كتێب - پاڵەوانانی ئەنصار: عبدالله ی كوڕی ڕەواحە (رەزای خوای لێ‌ بێت) « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

كتێب - پاڵەوانانی ئەنصار: عبدالله ی كوڕی ڕەواحە (رەزای خوای لێ‌ بێت)


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

پاڵەوانانی ئەنصار: عبدالله ی كوڕی ڕەواحە (رەزای خوای لێ‌ بێت)
عبداللەی كوری رەواحە(رەزای خوای لێ‌ بێت) لە مەدینەی رووناكداو لە ناو نەوەی حارثی كوری خەزرەجدا پێگەیی, گەنجێكی خاوەن رەوشت و بە ئەدەب و شاعیرێكی زمان پاراو و ووتە خۆش بوو.
 شیعرەكانی بۆ هەڵنانی گەلەكەی بەكاردەهێناو پارێزگاری لێ‌َ دەكردن پێ‌ی, عبداللە زۆر زیرەك و ووریا بوو, هۆشێكی ساغ و بیرێكی پاكی هەبوو, لەبەر ئەوە هەستی بە تاڵی ژیانی دەكردو ژیانی بە شێوەیەكی چەق بەستوو دەبینی كە هیچ شتێكی تێدا نییە تا هەست و نەستی ببزوێنێ‌.
كۆمەڵێك لە خەزرەج لەگەڵ پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) لە عەقەبەدا لە (منی) لە رۆژانی تەشریق كۆبونەوەو لەسەر دەستی موسڵمان بوونی خۆیان ئاشكرا كردو ئیمانیان هێنا بە بانگەوازە نوێ‌یەكەی, وە كە گەرانەوە بۆ مەدینە مژدەیان دەدا بە كەس و كارەكەیان بەو ئیمان هێنانەیان و ئیسلام بونیان و دوور كەوتنەوەیان لە بت پەرستیو باسی هەڵس و كەوت و رەوشت و زانیاری پێغەمبەریان(صلى الله عليه وسلم) دەكرد بۆ گەلەكەیان....

كلیك بدە لە وێنەكە بۆ خوێندنەوە

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top