(ئەبو بەكری صدیق) لە قورئانی پیرۆز.
1422 سال تێپەریوە بەسەر وەفاتی چاكترین و پاكترین و مەزن ترین كەس دوای پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم . كەروی ئەو زەمینە بەخۆی بینیوە.
(أبو بكر الصدیق) عبد الله بن عثمان رەزاو رەحمەتی خوای لەسەر بێ، خۆشەویستی پێغەبمەری خواو باوكی خۆشەویستی پێغەمبەری خوا دایكی بروادارن ( عائیشە ) .
خوای پەروەردگار دەفەرمێ:
{إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (40)} [التوبة: 40]
ئەبوبەكری راستگۆی (چاك و پاكی خۆشەویست) ترسی ئەوەی هەیە كافرەكانی قورەیش شوێنی پێغەبمەری خوا بزانن لەئەشكەوت بۆیە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ:
( لاتحزن ان الله معنا ) غەمبار مەبە خوامان لەگەڵە.
خوای پەروەردگار ئەو خەمەی ئەبوبەكری صدیقی تۆمار كردوە لەسەر سەلامەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم .
وای لەو نیعمەتە گەورەیە... و وای لەو شایەتی و مژدەیەی پێغەمبەری خوا بە (مەعییەت) لەگەڵدا بونی خوا بۆ ئەبوو (بەکری صدیق).
(ان الله معك) خەلیفەی پێغەمبەری خوا بۆیە لە ( سەقیفە) دڵی ئومەت کۆڕابوون لەسەر بەیعەت پێدانت .
خوات لەگەڵە لە جیهادی (ئەهلی ریدە)
ئیمام علی كوری سولتان قاری (علی بن سلطان القاری ) لەكتێبی
( شم العوارض فی ذم الروافض ) دەفەرمێ :
زانایانی ئومەت دەفەرمون كافرە ئەوەی بلی ئەبو بەكر صەحابی نەبوە هەروەكو بەئیجماعی زانایان كافرە ئەوەی جنیو بەكچی ئەبو بەكر عائیشە دایكی برواداران بدات .
رەزا و رەحمەتی خوا لە خەلیفەی پێغەمبەری خوا .