دێمۆكراسی، ناوێكی بێناوه‌ڕۆك*
نوسینی: دكتۆر جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس (سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه).
وه‌رگێڕان: صلاح ستار
له‌وه‌ته‌ی مێژووی دێمۆكراسی هه‌یه هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه بایه‌خ و بازاڕی نه‌بووه؛ زۆرێك له بیریاره ڕۆژئاواییه‌كان هه‌ر له سه‌رده‌می یونانه‌وه ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته كردووه، به‌ڵكو ڕه‌فزیان كردووه‌و په‌رچیان داوه‌ته‌وه و به ناشیاویان له قه‌ڵه‌م داوه، ته‌نانه‌ت فه‌یله‌سوفێكی هاوچه‌رخی به‌ریتانی ئه‌ڵێت:"إذا حكمنا على الديمقراطية حكماً ديمقراطياً بعدد من معها وعدد من ضدها من المفكرين لكانت هي الخاسرة"(١). (ئه‌گه‌ر فه‌رمانێكی دێموكراسییانهمان به سه‌ر دێمۆكڕاسیدا دا به ژماره‌ی ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی له گهڵینی و ئه‌وانه‌ش كه دژینی ئه‌وه به دڵنیایییه‌وه زه‌ره‌رمه‌نده.)
ئه‌و پڕوپاگه‌نده و هه‌راوهوریایه‌ی بۆ دێمۆكراسی ده‌كرێت له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا، زۆرێك له خه‌ڵكی پێ چاوبه‌ست كراوه -به تایبه‌ت له وڵاتانی ئێمه- له‌و له‌كه و ناته‌واوییانه‌ی كه بیرمه‌ند و مونه‌زیره ئهورووپایییهكان ده‌یزانن و له‌سه‌ری دواون. به‌ڵكوو ئه‌وه‌نده پڕوپاگه‌نده‌كه‌ی به‌هێزه، ئه‌وانه‌ی پێی خه‌ڵه‌تاون و بازاڕی بۆ گه‌رم ده‌كه‌ن وه‌ك مه‌رهه‌می سه‌ر برین تێی ده‌ڕوانن بۆ هه‌موو كێشه سیاسی و ناسیاسیهكانی تری كۆمه‌ڵگه و به تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی مرۆڤایه‌تی ده‌زانن به‌گشتی. له‌به‌ر ئه‌وه ویستم به‌شدارییه‌ك بكه‌م له ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه درۆزنه فێڵاوییهدا. سه‌ره‌تا به‌م نووسینه و هیواداریشم كه له داهاتوودا ببێته سه‌ره‌تای كتێبێك سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی دێمۆكراسی و بهدائیله ئیسلامییه‌كان.
یه‌كه‌م شتێك كه له دێمۆكراسی ده‌گیرێت، ئه‌وه‌یه كه ناوێكی بێناوهرِۆكه و بوونێكی حه‌قیقی نییه؛ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كاتێك هه‌ر ڕژێمێكی سیاسیت بۆ وه‌سف ده‌كرێت به‌وه‌ی كه دكتاتۆریه به نموونه یان ئایینییه ده‌زانیت و بینشی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه مه‌به‌ست به‌و وه‌سفه چییه و ئه‌و وێنه‌یه‌ش كه له بیر و هۆشتدا تۆمار بووه، هاوپێچه له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌و وه‌سفه‌ی كه بۆت كراوه. به‌ڵام كاره‌كه به‌م شێوه‌یه نییه به‌راورد به دێمۆكراسی؛ چونكه دێمۆكراسی هه‌ر وه‌ك كه ناوه‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه له سه‌ری و گه‌وره سیاسهتمادار و مونهزیرهكانیش ئه‌یزانن بریتیه له فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل. به‌ڵام وێنه‌ی واقعی و به‌رجه‌سته‌یی به‌وه‌ی كه ناو ده‌برێت به دێمۆكراسی -چاكه و خراپه‌ی هه‌رچه‌ندێك بێت- بریتی نییه له فهرمانڕهواییكردنی گه‌ل.
