خوشكان- دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

خوشكان- دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

دیارده‌ی سفووری له‌ناو ئافره‌تاندا


یه‌کێك له‌و دیارده‌ زه‌ق و نامۆیانه‌ی له‌ وڵاتانی موسڵماناندا به‌دی ده‌کرێت، خۆڕووتکردنه‌وه‌ و لاشه‌ی-خۆ-ده‌رخستنی ئافره‌تانه‌ بۆ که‌سانی بێگانه‌ و ‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌یانه‌ له‌ماڵ به ‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش و بۆنی خۆش-له‌خۆدان. 

خوای گه‌وره‌ له‌ سووره‌تی ( نور: ٣٠-٣١) ده‌فه‌رموێت که‌ ئه‌مه‌ واتاکه‌یه‌تی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ بڕوادارانی نێر بڵێ که ‌له‌ ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه ‌و داوێنیان بپارێزن، ئا ئه‌وه‌ چاکتر و پاکتره‌ بۆیان، بێ گومان خوای گه‌وره‌ شاره‌زایه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌دەن. وه‌ به‌ ئافره‌تانی بڕوادار بڵێ با له‌ ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه‌ و داوێنیان بپارێزن و ‌به‌جوانی خۆیان -جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌رده‌که‌وێت- وه‌ده‌رنه‌خه‌ن، وه‌ با به ‌سه‌رپۆشه‌کانیان یه‌خه‌ و به‌رۆکیان داپۆشن و‌ با جوانیی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن مه‌گه‌ر بۆ مێرده‌کانیان یان باوکیان یان کوڕانی مێرده‌کانیانیان ‌یان کوڕه‌کانیان یان براکانیان ‌یان کوڕانی براکانیان یان کوڕانی خوشکه‌کانیان یان ئافره‌تانیان یان که‌نیزه‌ك و کۆیله‌کانیان یان پیاوانێکی به‌رده‌ست که‌ ته‌ماحیان له‌ ژندا نییه‌ یان منداڵانێك که‌ عه‌قڵیان به‌ عه‌وره‌تی ژن ناشکێت، وه‌ با ئافره‌تان لاقی خۆیان به‌ زه‌ویدا نه‌کوتن بۆ ئه‌وه‌ی خشڵێك که‌ په‌نهانیان کردووه‌ پێیبزانرێت و‌ تێکڕا هه‌مووتان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌ی بڕوادارینه،‌ به‌ڵکوو سه‌رفراز ببن! 

هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ له‌ سووره‌تی (الأحزاب: ٥٩)دا ده‌فه‌رموێت: ئه‌یپێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ خێزانه‌کانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی برواداران بڵێ، که‌ چارشێوه‌کانیان له‌خۆیانه‌وه‌ بپێچن، ئا ئه‌وه‌ چاکتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێن (که‌ خاوه‌ن حه‌یا و حورمه‌تن) و (به‌هۆی ته‌ماع-تێکرانه‌وه‌) ئازار نه‌درێن، وه‌ خوای گه‌وره‌ لێبورده‌ی به‌به‌زه‌ییه‌. 

جارێکی تر به‌ خێزانه‌ به‌حه‌یا و به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت له‌ سووره‌تی (الأحزاب: ٣٢-٣٣) که‌ ئه‌مه‌ واتاکه‌یه‌تی: ئه‌ی خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خواناس بن (له‌ فه‌زڵدا‌) وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ده‌سا ده‌نگتان ناسك مه‌که‌نه‌وه‌ نه‌با ئه‌و که‌سه‌ی دڵی نه‌خۆشیی ده‌غه‌ڵی تێدایه،‌ ته‌ماعتان پێببات، وه‌ وته‌ی چاك و باش بڵێن، وه‌ له‌ ماڵه‌کانتاندا بمێننه‌وه‌ و وه‌ك خۆده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن، وه ‌نوێژ به‌رپا بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن و گوێڕایه‌ڵیی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن. به‌ڕاستی ئه‌ی ئه‌هلی به‌یت خوای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت پیسی و تاوانتان لێ دوور بخاته‌وه‌ و پاکتان بکاته‌وه‌ به‌ پاکردنه‌وه‌. 

جا له‌ ته‌فسیری ئه‌م دووئایه‌ته‌دا ئیبن که‌سیر -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: "هذا آداب أمر الله تعالی بها نسآء النبي (صلى الله عليه وسلم) ونساء الأمة تبع لهن في ذلك ..." تفسیر القرآن العظیم ٣٤٢٣. واته‌: ئه‌مه‌ کۆمه‌ڵه‌ ئادابێکه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی کردووه‌ به‌ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و‌ خێزانی پیاوانی ئه‌م ئوممەتەش له‌مه‌دا شوێنکه‌وته‌ن و ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌. 

به‌ڵام بێئاگا له‌م ئایه‌تانه‌ زۆرێك له‌ ئافره‌تان له‌م ڕۆژگاره‌دا لاشه ‌و جه‌سته‌ی خۆیان کردۆته‌ کاڵایه‌کی هه‌رزان و بێباکانه‌ نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ نیشانه‌کانی ئاخرزه‌مان و قیامه‌ت. 

خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ بدات که‌ هیدایه‌ت نه‌دراون و‌ له‌و که‌سانه‌ به‌دوورمان بکات که‌ شیاوی هیدایه‌ت نین!

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top