خێزان - دروسته‌ دوو هاوسه‌ر گیانی یه‌کتر ببینن ...؟؟؟ « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

خێزان - دروسته‌ دوو هاوسه‌ر گیانی یه‌کتر ببینن ...؟؟؟


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌


دروسته‌ دوو هاوسه‌ر گیانی یه‌کتر ببینن ...؟؟؟




به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:



بۆ ژن و مێرد دروسته‌ ته‌واوی جه‌سته‌ی یه‌کتری ببینن، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌ڵاڵی یه‌کترن و مایه‌ی ئاره‌زوومه‌ندی هه‌ردوولایه‌. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له‌ وه‌ڵامی هاوه‌ڵێکدا کاتێك پرسیاری کرد که‌ ئایا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) عه‌وره‌تمان (ئه‌وه‌ی ئاده‌میزاد پێی شه‌رمه‌ خه‌ڵکی بیبینێت، که‌ بۆ پیاوان له‌ ناوکه‌وه‌ تاوه‌کوو سه‌روو ئه‌ژنۆیه‌ و بۆ ئافره‌تانیش گشت به‌ده‌نێتی جگه‌ له‌ ده‌ست و ده‌موچاوی) چه‌ندێکی دیار بخه‌ین و چه‌ندێکی بشارینه‌وه‌؟ فه‌رمووی: عه‌وره‌تی خۆت بپارێزه‌ و داپۆشه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ خێزان و ئه‌وه‌ش موڵکی یه‌مینه ‌(ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ کاتی جه‌نگ به‌ دیلی ده‌گیرێن که‌ ئێستا حوکمی ڕاوه‌ستاوه)، ئه‌وجا وتی: ئه‌ی باشه‌ پیاوێك له‌گه‌ڵ پیاوێك بوو (له‌ جێگه‌ و ژوور و ماڵێك) ئه‌وه‌یان چۆنه‌؟ فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بتوانی که‌س نه‌یبینێت وا بکه ‌(واته‌ چه‌ندی ده‌توانی مه‌یه‌ڵه‌ عه‌وره‌تت ببینرێت). ئه‌وجا وتم: ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌ته‌نیا بوو؟ فه‌رمووی: خوا له‌پێشتره‌ شه‌رمی لێبکرێت! "حدثنا بهز بن حكيم حدثني أبي عن جدي قال قلت يا رسول الله عوراتنا ما نأتي منها وما نذر قال احفظ عورتك إلا من زوجتك أو ما ملكت يمينك فقال الرجل يكون مع الرجل قال إن استطعت أن لا يراها أحد فافعل قلت والرجل يكون خاليا قال فالله أحق أن يستحيا منه." رواه‌ الترمذي وقال حديث حسن.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 



چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top