ئاینی- مەرجەكانی ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت)و سنووری پێكەوە ژیانی ئاشییانە لە ئیسلامدا... « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

ئاینی- مەرجەكانی ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت)و سنووری پێكەوە ژیانی ئاشییانە لە ئیسلامدا...


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

مەرجەكانی ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت)و سنووری پێكەوە ژیانی ئاشییانە لە ئیسلامدا...


كاتێك دەوترێت پێكەوە ژیانی ئاشتیانە....وا تێدەگەین كە لە ئیسلامدا ڕێگە دراوە هەر كەسەو چۆنی ویست ئاوها بژی...ئەو شێوە خواپەرستییە بكات كە خۆی دەیەوێت. ئەو ڕێبازە بگرێت كە پێی خۆشە, چۆنی ویست وا بجوڵێتەوە, بانگەواز بۆ هەر بیردۆزەو ڕێبازێك بكات كە دەیەوێت, وا تێگەیەنراوین كابرای كافر بۆی هەیە بە هەر شێوازێك پێی خۆش بوو بانگەشە بۆ بیرەكەی بكات و مێشك و هۆشی خەڵكی بشواتەوە,


ڕەخنە لە هەموو شتێك بگرێت ئەگەر چی ڕەخنەو بێ ئەدەبیش بوو بەرامبەر بە سنوورە سوورەكانی دین, بە پاساوی  كرانەوەو مەدەنییەت و ئازادی چۆنی ویست بێ ڕەوشتی بڵاوبكاتەوە و ئەمەش ناو دەنێن بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژانامەگەری.
ئەم پێكەوە ژیانە لە دەوڵەتە بە ناو دیموكراتییەكانیشدا بۆ موسڵمان بە ڕەوا نەبینراوە... ئیتر نازانم بە چ دەقێك ئەمە پشت ڕاست دەكەنەوەو چی دەكەنە بەڵگە بۆ ئەم بانگەشە باتیلە؟
بەڵێ ڕێگە دراوە كەسی ئەهلی كیتاب لە دەوڵەتی ئیسلامیدا بژی..مافی خۆشی دەدرێتێ بە شێوەیە ك كەس بۆی نییە بە بێ‌ هۆ ستەمی لێ بكات و ئازاری بدات, لە زۆر شت دەبەخشرێت, نوێژو ڕۆژو و  واجباتەكانی لەسەر نییە, زەكات نادات, بەرگری ناكات لە سنوری دەوڵەت و جیهادی لەسەر نییە, تەنها لە بری هەموو ئەمانەدا جیزیە دەدات, بەڵام لە بەرامبەردا مافی لەسەر شانە, ئەو دینە بەتاڵەی هەڵی بژاردووە ئازادە بۆ خۆی پیادەی بكات, بەڵام بەو مەرجەی نەبێتە ئازارو بار بەسەر موسڵمانانەوە, بە بەرچاوی ئەوانەوە شتێك نەكات كە لای ئەمان مونكەرەو واجبە بگۆڕدرێت و لێی بێ دەنگ نەبیت..بۆی هەیە حەرام بخوات بەڵام بۆی نییە بانگەشەی بۆ بكات...
من درێژە نادەم بە ووردەكاری ئەمە, ئەچینە خزمەت مێژووی پڕ لە سەروەری ئیسلام, ئەچین بۆ لای ئەو مەرجانەی ئەهلی زیممە خۆیان لەسەر خۆیلان داناوەو ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت) سەرپەرشتی كردووە, هەرچەندە زۆر بە داخەوە ئەم بابەتە بە تەواوی نامۆ و شاراوەیە لە لای زۆرێكمان, كە ئەمە نەك لەسەردەمی خەلیفە عومەردا بەڵكو كارپێكراو بووە لە زۆربەی سەردەمەكاندا.
بە شێوەیەك ابن القیم(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرمویەتی: (وشهرة هذه الشروط تغني عن إسنادها فإن الأئمة تلقوها بالقبول وذكروها في كتبهم واحتجوا بها ولم يزل ذكر الشروط العمرية على ألسنتهم وفي كتبهم وقد أنفذها بعده الخلفاء وعملوا بموجبها ) أحكام أهل الذمة (3/ 1164-1165).
واتە: مەشهوری ئەم مەرجانە زۆر لەوە بڵاوترە كە ئیسنادەكانی بهێنینەوە چونكە پێشەوایان بە جوانی وەریان گرتوەو لە كتێبەكانیاندا باسیان كردووەو بە بەڵگە هێناویانەتەوە, وە بە بەردەوامی مەرجەكانی عومەر لەسەر زمان و كتێبەكانیان بووە و خەلیفەكانی دوای ئیمامی عومەر خۆیشی كاریان بە بەندەكانی كردووە.