یه‌كه‌م: چونكه وه‌ك هه‌ندێ له گه‌وره مونهزیرانی دێمۆكراسی بۆ خۆیان ده‌ڵێن مه‌فهوومی گه‌ل خۆی مه‌فهومێكی لێڵه و به‌ته‌واوی ڕوون نییه، گوێ له مامۆستا (روبرت دال) بگره كه له‌وانه‌یه خاوه‌نی گشگیرترین لێكۆڵینه‌وه بێت سه‌باره‌ت به دێمۆكراسی، دال ئه‌و كه‌سه‌یه كه له به‌رگی كتێبه‌كه‌یدا كه -ئێمه ئه‌و قسه‌یه‌ی لێ وه‌رده‌گرین- وه‌سف كراوه به‌وه‌ی كه: ((له دیارترین مونه‌زیری سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مانه)) و له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌ش دوو خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێت:
بهڕِاستی بانگخوازانی دێمۆكراسی- به فه‌یله‌سووفه سیاسیه‌كانیشه‌وه- ههڵاَواردرێن و جیا ده‌كرێنه‌وه به‌وه‌ی كه له‌پێش هه‌موو شێتكهوه گریمانی بوونی گه‌لێك ده‌كه‌ن به‌ته‌واوی، ئه‌وانه بوونی ئه‌و گه‌له وا داده‌نێن كه واقعێكه و مێژوو دروستی كردووه. به‌ڵام ئه‌م واقعییه‌ته كارێكی گومانلێكراوه، هه‌روه‌ك چۆن له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا گومان لێكراو بوو له ساڵی ١٨٦١ی زایینی، كاتێك كه به توندوتیژی كاره‌كه‌یان بڕانده‌وه و حهسمیان كرد نه‌ك به ڕه‌زامه‌ندی و كۆبوونه‌وه و دانشتن. به‌ڕاستی ئه‌و گریمانه‌ی به‌وه‌ی كه گه‌لێك بوونی هه‌یه، ئه‌و پێویستی و كه له‌سه‌ر ئه‌م گریمانه‌وه دروست ده‌بن، ده‌بێته به‌شێك له تیۆری دێمۆكڕاسی خه‌یاڵی و ئه‌فسووناوی(٢).
دووه‌م: چونكه گه‌ل نه ڕۆژێك له ڕۆژان بۆته فه‌رمانڕه‌وان نه ئه‌شبێته فه‌رمانڕه‌وا؛ ئه‌مه كارێكی نه‌گونجاوه‌و به هیچ جۆرێك ناكرێ گه‌ل فه‌رمانڕه‌وای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بێ، فه‌رموو هه‌ندێ شهیاتی خه‌ڵكانی خۆی له سه‌ر ئه‌وه:
دێمۆكرسیی نمونه‌یی (مثالي) ئه‌وه كه ناو ده‌برێت به دێمۆكراسی ڕاسته‌وخۆ و ده‌وترێت كه له ئه‌سینادا په‌یڕه‌و ده‌كرا، یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی دێمۆكراسی له سه‌ده‌ی پێنجی پێش زایندا دروست بوو، ئه‌و جۆره دیموكراسیه‌ش ناو ئه‌برێت به دێمۆكراسی رِاستهوخۆ؛ چونكه (گه‌ل) له ساڵدا چل جار كۆ ده‌بۆوه بۆ تاوتوێكردنی ڕاسته‌وخۆی گشت مه‌سه‌له ڕامیارییه‌كانی وڵات و بڕیاره‌كانیش هه‌ر له‌وێوه و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌رده‌چوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كاره به حوكمی گه‌ل و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی گه‌ل نهدهژمێررا:
١- چونكه ئه‌وانه‌ی یاسای دێمۆكراسییان بناغهڕێژ كردبوو، كۆمه‌ڵێكی كه‌می خه‌ڵكی بوون ئه‌وان بڕیاریان ده‌دا كه كێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته ژێر ناوی گه‌لی فه‌رمانڕه‌وا و كێش ئه‌و مافه‌ی نییه. جا لێره‌وه: چینی ئافره‌تان، یان كۆیله‌و به‌نده‌كان، وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له ڕه‌گه‌زی ئهثینایی نه‌بوون هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆریش له‌وێدا مابێتنه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو بخرێنه ژێر پۆلێنی گه‌لی فه‌رمانڕه‌واو خاوه‌ن بیر‌و ڕا ده‌ربڕین بن؛ لێره‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی كه مافی به‌شداریكردنیان هه‌بوو ته‌نها كۆمه‌ڵێكی كه‌م بوون له دانیشتوان(٣).
٢- به‌س بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی بناسرێت و ئیعتباری هه‌بێ ئه‌گه‌ر شه‌ش هه‌زار كه‌س له كۆی ئه‌وانه‌ی كه به سی و شه‌ش هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نه ئه‌كران ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بونایه ئه‌وا بڕیاره‌كان به یاسایی ده‌ناسران و ده‌بوو جێ به جێ بكرێن، واته ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌دران بڕیاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه نه‌بوو كه گه‌ل مافی خۆیانیان پێ دابوون و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كردن.
٣- ماوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه له ده كاتژمێر تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، كه‌واته هه‌موو ئاماده بووان ماوه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌بوو كه له هه‌موو بگره‌و بێنه‌و بڕیاره‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و قسه‌ی خۆیان بكه‌ن، ته‌نها هه‌ندێك له پێشه‌وا و دهمڕاستهكانیان قسه‌یان ده‌كرد و ئه‌وانی دیكه‌ش شوێنكه‌وته‌ی ڕاو بیروبۆچوونی ئه‌وان ده‌بوون.
