عەلمانیەت جیه‌؟ تا ئێستاش زۆرێک لە موسلمانان دەچەمکى عەلمانیەت ناگەن، « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

عەلمانیەت جیه‌؟ تا ئێستاش زۆرێک لە موسلمانان دەچەمکى عەلمانیەت ناگەن،


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌


عەلمانیەت
تا ئێستاش زۆرێک لە موسلمانان دەچەمکى عەلمانیەت ناگەن، بەتایبەت ئەو موسلمانانەى لەناو لایەنە عەلمانیەکانن، دەنا نەفرەت لە عەلمانیەت دەکەن، چونکە عەلمانیەت کوفرو بێ دینى سەردەمە، سەرەتانى ژیان و موسلمانانە، عەلمانیەت بەگشتى بۆ ژیانى ئینسان ، بەتایبەت بۆ موسلمانان بیرو باوەڕێکى زۆر خراپ و زیان بەخش و وێرانکەرو تێکدەرە، ژیانءکۆمەلگەى بە هیلاک و بەفەساد بردوە، بەتایبەت بۆ ناو موسلمانان تاکە دوژمن و شێرپەنجەیە، بەهەر حال ئەگەر عەلمانیەت لە ئەوروپا هەبێ قەیناکا چونکە میللەتێکى لادەرو نا موسلمانن، وەلێ بۆ نێو میللەتى موسلمان زیاد و موسیبەتە، لە کۆنەوە کوفر هەولى داوە بەناوى پێشکەوتن و سەردەم ئەم دەردو سەرەتانە بکوژە بێنێتە نێوموسلمانان تا یەکتر بکوژن و پارچە پارچە بن، چونکە ئامانجیان دژایەتى کردنى ئیسلام و لەنێو بردنیەتى، بە موسلمانان دژایەتى موسلمانان دەکەن، لەهەر کونجێکى دونیا چەند لایەنێکى عەلمانیان قوت کردونەتەوە، دژى یەکترو دژى موسلمانان دەجەنگن، تاکە کێشەو گرفتى میللەتى موسلمانان و لایەنە ئیسلامیە شۆرشگێڕو کارکەرەکان لایەنە عەلمانیەکانن، عەلمانیەکان هەموو دوژمنایەتیەکى ئیسلام ولایەنە ئیسلامیەکان دەکەن، تەنانەت لەسەر دەسەلات و بەرژەوەندى یەکتریش دەکوژن، بوینە سەرەتانى میللەت و موسلمانان، ئەگەر سەیرى فەلەستین و عێراق و ئەفغان و تورکیاو لوبنان و ئێران و..... زۆر شوێنى جیهانى ئیسلامى بکەین، دەبینین عەلمانیەکان لە دوژمنى دەرەکى زۆر توندترو خرابترن لەسەر ئیسلامیەکان، نەخشەو بەرنامەى کوفرى جیهانى لە نێو میللەتى موسلمان جێ بە جێ دەکەن، بەهەموو هۆکارو شێوازو پلان و هونەرێک میللەت بەرەو بێ دینى و هەلدێرو لادان دەبەن، خۆشیان بە موسلمان دەزانن، وەلێ بیروباوەڕو هەلسوکەوت و بەرنامەو ئەدایان ئیسلامى نى یە، لە ژێر ناوى موسلمانەتى فێڵ لە موسلمانان دەکەن، چەواشەیان دەکەن، ناتوانن بەراشکاوى بەخلک بلێن بڕوامان بە ئیسلام نى یە، دەزانن ئەگەر کەشف بن ئەم میللەتە پشتیان تێ دەکا، عەلمانیەت بە شتێکى چاک پشانى خەلک دەدەن، لەڕاستىدا عەلمانیەت سەرەتانى میللەتى موسلمانە، تا عەلمانیەت لەنێو مان دانەبوو شۆرشەکانى کورد بەناوى نەتەوەیى ئەوەندە بێ دین نەبوون، خەلک ئەوەندە خراپ نەبوو، ئێستا شەوو ڕۆژ بەبەرنامە کار دەکەن چۆن خەلک بێ دین و لاڕێ و خراپ بکەن، لە جیاتى چاکى بکەن، ڕێگە بەهەموو کوفرو خراپەیەک دەدەن، ڕێگە لەهەموو چاکەیەکى ئایینى دەگرن، سەیرە عەلمانیەت لە نێو ئەم میللەتە موسلمانە بڕوێ، سەیرە ئەم خەلکە موسلمانە عەلمانیەت (کوفر) قەبول بکا بەسەردارى خۆى، خەلک نازانێ عەلمانیەت چەند پیس و گلاوە دەنا دەبێ شار بە دەری بکا، موسلمانانى جیهان بەگشتى و کوردى موسلمان بە تایبەت لە دەستى عەلمانیەت زەرەرێکى زۆر گەورەى کردوە، خەلافەتى ئیسلامى بە عەلمانیەت لەناو برا، جیهانى ئسلامى بە عەلمانیەت تارو مارکرا، کوردستان بە عەلمانیەت داگیرو پارچە پارچە کرا، نەتەوەکانى تر بە عەلمانیەت ستەمیان لە کوردءلەئیسلام کردوە ، ئێستاش لەبەر عەلمانیەت نابینە هیچ، لەسەروى هەمویانەوە خۆرئاواى دەمڕاست و مامۆستاى عەلمانیەت کورد ناکاتە هیچ و دوژمنان مان لە دژ قوت دەکاتەوە، کێشەکان چارەسەر ناکات، کەواتە بەسە با عەلمانیەت بناسین، چیکە پێ ى چەواشە نەبین، لە جیهان موسلمانان لەبەر عەلمانیەکان سەریان بلند نابێ، عەلمانیەکان لەبەر دژایەتى کردنى ئیسلام پشتدارو بەهێزن، ئیسلامیەکانیش بەرگرى لە خاک و خەلک دەکەن. خەلکى موسلمان تاوانبارە عەلمانیەت ناناسێ، بەدواى عەلمانیەت دەکەوێ تا ئیسلامى خۆى هەبێت، عەلمانیەکان هیچ نین ئەگەر خەلکى ناحالى موسلمان یان لەگەلدا نەبێت، ئەوان لەناوموسلمانان نامۆن. ئیتر با ئیسلام بەهێز بکەین و عەلمانیەت لاواز بکەین.


چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top