زانیاری زیاتر لەسەر لێکۆڵینەوە ئەمڕۆ لە گەڵ مامۆستا کرێکار...
٢٠١٤/٣/٣١
ئەمڕۆ سەعات (٩)ی سەرلەبەیانی پۆلیسی ئەڵمانیا بە ڕەزامەندی پۆلیسی نەرویج لە دادگای ئۆسلۆ لێکۆڵینەوەی لە گەڵ مامۆستا کرێکار دەست پێکرد. پۆلیسی ئەڵمانیا پێیوایە کە "ڕەوت" درێژکراوەی ئەنسارولئیسلامە و، مامۆستا کرێکار سەرکردایەتی دەکات و، ئەو گروپە چالاکیان لەسەر ئێنتەرنێت هەبوە و، پارەیان بۆ قاعیدەی کوردستان کۆکردۆتەوە.
دادگا لە مامۆستا کرێکاری پرسیوە: ئایا دەتەوێ دانیشتنەکانی دادگا کراوە بێت؟ لە وەڵامدا مامۆستا وتویەتی: من دەمەوێ هەمو شتێک ڕون و ئاشکرا بێت، چونکە من هیچ شتێکی شاراوەم نییە، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی پیلانەکەیان ئاشکرا نەبێت داوایان کردوە کە دانیشتنەکان داخراو بن و بێدەنگ بڕۆن.
سەبارەت بەوەی ئایا کرێکار ڕادەستی ئەڵمانیا دەکرێت، پارێزەرەکەی وتی: ئەو کاتە دەبێ ئەڵمانیا داوای کرێکار لە نەرویج بکات. ئەڵمانیا تا ئێستا داوای نەکردوە، بەڵام ئەگەر کارێکی وەهاش بکات ئەوە زنجیرەیەک دانیشتنی دادگا و کاتێکی زۆری دەوێ. وتیشی: کرێکاریش پێیوایە کە نەرویج دەیەوێ بە ڕادەستدانی ئەو بە ئەڵمانیا کێشەکە لە کۆڵ خۆی بکاتەوە.
لە پەیوەندیەکیدا لە گەڵ خێزانی مامۆستا کرێکار دوای لێکۆڵینەوەی ئەمڕۆ، پارێزەرەکەی وتویەتی کە لێکۆڵنیەوەکان مەترسییەکی ئەوتۆیان نییە و، هەمو مەسەلەکە بە باشی دەڕوات.
ئێمەی کەسوکاری مامۆستا کرێکاریش پێمانوایە کە موخابەراتی نەرویج داڕێژەری ئەم پیلانەیە و دەیەوێ لە قۆڵی پۆلیسی ئەڵمانیاوە خۆی لە سەرێشەی دۆسییەی مامۆستا کرێکار ڕزگار بکات. پیلانەکەش بە درێژکراوەی پیلانەکانی پێشتر دەزانین و دڵنیاین و لە پشتیوانی خوای گەورە گەشبینین کە نەوریج و ئەڵمانیا تیایدا سەرکەوتو نابن و، جارێکی تریش پۆلیسی نەرویج شکست دێنێت.
خالد ڕەنجدەر