خوشكان- زیادبوونی ڕێژه‌ی باڵاپۆشی له‌نێو كچان و ژنانی مالیزیادا « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

خوشكان- زیادبوونی ڕێژه‌ی باڵاپۆشی له‌نێو كچان و ژنانی مالیزیادا


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌



زیادبوونی ڕێژه‌ی باڵاپۆشی له‌نێو كچان و ژنانی مالیزیادا
مالیزیا وڵاتێكی 
ئیسلامیی 




























گه‌شه‌كردوو له‌ ڕووی ئابووری و شارستانی و ته‌كنۆلۆجیاوه‌، به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته‌ نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه‌ له‌ ساڵی (٢٠٢٠) مالیزیا دێته‌ ڕیزی وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی دنیاوه‌. 

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڕابوونێكی ئیسلامیی به‌هێز ڕووی له‌و وڵاته‌ كردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌نێو چینی ئافره‌تان و ڕێژه‌ی باڵاپۆشی له‌چاو بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ئێجگار له‌ زیادبووندایه‌. 

له‌م ڕۆژانه‌دا به‌هۆی ناڕه‌زاییی لاوانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌ستنی ئاهه‌نگی گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی پۆپی ئه‌مریكایی (جوین ستیفانی) وای كرد كه‌ گۆرانیبێژی پۆپی ئه‌مریكیی به‌ناوبانگ جوین ستفانی كه‌ به‌ جلوبه‌رگی داپۆشراوی ته‌واوه‌وه‌ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی كه‌ بڕیاره‌، بیگێڕێت. 

ستیفانی ده‌ڵێت: "ڕازیبووم به‌ پۆشینی "به‌رگی ئیسلامی" تاكوو ڕێگه‌ له‌و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌ بگرم كه‌ لاوان و گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ بڕیار بوو دژ به‌و ئاهه‌نگه‌ بیگێڕن." ئه‌مه‌ به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ی بریتانی له‌ (١٨/٨/٢٠٠٧). 

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی چینی لاوان زۆرتر پابه‌ندن به‌ ئایینه‌وه ‌و خولیای فێربوونی ئیسلامن و هه‌ر بۆنه‌ و ئاهه‌نگێك مه‌ی تێدا بخورێته‌وه‌ ئاماده‌ی نابن. 

هه‌ر ویلایه‌تێك له‌ ویلایه‌ته‌كانی مالیزیا پۆلیسی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ كاری پارێزگاریكردن و ڕاگرتنی ئادابی گشتییان له‌ ئه‌ستۆیه‌ كه‌ پێیان ده‌وترێت "پۆلیسی ئایینی" و وه‌ك وێنه‌ی ده‌سته‌ی فه‌رمان به‌ چاكه‌ و به‌رگری له‌ خراپه‌ی وڵاتی سعوودیه‌ وان و ئه‌و ئاكار و كرده‌وانه‌ی دژ به‌ یاسا و ڕه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بن، قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن. 

له‌ گرنگی و كاری ئه‌م پۆلیسانه‌ گرتن و زیندانیكردنی ئه‌و پیاو و ژنانه‌یه‌ كه‌ خێزانی یه‌كتر نین و له‌ میوانخانه‌ و‌ شوێنه‌كانی دیكه‌دا كاری فاحیشه ‌و ڕه‌زیله‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی ئافره‌تان له‌ دانیشتن به‌ شێوه‌یه‌كی نالایق و سه‌رنجڕاكێش له‌ شوێنه‌ گشتی و گه‌شتوگوزارییه‌‌كان و فه‌رزكردنی غه‌رامه‌ی ماڵی تاكوو ئه‌و كاره‌ دووباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌.

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top