زۆر بە کورتى: مەرجەكانی پۆشاكی ئافرەتی موسڵمان
خوشكی خۆم ...ئەو بەرگ و پۆشاكەی لەبەری دەكەیت پێویستە چەند خاڵێكی تێدا ڕەچاو بكەیت و چەند مەرجێكی تێدا بێتە دی (وەك زانایان بە درێژی باسیان لێوە كردووە), نەك بە شێوەی مۆدێك –وەك لای هەندێك ئافرەت باوە- تەنها لەچكێك لەسەر دەكات كە نیوەی سەری داپۆشیوەو بەرگ وپۆشاكی لاشەشی لە بەرگی موسڵمان ناچێت. جا ئەو مەرجانەش ئەمانەن:

1- دەبێت سەراپای جەستەی داپۆشێت جگە لە دەم وچاوو هەردوو دەستەكانی تا مەچەكەكان.
2- نابێت پۆشاكەكە زریق و بریق و سەرنج ڕاكێش بێت.
3- نابێت ئەو پۆشاكە تەنك بێت و پێستی لێوە بەدەر بكەوێت.
4- نابێت تەسك بێت و قەبارەو شێوەی لاشەی دیار بخات.
5- نابێت ئەو پۆشاكە لە هی پیاوان بچێت, چ جای ئەوەی بەرگی پیاو بێت.
6- نابێت لە هی كافران بچێت.
7-نابێت شۆرەتی پێ دەربكات ئەوەندە گرانبەها بێت.