له په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تدا مامۆستا سه‌رباز محمد بانگخوازی ئیسلامیی شاری هه‌ولێر راگه‌یاند: دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان و مانه‌وه‌یان له ولاَتی غه‌ریبان، بڕیار وابو رۆژی دووشه‌م (10 / 3 / 2014) له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه بگاته‌وه كوردستانی خۆشه‌ویست..
شایانی باسه مامۆستا سه‌رباز محمد كه‌سایه‌تی دیار‌و بانگخوازی ئیسلامیی ناو شاری
هه‌ولێره‌و پێش رۆشتنی بۆ هه‌نده‌ران له ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا كاری ده‌كردو ئه‌ندامێكی كارا‌و چالاكی بزووتنه‌وه بوو له شاری هه‌ولێر.. دواتریش هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست مه‌كته‌بی رێكخستنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و به ئاگاداریی رابه‌ری گشتیی له ساڵی 2013 سه‌ردانی مامۆستا سه‌رباز محمدیان كرد له ولاَتی ئه‌ڵمانیاو پاشان مامۆستا سه‌رباز بوویه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وی ئیسلامیی له‌و ولاَته.. ئێستاش بڕیاره مامۆستا بگه‌رێته‌وه كوردستان و له ئۆرگانێك له ئۆرگانه‌كانی بزووتنه‌وه درێژه به كاری ده‌عه‌ویی و بانگخوازی خۆی بدات.. ئێمه‌ش دۆعای خێری بۆ ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.. وه داوا له موسوڵمانان و گه‌نجانی دینداری كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌و رۆژه‌داو له فرۆكه خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی له مامۆستای بانگخواز بكه‌ن..