جا كاتێك بۆ جارێكی تر له سه‌ده‌ی هه‌ژده دێمۆكراسی نوێ كرایه‌وه له ئه‌ورووپادا، نه‌ده‌توانرا كه وه‌ك ئه‌و دێمۆكراسییهی یه‌كه‌مجاری ئه‌ینا بێ له‌به‌ر زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتوان و نه‌توانین و قورسیی كۆبوونه‌وه‌یان. به‌ڵام له باتی ئه‌وه‌ی كه بوترێ دێمۆكراسی به مانای فهرمانرِهوایی گه‌ل ئێسته‌و له‌م بار‌و دۆخه‌دا نابێ و ناگونجێ و ناكرێ جێببه‌جێ بكرێ، له بری دیموكڕاسی به دوای نیزامێكی دیكه‌دا بگهرِێین كه بگونجێت له گه‌ڵ ژیان و واقعی ئێسته‌ماندا، هه‌ندێكیان فێڵیان كرد‌و ئه‌و دیموكراسیه‌ی ئه‌وسای ئه‌سینایان ناو نا دێمۆكراسی رِاستهوخۆ، وه پێشنیاری ئه‌وه كرا كه دیموكراسی نوێ دێمۆكراسیهكی نارِاستهوخۆ بێت، یان دێمۆكراسیهكی نوێنه‌رایه‌تی بێت، واته دیموكراسیه‌ك بێت كه گه‌ل كۆمه‌ڵێك له خۆیان هه‌ڵبژێرن و بیانكه‌نه نوێنه‌ری خۆیان و به ناوی ئه‌وه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن. ئه‌م فێڵه كارێكی زه‌روری و پێویست بوو؟ چونكه كێشه‌و هه‌رای گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵات له ئارادا بوو: كێ شایه‌نه به‌وه‌ی ببێته گه‌وره‌ی فه‌رمانده‌رو قهدهغهكهر و هیچ كه‌سێك نه‌توانێ و بۆی نه‌بێ فه‌رمان له سه‌ریه‌وه ده‌ركات؟ ئه‌م سه‌روه‌ریه له ڕابوردودا بۆ پاشا‌و مه‌لیكه‌كان بوو، وایان ئه‌زانی-یان وایان له خه‌ڵكی گه‌یاندبوو- كه ئه‌مه مافێكی خۆیانه‌وه خوا پێی به‌خشیون؛ چونكه خه‌ڵكی له‌وه‌و پێش باوه‌ڕیان به‌وه بووه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها مافی خوایه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه حاكم و فه‌رمانڕه‌وایانن ئه‌وه خوا پێی به‌خشیون و كردنیهو پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتدارو ئه‌مان ته‌نها گوێڕایه‌ڵی و به جێ به جێكردنیان له سه‌ره، به‌ڵام دوای ئه‌و شۆڕشه بیری و ڕۆشنگه‌ریه گه‌وره‌ی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا به‌رپا بوو ئیتر خه‌ڵكی باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ما كه ده‌سه‌ڵات مافێكی خوایی بێت و له سه‌ر چه‌ند كه‌سێك قۆرخ كرابێت، به تایبه‌ت كه شۆڕشكه خۆی له بانگه‌واز بۆ داڕنین له ئاین و فه‌رمانڕه‌وایی پیاوانی ئایینی‌دا ده‌بینه‌وه، وه هیچ جێگر (بدیل)ێك بۆ فه‌رمانی خوا یان بۆ مافی پیرۆزی پاشا‌كان له فهرمانڕهوایید نه‌بووا، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه بوترێت حوكم هه‌مووی ئه‌بێ بدرێته ده‌ستی هه‌موو گه‌ل؛ هه‌ر گه‌ل خاوه‌ن قسه‌ی كۆتاییه له‌وه‌ی كه پێویسته ببێت یان نه‌بێت، به‌ڵام دێمۆكراسی نوێنه‌رایه‌تی یان ئه‌ندامێتی (نیابی) زۆر دورتر بوو له دێمۆكراسی ڕاسته‌وخۆ له‌وه‌ی كه حوكم و فه‌رمانی گه‌ل خۆی بێت؛ ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی:
١- چونكه حوكم دوو مانای هه‌یه: حوكمێكی یاسادانه‌ر (تشریعی) و حوكمێكی جێبه‌جێكه‌ر(تنفیذي)، جا به كام مانایه‌یان گه‌ل فه‌رمان ده‌كات؟ ناگونجێت كه به مانای دووه‌م بێت؛ چونكه ناگونجێت گه‌ل هه‌مووی سه‌ری ده‌وڵه‌ت یان كۆڕی وه‌زیران یان سه‌ركرده‌ی پۆلیس و سوپا بێت، لێره‌شه‌وه یه‌كه‌م كه‌سێك كه گاڵته‌ی به دێمۆكراسی كردبێت به مانای جێبه‌جێكردن فه‌یله‌سووفی فهرِهنسایی ڕۆسۆ بووه كه ده‌ڵێت:
"ئه‌گه‌ر به مانا ورد بینیهكهوه دهستهواژهكهمان هێنا -واته وشه‌ی دێمۆكراسی-؛ ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه دێمۆكراسی ڕاسته‌قینه هه‌یه و نه ده‌شبێت، چونكه به‌ڕاستی پێچه‌وانه‌ی یاسای سروشته كه زۆرینه فه‌رمانڕه‌وا بێت و كه‌مینه‌ش فهرمانبهسهرداكراو. ته‌سه‌ور و بینش ناكرێت كه هه‌موو گه‌ل به‌به‌رده‌وامی كۆ بێته‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتی خۆی له به‌جێهێنانی ئیشوكاری گشتی و ڕۆشنیشه كه ناكرێت چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌بێت ته‌نها به گۆڕینی شێوازی یاسای به‌ڕێوه‌بردن نه‌بێت"(٤).