مەرجەكانی ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت) بۆ ئەوانەی لە ژێر سایەی دەوڵەتی ئیسلامیدا دەژین:
(قال عبدالله بن الإمام أحمد حدثني أبو شرحبيل الحمصي عيسى بن خالد قال حدثني عمي أبو اليمان وأبو المغيرة قالا أخبرنا إسماعيل بن عياش قال حدثنا غير واحد من أهل العلم قالوا: (كتب أهل الجزيرة إلى عبدالرحمن بن غنم: إنا حين قدمت بلادنا طلبنا إليك الأمان لأنفسنا وأهل ملتنا على أنا شرطنا لك على أنفسنا ألا: نحدث في مدينتنا كنيسة ولا فيما حولها ديرا ولا قلاية ولا صومعة راهب, ولا نجدد ما خرب من كنائسنا ولا ما كان منها في خطط المسلمين وألا نمنع كنائسنا من المسلمين أن ينزلوها في الليل والنهار وأن نوسع أبوابها للمارة وابن السبيل ولا نؤوي فيها ولا في منازلنا جاسوسا وألا نكتم غشا للمسلمين وألا نضرب بنواقيسنا إلا ضربا خفيا في جوف كنائسنا ولا نظهر عليها صليبا ولا ترفع أصواتنا في الصلاة ولا القراءة في كنائسنا فيما يحضره المسلمون وألا نخرج صليبا ولا كتابا في سوق المسلمين وألا نخرج باعوثا قال والباعوث يجتمعون كما يخرج المسلمون يوم الأضحى والفطر ولا شعانين ولا نرفع أصواتنا مع موتانا ولا نظهر النيران معهم في أسواق المسلمين وألا نجاورهم بالخنازير ولا ببيع الخمور ولا نظهر شركا ولا نرغب في ديننا ولا ندعو إليه أحدا ولا نتخذ شيئا من الرقيق الذي جرت عليه سهام المسلمين وألا نمنع أحدا من أقربائنا أرادوا الدخول في الإسلام وأن نلزم زينا حيثما كنا وألا نتشبه بالمسلمين في لبس قلنسوة ولا عمامة ولا نعلين ولا فرق شعر ولا في مراكبهم ولا نتكلم بكلامهم ولا نكتني بكناهم وأن نجز مقادم رؤوسنا ولا نفرق نواصينا ونشد الزنانير على أوساطنا ولا ننقش خواتمنا بالعربية ولا نركب السروج ولا نتخذ شيئا من السلاح ولا نحمله ولا نتقلد السيوف وأن نوقر المسلمين في مجالسهم ونرشدهم الطريق ونقوم لهم عن المجالس إن أرادوا الجلوس ولا نطلع عليهم في منازلهم ولا نعلم أولادنا القرآن ولا يشارك أحد منا مسلما في تجارة إلا أن يكون إلى المسلم أمر التجارة وأن نضيف كل مسلم عابر سبيل ثلاثة أيام ونطعمه من أوسط ما نجد ضمنا لك ذلك على أنفسنا وذرارينا وأزواجنا ومساكيننا وإن نحن غيرنا أو خالفنا عما شرطنا على أنفسنا وقبلنا الأمان عليه فلا ذمة لنا وقد حل لك منا ما يحل لأهل المعاندة والشقاق
فكتب بذلك عبدالرحمن بن غنم إلى عمر بن الخطاب رضي الله عنه فكتب إليه عمر أن أمض لهم ما سألوا وألحق فيهم حرفين أشترطهما عليهم مع ما شرطوا على أنفسهم ألا يشتروا من سبايانا شيئا ومن ضرب مسلما عمدا فقد خلع عهده, فأنفذ عبدالرحمن بن غنم ذلك وأقر من أقام من الروم في مدائن الشام على هذا الشرط
 قال الخلال في كتاب أحكام أهل الملل أخبرنا عبدالله بن أحمد فذكره ). أحكام أهل الذمة (3/ 1159-1163

