گه‌نجێكی كوردی موسلمان ئه‌بێته‌ هۆی موسلمان بۆنی هاوریه‌ ئالمانیه‌كه‌ی « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

گه‌نجێكی كوردی موسلمان ئه‌بێته‌ هۆی موسلمان بۆنی هاوریه‌ ئالمانیه‌كه‌ی


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

گه‌نجێكی كوردی موسلمان ئه‌بێته‌ هۆی موسلمان بۆنی هاوریه‌ ئالمانیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ و بانگخواز محمد عرفیی ،
ئه‌مه‌یه‌ ئیسلام ئه‌مه‌یه‌ گه‌وره‌ی و ئه‌خلاق و ره‌شوتی ئیسلام 




وه‌ تا كافره‌ ماركسیه‌كانیش دان به‌  ئیسلام و برنامه‌كه‌ی ئه‌نین سبحان الله :-
1_قورئان له‌دیدی‌ زانایانی‌ جیهانیدا 
...دكتۆر ماركس 1818 __ 1883 ز فه‌یله‌سوفی‌ ناوداری‌ ده‌ڵێت : قورئان به‌ گشتی‌ هه‌موو ئه‌و په‌یامه‌ خواییانه‌ی‌ له‌خۆگرتووه‌ كه‌ له‌ كتێبه‌ پیرۆزه‌كاندا بۆ میلله‌تان هاتوون ، قورئان له‌و كتێبانه‌یه‌ كه‌ پشتگیری‌ له‌ هزرو بیری‌ خوداناسی‌ و یه‌كتابه‌رستی‌ ده‌كات و تاك و ته‌نیایی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌سه‌لمێنی‌ كه‌ ڕێبه‌رانی‌ مرۆڤ و گه‌وره‌ زانایان ڕێنماییه‌كی‌ خۆیان لێ وه‌رگرتووه‌ و به‌رده‌وام كۆمه‌ك و یارمه‌تی‌ لێ ده‌خوازن (1) له‌ قورئاندا زۆر ئایه‌ت هه‌ن ، تایبه‌تن به‌ داواكرنی‌ زانست و زانیاری‌ و بیركردنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ، من هیچ چاره‌یه‌كم نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ دان به‌وه‌دا بنێم كه‌ ئه‌م كتێبه‌ زۆر له‌ هه‌ڵه‌كانی‌ مرۆڤی‌ ڕاست كردوونه‌ته‌وه‌ (2) 
دكتۆر مایكل هارت 
زانای‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكی‌ و پسپۆڕ له‌ زانسته‌كانی‌ گه‌ردوونناسی‌ و فیزیا كه‌ خاوه‌نی‌ كتێبی‌ ( المأئه‌ الاوائل )ه‌و له‌ ساڵی‌ 1979 بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌ و ، محمد ( صلی‌ الله علیه وسلم ) ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام به‌ گه‌وره‌ترین مرۆڤی‌ سه‌ر ڕووی‌ زه‌وی‌ داده‌نێت ، ده‌ڵێت : له‌ مێژووی‌ په‌یامه‌ ئاسمانییه‌كاندا كتێبێك نیه‌ به‌ هه‌موو پیته‌كانیه‌وه‌ به‌بێ گۆڕان و ده‌ستكاری‌ مابێته‌وه‌ ، ته‌نیا ئه‌و قورئانه‌ نه‌بێت كه‌ بۆ محمد ( صلی‌ الله علیه وسلم ) هاتووه‌ (3) 
ناپلیۆن پۆناپارت 1769 ـــــ 1821 ز 
ئیمپڕاتۆری‌ ناوداری‌ فه‌ره‌نسی‌ ناسراو به‌ ( ناپلیۆن )ی‌ یه‌كه‌م ده‌ڵێت : ئومێده‌وارم زۆر نه‌خایێنێ عه‌قڵمه‌ندان و خاوه‌ن شارستانیه‌ته‌كان له‌ هه‌موو شوێنێك كۆببنه‌وه‌و به‌هاوكاری‌ ئه‌وان یاسایه‌ك رێك بخه‌ین كه‌ هه‌ر هه‌مووی‌ له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی‌ قورئان بنیات نرابێت ، چونكه‌ قورئان سه‌رچاوه‌ی‌ حه‌ق و حه‌قیقه‌ته‌ و ته‌نیا ئه‌م كتێبه‌یه‌ زامنی‌ به‌خته‌وه‌ری‌ مرۆڤایه‌تی‌ (4) 
واشنگتۆن ئێرڤینگ 1783 ـــــ 1859 ز 
زانای‌ ناسراوی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ڵێت : قورئان كتێبێكه‌ ، هه‌ر له‌ سنووری‌ ئۆقیانووسی‌ ئه‌تڵه‌سه‌وه‌ تا ڕووباری‌ (كاشمر) خه‌ڵكی‌ له‌ ژێر سایه‌ی‌ پیرۆزو به‌پیت و به‌ره‌كه‌تیدا به‌به‌خته‌وه‌ری‌ هێشتووه‌ته‌وه‌ ، قورئان هه‌ڵگری‌ به‌رزترین بنه‌مای‌ به‌نرخه‌وسوودمه‌نترینیانه‌ (5) 
لودفیكو ماراكسی‌ 
زانای‌ ناسراوی‌ ئیتاڵی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 1698 ز قورئانی‌ پیرۆزی‌ به‌ زمانی‌ لاتینی‌ وه‌رگێڕاوه‌ و پێشه‌كیه‌كی‌ دوور و درێژی‌ بۆ نووسیوه‌ ده‌ڵێت : من بڕوای‌ ته‌واوم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر قورئان و ئینجیل هه‌ردووكیان بدرێنه‌ ده‌ست كه‌سێكی‌ بێ دین ، ئه‌وا بێگومان قورئانه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ، چونكه‌ كتێبه‌كه‌ی‌ محمد ( صلی‌ الله علیه وسلم ) فێره‌ هه‌ندێ هزرو بیرت ده‌كات ، تا بڵێی‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی‌ عه‌قڵی‌ یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌ (6) 
لۆمانس 
زانای‌ ناسراوی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ڵێت : یه‌كه‌مین پریسكه‌ كه‌ له‌ تیشكی‌ قورئانه‌وه‌ هاتووه‌ رسته‌ی‌ ( بِسْمِ الڵّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ )ه‌ كه‌ له‌ وشه‌ی‌ ( ڕه‌حمه‌ت بۆ ئیمانداران ) هه‌ست ده‌كرێت كه‌ خوای‌ پاك ، خودایه‌كی‌ تاك و ته‌نیایه‌ و نیعمه‌ته‌كانی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانی‌ خۆیدا ، له‌ دونیاو ژیانی‌ له‌بن نه‌هاتووی‌ دوا رۆژدا ته‌واو كردووه‌ ، لێره‌دا ئێمه‌ ڕاستیه‌ك ده‌بینین كه‌ كه‌مترین شه‌ك و گومان هه‌ڵناگرێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان گه‌وره‌ترین نورری‌ خودایه‌ ئه‌و نووره‌ش جگه‌ له‌ ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی‌ شتێكی‌ تر نییه‌ و نابێت (7)  

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top