٢- كه‌واته هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌و حوكمڕانیه نه‌بێ كه به مانای یاسادانان (التشریع) دێت، به‌ڵام خۆ له دێمۆكراسی نوێنه‌رایه‌تیدا گه‌ڵ نییه كه یاسا دا ده‌نێت، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی كه گه‌ل هه‌ڵی ئه‌بژێرێت ئه‌وه كه یاسا دا ئه‌نێت و جارێكی تر گوێ له ڕۆسۆ ده‌گرین كه چۆن گاڵته به‌مه‌ش ئه‌كات:
("نه‌ته‌وه‌ی ئینگلیز خۆی وا داده‌نێت كه ئازاده؛ به‌ڵام زۆر به‌خراپی به‌هه‌ڵه‌دا چووه؛ به‌ڵێ ئازاده له كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان؛ به‌ڵام ته‌نها به‌وه‌ی كه ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردران؛ ئیتر -خه‌ڵك- ده‌بنه كۆیله و به‌نده‌ی ئه‌ندامه‌كانیان و هیچ شتێك نامێنێته‌وه و چۆنێتی سوودوه‌رگرتنی له‌و ساته كه‌مانه‌ی ئازادی كه خۆشی و له‌زه‌تی لێ ده‌بینێت- واته كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان- به‌ڕاستی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌قه له‌ده‌ستی بدات")(٥).
٣- چونكه نوێنه‌رانی گه‌ل ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به كۆڕای ده‌نگیش هه‌ڵبژێردران هه‌موو گه‌ل پێك ناهێنن، له‌وانه‌یه ئه‌مه مه‌عقول بێت ئه‌ندامان هه‌موو له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كۆ ببنه‌وه كه شاره‌زای ڕای دانه دانه‌ی ئه‌و كه‌سانه بن كه ده‌نگیان بۆ داوون، به‌ڵام به‌وه‌ی مه‌سه‌له‌و دۆزه‌كان زۆر‌و گرێ گرێن و پێویستیان به ئاگایی و شاره‌زاییه‌كی فراوان هه‌یه كه ناكرێ گشتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌موو ده‌نگیان داوه بیزانن و شاره‌ازیان بن؛ ئه‌وه ئیتر فه‌رمانه‌كه نابێته حوكم وفه‌رمانی گه‌ل، به‌ڵێ! هه‌موو نوێنه‌رێك له‌وانه خۆی لا ئه‌دات له به‌شداری كردن له دانان و ده‌ركردنی هه‌ر فه‌رمانێك كه ئه‌زانێت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا ڕایان له‌سه‌ری نییه و په‌سه‌ندی ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌شداری كرد پێچه‌وانه به ویستی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردووه ئه‌وه له‌وانه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام ئه‌مه كه‌مێكی زۆره له زۆرێك.
٤- هه‌ڵبژێراوه‌كان له واقیعدا به كۆڕای ده‌نگ هه‌ڵنابژێرێن كه بگونجێت فه‌رمانه‌كه‌یان به فه‌رمانی گه‌ل وه‌سفدار بكرێت، به‌ڵكوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێرێن. ئاشكراشه كه زۆرینه ده‌نگی هه‌موو گه‌ل نییه و ئه‌وه‌ی له بازنه‌یه‌كی دیاریكراودا زۆرینه پێی ڕازییه ڕه‌نگه زۆرینه‌ی بازنه‌یه‌كی تر پێی ڕازی نه‌بن یان زۆرینه‌ی گه‌ل پێی ڕازی نه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ بێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێت به نوێنه‌ری گه‌ل و به ناوی گه‌له‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات.