واتە: ئەهلی جزیرە نامەیەكیان نوسی بۆ عبدالرحمن ی كوڕی غنم(ڕەزای خوای لێ بێت) كە: كاتێ تۆ هاتویتە شارەكەمان داوای ئەمانت لێ دەكەین بۆ خۆمان و ئەهلی میللەتەكەمان لەبەرامبەردا كۆمەڵێك مەرجمان لەسەر خۆمان داناوە كە خۆمان لە كۆمەڵێك سنوری سوور بەزاندن دووربخەینەوە بەوەی:
لە شارەكەمان و چواردەوریدا هیچ دێر و كەنیسەو قەلایەو صەومیعەیەكی ڕاهیبی تر دروست نەكەین.
تێبینی/ دێر(شوێنێكی گەورەیە گاورەكان لە دەرەوی شار بۆ راهیبەكان دروست دەكەن تا خواپەرستی تیا بكەن) و قەلایە(شوێنێكی بەرزە جێگای یەك كەسی تیا دەبێتەوەو لە دەرەوەی شار بۆ گۆشەگیری و خواپەرستی ڕاهیبەكانیان دروست دەكرێت) و صەومیعەیەكی ڕاهیبی(بۆ یەك كەسەو لەسەر ڕێگادا دروست دەكرێت).

وە ئەوانەشی كە كۆن بووەو كاول بووە یان لە بەشی موسڵماناندایە چاكی نەكەینەوە
وە ڕێگری نەكەن لە هیچ موسڵمانێك كە بە ڕێبواری دابەزێتە ئەو كەنیسانەوە شەو بێت یان ڕۆژ.
وەدەرگاكانی فراوان بكەین بۆ هاتوچۆكاران و ڕێبواران.
وە نە لە كەنیسەو نە لە ماڵەكانماندا جاسوس داڵدە نەدەین.
وە هیچ خیانەت و غەشێك نەشارینەوە لە موسڵمانان.
وە لە ناقوس نەدەین ئیلا زۆر بە هێواشی نەبێت ئەویش تەنها لە ناو كەنیسەكانماندا.
(ناقوس: پارچە دارێكی گەورەیە جولەكە وەك زەنگێك بەكاری دێنن بە دارێكی تر پیایدا دەكێشن و بە دەنگەكەیدا دەزانن كاتی نوێژەكانیانە).
وە هیچ خاچێك لە ناو كەنیسەكانماندا دەرنەخەین و دەنگ بەرز نەكەینەوە لە ناویدا لە نوێژ و خوێندنەكانمان كاتێك موسڵمانان ئامادە بوون.
وە هیچ خاچ و كتێبێك نەبەینە ناو بازاڕی موسڵمانانەوە.
وە بە شادی دەربڕینەوە دەرنەچین بۆ باعوپ و شەعانین
(باعوث: چونە دەرەوەیانە بۆ دوای باران بارین كردن بە وێنەی نوێژە بەبارانەی موسڵمانان).
(شەعانین: جەژنێكی گاورەكانە دەكەوێتە رۆژی یەك شەممەی بەر لە جەژنی (الفصح)یان, گاورەكان تیایدا ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی یادی چوونە ژوورەوەی المسیح بۆ بیت المقدس, وە جەژنی الفصح جەژنی یادی هەستانەوەو زیندووبونەوەی المسیح ە بە بۆچۆنی خۆیانەوە).
وە دەنگمان بەرز نەكەینەوە لە كاتی بەڕێكردنی مردووەكانماندا و ئاگر نەبەین لەگەڵی لە بازاڕی موسڵماناندا.
وە لە نزیكیانەوە بەراز ڕانەگرین و مەی نەفرۆشین و هیچ جۆرە شیریكێك دەرنەخەین و دینەكەمان نەخەینە ڕوو بۆ كەس و بانگەوازی هیچ كەسێك نەكەین بۆی و هیچ كەنیزەیەكی ئازادكراو كە بەشی موسڵمانانی تیا بێت ڕاینەگرین.
وە ڕێگری هیچ كەسوكارو نزیكانێكمان نەكەین كاتێ ویستیان بێنە ناو ئیسلامەوەو پابەند بین بە پۆشینی پۆشاكی تایبەتی خۆمانەوە لە هەر شوێنێك بوین. تا بناسرێینەوە.
وە خۆ نەشوبهێنین بە موسڵمانان لە لەسەر كردنی كڵاو و عەمامەو نەعل و قژ لادان و سواربونیان.
وە بە زمان و شێوە قسە كردنی ئەوان قسە نەكەین و بە لەقەب و كونیەی ئەوان خۆ كونییە نەكەین و پێشە سەرمان ببڕین و قژمان لە نێوچاواندا دانەهێنین و قایشی زەنانیر لە پشت بكەین و لەسەر مستیلەكانمان بە عەرەبی نەقش نەكەین و سواری سروج نەبین.
هیچ چەكێك لای خۆمان گل نەدەینەوەو هەڵی نەگرین و شمشێر لە مل نەكەین.
ڕێز بگرین لە موسڵمانان لە مەجلیسەكانیاندا و ڕێگەیان نیشان بدەین.
ئەگەر ویستیان دابنیشن هەستین لەبەریان و لە ماڵەكانیان نەچین بۆ لایان.
منداڵەكانمان فێری قورئان خوێندن نەكەین.
وە هیچ یەكێك لە ئێمە نەبێتە شەریكی بازرگانی لەگەڵ موسڵمانێكدا ئیلا موسڵمانەكە فەرمانی بازرگانییەكەی بەدەست بێت.
وە سێ ڕۆژ میوانداری هەموو موسڵمانێكی ڕێبوار بكەین و لە مامناوەندترین خواردنمانی بدەینێ كە هەمان بێت.

