ئیسرائیل و هه‌یكه‌لی سوله‌یمان
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ره‌گ و ڕیشه و بنچینه‌ى دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل، ئه‌وه بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه كه ره‌هه‌ند و پاڵنه‌رى ئایینی یه‌كێك بووه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى دروستبوون و دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته جووله‌كه‌ییه.
یه‌كێك له‌و پاڵنه‌ره ئایینییانه‌ى كه بزوتنه‌وه‌ى زایۆنیزم به درێژایی مێژووی بزوتنه‌وه‌كه‌یان كاریان بۆ كردووه و تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌رى، چیرۆكى په‌رستگاى (هه‌یكه‌لی سوله‌یمانه) كه گوایه له‌ژێر مزگه‌وتى ئه‌قساى پیرۆزدایه، یان به قسه‌ى ئه‌وان مزگه‌وتى ئه‌قسا له‌سه‌ر كه‌لاوه و شوێنی هه‌یكه‌لی سوله‌یمان دروست كراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌و رۆژه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل دروست بووه، سه‌ركرده‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته و جووله‌كه‌كانى ئه‌و وڵاته خه‌ریكی پیلان و نه‌خشه‌ن بۆ ڕووخاندنی مزگه‌وتى ئه‌قسا و دروستكردنى هه‌یكه‌لی سوله‌یمان له شوێنی ئه‌و.
(بن غۆریۆن) كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بوو، ده‌رباره‌ى ئه‌و بابه‌ته ده‌ڵێ:" هیچ نرخ و مانایه‌ك نییه بۆ ئیسرائیل به بىَ قودس و، هیچ نرخ و مانایه‌كیش نییه بۆ قودس به بىَ هه‌یكه‌ل، "كه مه‌به‌ست پێی هه‌یكه‌لی سوله‌یمانه، هه‌روه‌ها له كاتى گفتوگۆ و دانوستانه‌كانى نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى ئیسرائیل (ئیهۆد باراك) و (یاسر عه‌ره‌فات)، باراك به عه‌ره‌فاتی وت: "هیچ سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ئیسرائیلی ئیمزاى به‌ڵگه‌نامه و رێكه‌وتنێك ناكات كه سیاده و سه‌روه‌ریى جه‌به‌ل هه‌یكه‌ل ـ كه مه‌به‌ست پێی به‌یتولموقه‌ده‌س بوو ـ بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان، یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی ئیسلامیی تر، چونكه هه‌یكه‌لی سوله‌یمان له‌ژێر مزگه‌وتى ئه‌قسا و قوببه‌ى سه‌خردایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئیسرائیل ته‌نازولی لێ ناكات.." . ئه‌مانه و ده‌یان وته‌ى تر‌ى سه‌ركرده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانى ئیسرائیل هه‌یه كه باسی قودس و هه‌یكه‌لی سوله‌یمان ده‌كات، جگه له‌مانه‌ش ئێستا به ده‌یان رێكخراو و گروپ له‌ناو ئیسرائیل و له ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل به‌تایبه‌تى له ئه‌مریكا دروست بوون بۆ ڕووخاندنی مزگه‌وتى ئه‌قسا و دروستكردنى هه‌یكه‌لی سوله‌یمان له شوێنی ئه‌و.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوه ناوه ده‌ست ده‌كه‌ن به هه‌ڵكۆڵین و نه‌فه‌ق لێدان له ده‌وروبه‌ر و ژێر مزگه‌وتى ئه‌قسا، هه‌ر جاره‌ى به بیانوویه‌ك، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێكه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌ستیان كردۆته‌وه به هه‌ڵكۆڵین و حه‌فریات له ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى ئه‌قسا، كه مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌مانه بن كۆڵكردن و درز تێكردنه له مزگه‌وتى ئه‌قسا و زه‌مینه‌خۆشكردنه بۆ ڕووخاندنی، چونكه ناتوانن ڕاسته‌وخۆ بیڕووخێنن و بیته‌قێننه‌وه، چونكه باش ده‌زانن كه به‌یتولمه‌قدیس و مزگه‌وتى ئه‌قسا چه‌نده گرنگ و پیرۆزه له‌لای موسڵمانان و هه‌تا به‌شێك له مه‌سیحییه‌كانیش.
ئه‌م هه‌ڵكۆڵین و حه‌فریاته‌ى ئێستا ئیسرائیل له ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى ئه‌قسا ئه‌نجامى ده‌دا، پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ یاسا و عورفی پاراستنى شوێنه پیرۆزه‌كان به‌تایبه‌تى شوێنه دێرینه‌كان، ئه‌وانه‌ى مێژوویان بۆ سه‌دان و هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ راى گشتیى جیهانی و جێگاى ناڕه‌زایی ده‌ربڕینى چه‌ندان ده‌وڵه‌ته، كه‌چی به‌داخه‌وه ئیسرائیل وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یی خۆى گوێ به هیچ نادات و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى هه‌ر به‌رده‌وامه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كاته‌ش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ ئه‌م جه‌وله هه‌ڵكۆڵینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رقاڵیی فه‌تح و حه‌ماس به شه‌ڕی ناوخۆ و ناكۆكیی نێوانیانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ له‌باربردنى سه‌رله‌نوێ دانانه‌وه‌ى مینبه‌رى سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبی له‌ناو مزگه‌وتى ئه‌قسا، كه ئیسرائیلییه‌كان له ساڵی (1969) سوتاندیان.
ماوه‌ته‌وه بڵێم كه پاراستنی قودس و مزگه‌وتى ئه‌قسا ئه‌ركى سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهانه، نه‌ك ته‌نها عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستینییه‌كان، چونكه قودس قیبله‌ى یه‌كه‌م و، سێیه‌م شوێنی پیرۆزى مسوڵمانانه.