٥- له پاشان زۆرینه له سه‌ره‌تای دێمۆكراسیدا زۆرینه‌ی هه‌موو گه‌ل نه‌بووه، چونكه ژنانیان لێ جیا كردبۆوه، وه هه‌ندێ له ههژارانیشیان لێ جیا كردبۆوه، ئه‌مریكیه‌كانیش به‌نده و كۆیله‌كانیان لێ جیا كردبۆوه، ژنان نه‌چوبونه ژێر چه‌مكی گه‌ل به مانای فه‌رمانڕه‌وایی كردن كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت له دوای ساڵی ١٩١٨ نه‌بێت له به‌ریتانیا، وه له ساڵی ١٩٢٠ له ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وه ڕه‌ش پێسته‌كانیش ئه‌م مافه‌یان پێ نه‌درا تا ده‌ستوری ئه‌مریكی نهگۆڕِدرا له ساڵی ١٨٨٦ی زایینی، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له له‌خۆگرتنی چه‌مكی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌ل بۆ هه‌موو هاوڵاتیان بێ له مناڵان، هه‌ندێ چین و توێژ هه‌ر بێ به‌ش مانه‌وه له مافی به‌شداری كردن، گوێ بگره له‌م نوسه‌ره ئه‌مریكیه له كتێبێكی نوێیدا كه له سه‌ر دێمۆكراسی نووسیویه‌تی چی ده‌ڵێت: ملیۆنان كه‌س به شێوه‌یه‌كی ته‌واو یان به‌شبه‌ش (جزئي) به بێ مافی ده‌نگ دان ده‌مێننه‌وه : سه‌دان هه‌زار كه‌س له دانیشتووان كه له واشنتۆنی پایته‌خت نیشته‌جێن، ملیۆن و نیوێك له‌وانه‌ی كه تاوانێكیان ئه‌نجام داوه، سزا دراون و تۆڵه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه له‌سه‌ری و حوكمه‌كه‌یان له‌سه‌ر لاچووه؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ویلایه‌ته‌كانیان قه‌ده‌غه‌یان ده‌كه‌ن كه ده‌نگ بده‌ن. چه‌ند ملێۆنێك كه له پۆرتۆریكۆ و هه‌رێمه فیدراڵییه‌كانی تردا ده‌ژین. وه ملێۆنان له‌وانه‌ی له هه‌موو ئه‌مریكادا كه دیاری نه‌كراون هه‌ڵبژاردن و پسووله‌ی ده‌نگدانه‌كانیان ده‌فه‌وتێت یان به‌هه‌ڵه حیساب ده‌كرێت یان له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا دهڕمێنرێن و ته‌حتیم ده‌بن(٦).
٦- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌مریكادا ته‌نها ئه‌وانه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن كه پێش ده‌ستپێكردن ناوی خۆیان تۆمار كردووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه زۆرێك له خه‌ڵكی ناوی خۆیان تۆمار ناكه‌ن؛ ئه‌وه زۆرینه ته‌نها ده‌بێته زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان داوه له‌وانه‌ی كه ناویان تۆمار كراوه و مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه و ئه‌وانی تر كه له‌وه‌وپێش ناویان تۆمار نه‌كراوه یان نه‌كردووه بێبه‌ش ده‌بن و هیچ حسابێكیان بۆ ناكرێت. ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی ٢٠٠٠ به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕه‌سمی به‌م شێوه‌یه بووه:
له كۆی ژماره‌ی خه‌ڵكی كه ٢٠٠٣ ملیۆن كه‌س بوون له‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان ١٨ ساڵ و به‌ره‌وژوور بووه ١٨٦ملیونیان دانیشتووان بوون، ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمار كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ١٣٠ ملیۆن بوون، له‌وانه‌ش ١١١ ملیۆن ده‌نگیان داوه و له سه‌رئه‌مه ڕێژه‌ی ده‌نگدانی دانیشتوان كه ته‌مه‌نیان له ١٨ ساڵ و به‌ره‌وژوره ٪٥٥ له كۆی دانیشتووان، ٪٦٠ی هاووڵاتیان و له ٪٨٦ له‌وانه‌ی ناویان تۆمار كراوه(٧).
دێمۆكراسی لیبراڵی
لێره‌دا شتێك هه‌یه كه زۆرێك له خه‌ڵكی لێی بێ ئاگان و پێی شاره‌زا نین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دیموكراسی له وڵاتانی ڕۆژئاوادا دیموكراسیه‌تێكی ته‌واو ڕه‌هاو بێ سنوور نییه، به‌ڵكو دێمۆكراسییه‌كه پابه‌نده به لیبراڵێتییهوه. مانای ئه‌مه چییه؟ لیبراڵێتی تیۆرییه‌كی سیاسییه و ناوهڕۆك -فحوى-ه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه له‌بنچینه‌دا له تاكه‌كان پێك هاتووه -نه له چینه‌كان و نه له خێزان و نه له هیچ كۆبوونه‌وه و تهجهموعاتێكی تر-. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تاك بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه -به‌و وه‌سفه‌ی كه تاكه- كۆمه‌ڵه مافێكی هه‌یه كه گرنگترینیان ئازادییه‌تی. ئه‌وه نابێت نه حكوومه‌ت و نه هیچ كۆمه‌ڵ و تاقمێكی دیكه له‌گه‌ڵ ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م ئازادیی تاكه‌كه‌سی ئه‌ودا و ده‌ست بێنێته ڕێی، به‌ڵكوو زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش بۆی نییه كه ده‌ست بخاته ئازادیی ئه‌م تاكه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ جۆرێك له ده‌سه‌ڵات كه ناوی ده‌به‌ن به كه‌مترین سنووری ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی، واته ده‌بێت له‌بناغه‌دا تاكه‌كان وازیان لێ بهێنرێت و ئازادی ڕه‌ها و بێ‌سنووریان پێ بدرێت له‌وه‌ی كه هه‌ر شێتك ده‌كه‌ن بیكه‌ن و هیچ ڕێگرێك نه‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌میاندا؛ جا له سه‌ر ده‌وڵه‌ته كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست نه‌خاته ئازادی تاكه‌وه مه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی تاكه‌كان خۆیان بێت كه له ئه‌نجامی دهستدرێژیاندا بۆ سه‌ر یه‌كتری دروست ئه‌بێت، لێره‌شه‌وه حهزرهو هۆشداری ئه‌ده‌ن له‌وه‌ی كه ناوی ئه‌به‌ن به دكتاتۆریه‌تی زۆرینه، واته زاڵبونی زۆرینه به سه‌ر تاكداو توانه‌وه‌ی ئازادی تاك -هه‌رجۆرێك بێ- له ناو كۆمه‌ڵدا، من ئه‌مویست كه بۆ ئه‌مه به‌ڵگه به كتێبی چه‌ند سیاسهتمهدارو ڕۆشنبیر و مونه‌زیری ڕۆژئاوا بێنمه‌وه به تایبه‌ت ئه‌مریكیه‌كان، به‌ڵام قسه‌ی كه‌سێكی ناسراو له‌م بواره‌دا بێ نیازی كردم له هه‌موو ئه‌وانه ئه‌ویش كه ناوی (لیبمان)ه، كه ئه‌وانه‌ی پێشهكیان بۆ كتێبه‌كه‌ی نووسیوه و بۆیان بلاو كردۆته‌وه و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نووسراوی تریشیان له‌و باره‌یه‌وه بۆ بڵاو كردۆته‌وه له وه‌سفی ئه‌م نووسه‌ره‌دا ده‌ڵێن: (ڕه‌نگه ئه‌مه گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندی سیاسیی ئه‌مریكایی بووبێت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا)(8) فه‌رموون هه‌ندێك له‌و قسانه‌ی گوتوویه‌تی له‌وه‌ی كه ئێمه مه‌به‌ستمانه:
(به ڕای من پێویسته واز له‌و قسه‌یه بێنین كه ده‌ڵێت بنه‌ماكانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و فه‌رمانڕه‌وایی چاك ته‌نها له فهرمانڕهواییكردنی زۆرینه‌دا دێنه دی. لێره‌دا بنچینه‌ی مه‌سه‌له‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌ڕاستی سه‌رۆك واشنتۆن له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه گه‌ل ده‌بێت فه‌رمانڕه‌وا بێت، به‌ڵام باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو كه به هۆی گه‌له‌وه ئازادی و دادپه‌روه‌ری و فهرمانرِهواییی چاك به‌جێ دێت، باوه‌ڕی وا بوو كه گه‌لی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نابێته ئه‌میندار- هه‌روه‌ك پاشایه‌كی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نابێته ئه‌میندار بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه- به‌سه‌ر دهسهڵاَتی موتڵه‌ق و ڕه‌هاوه.
به‌ڕاستی ئه‌و خۆی نه‌خه‌ڵه‌تاند. ئه‌و باوه‌ڕی نه‌بوو به‌وه‌ی كه ئێسته بۆته ئایدۆلۆجیای دێمۆكراسی و به‌ربڵاوه كه: هه‌رچییه‌ك جه‌ماوه‌ر بینی و ویستی ئه‌وه پێویسته وا وه‌ر بگیرێت كه هه‌ر ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و پێچه‌وانه‌كه‌ی ناڕاسته.
به‌دڵناییه‌وه ئه‌و باش ده‌یزانی كه هیچ زه‌مانه‌تێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه حوكمڕانی گه‌ڵ نه‌گه‌ڕێت به حوكمڕانییه‌كی زۆره‌ملی، فاسد و خراپ، سته‌مكار، جه‌بری، داپڵۆسێنه‌ر، نا دانا. گه‌لیش هه‌روه‌ها پێویسته كه سه‌ركه‌شی و ئاره‌زوو هه‌وه‌سی جڵه‌وگیر بكرێت و له بێژنگ بدرێ. ئه‌ویش وه‌ك جگه له خۆی پێویسته لێی بپرسرێته‌وه. ئه‌وانیش وه‌ك جگه له خۆیان پێویسته فێربكرێن. ئه‌وانیش وه‌ك جگه له خۆیان پێویسته به‌رزتر بن له سه‌رو ئاستی خۆ پێوهگیراوی خۆیان(٩).
لێره‌وه دێمۆكراسیخوازی پابه‌ند به بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌وه ڕه‌خنه له‌م بیروڕایه ده‌گرێت و ڕوو به لیبمان و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ڵێت: به‌ڵام ئێوه به‌مه دهسهڵاَتێكی دیكه ده‌خه‌نه سه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی گه‌له‌وه؛ بنه‌مای دێمۆكراسیش ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بۆ گه‌ل بێت، جا كه‌واته نه تۆ ئه‌ی لیبمان و نه واشتنتونیش له پێش تۆدا دێمۆكراسی نه‌بوون. ئه‌وه لیبمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه به‌وه‌ی كه ئێوه به‌ڵگه‌مان له‌سه‌ر ده‌هێننه‌وه به دێمۆكراسیی پاڵفتگه و بێلهكهی ته‌واو كه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و موتڵه‌ق باوه‌ڕی به سه‌روه‌ری گه‌ل هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و دێمۆكراسییهی من قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌م دێمۆكراسیی لیبراڵییه كه سنوور بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته داده‌نێت و له سنووری خۆیدا ده‌یوه‌ستێنێت.
