سه‌رچاوه‌كانی عه‌قیده و ڕێبازى سه‌له‌ف
مه‌سه‌له‌ى عه‌قیده ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌سته به قورئان و سوننه‌ته‌وه، بۆیه ته‌نها به به‌ڵگه‌ى ئه‌و دوو سه‌رچاوه جێگیر ده‌بێت. هیچ بوارێكیشی تێدا نییه بۆ كوشش و بۆچوونی كه‌سی. ئا لێره‌شه‌وه ده‌بینیت سه‌رچاوه‌كانی كورت هه‌ڵهاتوون له سه‌ر ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه، چونكه هیچكه‌سێك له خوا زاناتر نییه كه پێویسته چی بۆ بكرێت و له چی پاراو ڕاگیردرێت. له‌پاش خواى گه‌وره‌ش كه‌س له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) زاناتر نییه به خواى گه‌وره، هه‌ر بۆیه ڕێبازى سه‌له‌فی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه بونیات نراوه.
هه‌رچییه‌ك قورئان و سوننه‌ت سه‌باره‌ت به خواى گه‌روه ئاماژه بكات، ئیمانداران باوه‌ڕی پێده‌هێنن و كارى پێده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش له قورئان و سوننه‌تدا جێگیر نه‌بێت بۆ خواى گه‌وره، ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و قبووڵی ناكه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌وان له مه‌سه‌له‌كانی بیروباوه‌ڕ (الاعتقاد)دا ناكۆكی له‌نێوانیاندا درووست نه‌بوو، به‌ڵكوو یه‌ك عه‌قیده‌یان هه‌بوو و یه‌ك كۆمه‌ڵیان هه‌بوو، چونكه خواى گه‌وره ده‌سته‌به‌رى یه‌كڕیزى و ڕاستیی بیروباوه‌ڕه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌ست به قورئان و سوننه‌ته‌وه ده‌گرن.
خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تی: وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا. (آل عمران: ١٠٣).
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَى. (طه: ١٢٣).
هه‌ر بۆیه به ((الفرقه الناجیة)) ناو براون، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) شایه‌تی ڕزگاربوونی بۆ داون، كاتێك كه هه‌واڵی په‌رته‌وازه‌بوونی ئوممه‌تی پێڕاگه‌یاندین بۆ حه‌فتاوسێ كۆمه‌ڵ كه هه‌موویان له دۆزه‌خدان جگه له یه‌كێكیان نه‌بێت. كاتێكیش پرسیارى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ى لێكرا، فه‌رمووى: هي من كان على مثل ما أنا عليه اليوم وأصحابي. رواه احمد. واته: ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێبازى من و هاوه‌ڵانمن.
سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: عقیده التوحید، د. صالح بن فوزان الفوزان.