی حەلالێک حەرام بکات یان حەرامێک حەلال بکات ئیجماع و نەصی لەسەربێ وەکو کوشتنی نەفسی بێتاوان و ناموس بردن و فەرهود کردن ئەو کەسە کافرە.
ئەوە قسەكانی جەنابی مامۆستا عبدالكریم مودرەیسە رەحمەتی خوای لێبێ لەکاتێک ئەو قسانەی کردوە حیزبێکی وەکو بەعسی خوێنرێژ خاوەن دەسەڵات و طاغوتێکی وەکو صەدام حاکم بوە.
رەحمەتی خوا لەزانایانی ئیسلام .