هه‌ندێك له‌و لیبراڵییانهی كه به چه‌ند عه‌قدێك دوای واشنتۆن هاتوون، زۆر دوورتر ده‌ڕۆن له‌وه‌ی كه ئه‌و بۆی ڕۆیشتووه و له دێمۆكراسیی لیبراڵی تێگه‌یشتووه. ئه‌وانه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ساس و بنچینه لای ئه‌وان لیبراڵێتییه. و ئه‌گه‌ر هه‌ر دژایه‌تی و تێكگیرانێك له‌نێوان لیبراڵی و دێمۆكراسیدا ڕووی دا، ئه‌وه ده‌بێت قوربانی به دووه‌م بدرێت نه‌ك به ئه‌و. ئه‌وه‌ته بیریاری لیبراڵی هایك دوای ئه‌وه‌ی به‌رگرییه‌كی به‌هێز له دێمۆكراسی ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ش كه پێویستی و زه‌رووره‌تی لیبراڵیبوونی دێمۆكراسی ڕوون ده‌كاته‌وه كه له كتێبێكیدا پێش په‌نجا ساڵ كه ناوبانگێكی فراوانی ده‌ركردبوو ده‌ڵێت:
نامه‌وێ دێمۆكراسی بكه‌مه بتێك و بپه‌رسترێت؛ له‌وانه‌یه ڕاست بێت كه نه‌وه‌ی ئێمه زیاتر له‌وه‌ی كه پێویسته بیر ئه‌كاته‌وه‌و قسه ئه‌كات له سه‌ر دیموكراسی، وه كه‌متریش بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێ له سه‌ر ئه‌م به‌هایانه‌ی كه پێوسیته له‌سه‌ری خزمه‌تی بكات. له‌ڕاستیدا دێمۆكراسی له ناوه‌رۆكیدا وه‌سیله و هۆكارێكه. ئامێرێكی كردهوهیییه بۆ زامنبوونی ئاسایشی ناوخۆیی و ئازادیی تاكه‌كه‌سی. جا به‌م پێیه بێت نه بێتاوانه و نه زهمانهتبهخشیشه. هه‌روه‌ك پێویسته له‌یادمان نه‌چێت كه زۆرجار ئه‌و ئه‌ندازه له ئازادیی ڕۆشنبیری و ڕۆحی له‌ژێر فه‌رمانێكی ڕه‌ها و موتڵه‌قدا به‌جێ دێت و به‌رجه‌سته ده‌بێت زیاتره له‌وه‌ی كه له هه‌ندێك دێمۆكراسییهكاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت(١٠).
هه‌ڵوێستمان له‌و ڕژێمانه‌ی كه به دێمۆكراسی ناو زه‌ده ده‌كرێن:
كه‌واته ئه‌و ڕژێمه سیاسیانه‌ی كه ناو ئه‌برێن به دیموكراسی ئه‌و دێمۆكراسییه نین كه ده‌سه‌ڵات تێیاندا بۆ گه‌ل بێت و گه‌ل تێیاندا حاكم و فه‌رمانڕه‌وا بێت، به‌ڵكوو هه‌رچه‌ند له نێوانیشیاندا تایبه‌تمه‌ندی و گرنگی هاوبه‌ش هه‌بێت كۆمه‌ڵه رِژێمێكی سیاسی جیاوازن له یه‌ك، كه‌واته هه‌ڵه‌یه ئیتر پێناسه‌ی دیموكراسی به‌وه بكه‌ین كه ده‌ستورو یاسای وڵاته یه‌كگرتووه‌كان یان ئینگلته‌را یان فه‌ڕه‌نسه یان ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كانی تری جگه له‌وانیشه، وه له سه‌ر ئه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر له مافی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بێت كه كۆشش بكه‌ن و ههوڵَ بده‌ن تا ئه‌وه‌ی كه له‌بار و وگونجاوه له درێژه و ته‌فاسیلی دامه‌زراوه‌كان و به‌ها سیاسیه‌كان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان هه‌ڵیبژێرن و په‌یڕه‌ویان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌موویان به دێمۆكراسی ناو ده‌برێن، ئایا ئێمه‌ش له مافی خۆمان نییه كه ئه‌و بنه‌ما و به‌ها سیاسیانهكه هه‌ڵبژێرین و په‌یڕه‌ویان بكه‌ین كه پێمان گونجاو و دروسته و له‌گه‌ڵ ناسنامه و واقیعی خۆمان ده‌گونجێت و وهسڵهیهكی باشتره له به‌جێهێنانی مهبهستهكانماندا، ئه‌گه‌ر هات و ئه‌وه‌ش كه پێمان په‌سه‌ند بوو، هه‌ڵمانبژارد بگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و ڕژێمی دێمۆكراسی یان نه‌گونجێت و پێچه‌وانه‌ی بێت؛ به‌ڵێ! به‌ڵكوو ئه‌مه ڕێگه‌و مهسلهكێكی سروشتییه بۆ هه‌موو گه‌لێك