ئەوا ئەم مەرجانەمان لەسەر خۆمان و نەوەكانمان و خێزانەكان و هەژارەكانمان دانا خۆ ئەگەر شتێكمان لەمانە گۆڕی یان پێچەوانەی جوڵاینەوە لەوەی لەسەر خۆمانمان داناوە لەبەرامبەر بە دەست هێنانی ئەمان ئەوا هیچ زیممەیەكمان نییەو بۆت حەڵاڵە بجوڵێیتەوە بەرامبەرمان وەك چۆن بەرامبەر ئەهلی ملنەدەرو دوژماندا دەجوڵێنەوە.
ئیتر عبدالرحمانی كوری غنم ئەمەی نارد بۆ عومەری كوری خەتاب(ڕەزای خوایان لێ بێت) و ئەویش نامەیەكی بۆ ناردەوەو تیایدا نوسیبوی: لەگەڵیان بڕۆ لەو شتەدا كە داوایان كردووە بەڵام دوو ڕستەی تری بۆ زیاد بكە لەو مەرجانەی لەسەر خۆیان داناوە ئەویش: هیچ كەنیزەیەكمان نەكڕن و هەركەسێكیشیان بە ئەنقەست لە موسڵمانێكی دا ئەوا پەیمانەكەی لە ملی داماڵیوە.
ئیتر عبدالرحمن ی كوری غنم ئەمەی ئیقرار كردو هەركەسێك لە ڕۆم دەستەڵاتی بەدەستەوە بوبێت لەسەر ئەم مەرجانە ڕۆیشتووە.

لە ریوایەتی تریدا هاتووە ئیمامی عومەر(ڕەزای خوای لێ بێت) خۆی ئەم مەرجانەی لەسەر داناون....ئیتر دەوڵەتی ئیسلامی زۆر بە ئاسودەیی هەموو لە ژێر سایەی دادگەری شەرعی خوادا بە ئاسودەیی دەژیان.
هەر بڕگەیەك لەم خاڵانە چەندان ڕونكردنەوە هەڵدەگرێت, زەمەنی پڕ سەروەری خیلافەت ئاوا بووە, موساوەمە نەكراوە بۆ ڕازی كردنی خەڵك, سنوری شەرعی نەشێوێنراوە لەبەر سیاسەت و خۆگونجاندن, لەبەر بەرژەوەندی چەند كەسێك موداهەنە نەكراوە بە مودارات...
جا ئەگەر ئەمە سنووری ئەهلی كیتاب بوبێت لە سەردەمی دەوڵەتی ئیسلامیدا ئاخۆ سنووری كەسانێك كە بانگەشەی خراپەو شیرك و داوێن پیسی بكەن و بە ناوی ئازادییەوە عەقیدەو ڕەوشتی میللەت بخەنە مەترسییەوەو بانگەشەی جیاكردنەوەی دین بكەن لە ژیان و ئیسلام و....شەعائیرەكانی بەكۆنەپەرستی و دواكەوتوویی و نەگونجاو تۆمەتبار بكەن... ئەبێت سنوریان چی بێت؟!!..ئەوەیان بۆ خوێنەر بەجێ‌ دێڵم كە بە دواداچوونی بۆ بكات.

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top