ژیری خۆی بكاته دادوه‌ر و ڕێز له به‌ها و بنه‌ماكانی خۆی بگرێت و سه‌ربه‌رز بێت به ناسنامه و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی بیپارێزێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك ویستی بۆ خۆی ڕژێم و ده‌ستوورێك هه‌ڵبژێرێت كه وای تێدا به‌دی ده‌كات، ته‌عبیر له ناسنامه‌ی گونجاوی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌و كات و سه‌رده‌مه‌ی تێیدا ده‌ژی، له‌سه‌ری پێوسته كه به دانان و سه‌قامگیركردنی ئه‌و بنه‌ما و به‌هایانه ده‌ست پێ بكات كه ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ست بێت پێیانه‌وه. واته ده‌بێت سه‌ره‌تا بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت سه‌قامگیر بكات و دانیان پێدا بنێت، كه گرنگترینیان ده‌ستوور و ڕژێمێكه بۆ چۆنێتی حوكم و فه‌رمانڕه‌واییكردن. ئه‌وجا دوای ئه‌وه له‌و دامه‌زراوانه‌ی دیكه بكۆڵێته‌وه كه بۆ سه‌رده‌م و بارودۆخی گونجاوه كه ده‌گونجێت، ئه‌و به‌ها و پێوه‌رانه هه‌ڵگرێت و ته‌عبیریان لێ بداته‌وه. به نموونه بۆی هه‌یه كه بڵێت ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازی هه‌بێت له‌وانه هه‌ڵبژاردنی گه‌ل بۆ فه‌رمانڕه‌وایی خۆی، سه‌روه‌ری یاسا، ئازادی بیر‌و ڕا، وه ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بمێننه‌وه كه باوه‌ڕی پێیه‌تی وه‌ك مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وێك بۆ ژیانی هه‌ڵیبژاردووه و بڕیاری له‌سه‌ر داوه، پێویستیش ناكات كه هاوشێوه‌ی مه‌ناهج و په‌یڕه‌وه‌كانی ژیانی ڕۆژئاوا بێت یان له‌وانه‌وه وه‌ری بگرێت و بیكاته شێوازی ژیانی خۆی یان پاشكۆی به‌رنامه و مهناهیج و بیروبۆچوونی گه‌لان و كه‌سانی دیكه بێت به‌ڵكو بۆ خۆی سه‌ربه‌ست بێ له‌وه‌ی كه پێی گونجاوه‌و له گه‌ڵ هه‌ست و ئیراده‌و تایبه‌تمه‌ندی وڵاته‌كه‌یدا گونجاوو هاوسه‌نگه، جا ئه‌گه‌ر ئوممه‌تێكی موسڵمان ئه‌مانه‌ی هه‌موو خسته چوارچێوه‌ی ڕۆشنی كیتاب و سوننه‌ته‌وه، وه چه‌ند شتێكی دیكه‌شی بۆ زیاد كرد وه‌ك فه‌رمان به چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه، پارێزگاری كردنی ئاین و به‌رگری لێ كردنی، وه هه‌روه‌ها " كه‌واته پپێویست نیه‌و كارێكی ئیلزامی نیه كه ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك جوزئیاتدا موافقی دێمۆكراسی لیبرالی ڕۆژئاواییدا خۆی بینیه‌وه و پێویست بێ له هه‌موو شتێك‌دا و له هه‌موو بواره‌كاندا هاوشێوه‌ی ئه‌و بێت و لێی لانه‌دات، یان بیكاته بنه‌مایه‌كی فه‌لسه‌فی و لێیانه‌وه ده‌ستوری ژیان وه‌رگرێت، یان هه‌مان ناو له خۆی بنێ و شوێن خۆی بخات. به‌ڵكو پێویسته ڕێ ڕۆشن بێ و بزانێت چی له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه وه‌رده‌گرێت و چی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و وه‌ریناگرێت، پاشان ئه‌وه‌ی چاكه له دێمۆكراسیدا هه‌یه تایبه‌ت نییه و په‌یوه‌ست نیه هه‌ر به‌وه‌وه، به‌ڵكوو له‌وانه‌یه ئه‌ویش لێی بێ به‌ش بێ و له ده‌ستیان بدات هه‌روه‌ك ئه‌گونجێ له جگه له‌ویشدا هه‌بێت، به‌ڵكو زۆرێك له ڕووی باش ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می نه‌فامیشدا هه‌بوون باشتر‌و چاكتر له دێمۆكراسی كه ئێسته بواری باسكردنی ئه‌و بابه‌ته نییه لێره‌دا."