بـهڵـگهكـان به كورتـی
۱)جگه‌ره له‌و شته پیسه حهرامكراوانهیه به ده‌قی ئایه‌ت
[ويُحَرِّم عَلَيْكُمُ الْخَبائِث] واتا(حرام ده‌كرێ له‌سه‌ر ئێوه شته پیسه‌كان)
شته پیسه‌كانیش هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه (ده‌روون پێ ی ناخۆشه و له‌به‌ریان
راده‌كات).
۲)جگه‌ره زیانگهیهنهره به هه‌موو لاشه زیانه‌كه‌شی به‌ئاشكراو
بێگومانه ئیستا له لای بزیشك و زاناكان روون بۆته‌وه كه سه‌ره‌كیترین هۆی
تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی [سه‌ڕه‌تانی ریخۆڵه و دڵ و نه‌خۆشیه بۆگه‌نه‌كان ]
له جگه‌ره كێشانه‌وه په‌یداده‌بن .
۳)جگه‌ره به دووكه‌ڵه پیسهكهیی و بۆنه بۆگه‌نه‌كه‌ی ئازار
ده‌گه‌یه‌نێ به‌و كه‌سانه‌ی لێی نیزكن و نایكێشن وه‌كو (پیاو بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی...
هـــتــد).
٤)بۆن و دووكه‌ڵی جگه‌ره ئازارده‌ری فریشته نوسه‌ره‌كان و فریشته به‌رێزه‌كانی
ترن .
٥)جگه‌ره زیان ده‌گه‌یه‌نێ به‌ئاینی كه‌سه توشبووه‌كه و سه‌رقاڵ كه‌ر
ده‌بێت بۆی له سروشتی ئه‌و رێگایانه‌ی كه پێیان ده‌دروشێته‌وه .
٦)له جگه‌ره داهه‌یه خاپوور بونێكی زۆر بۆ لاشه‌و باڵا،وه ده‌بێته
سڕكه‌ر بۆی له هه‌مان كاتدا سڕكهریش به ئه‌زمون و بینین ده‌ركه‌وتووه .
٧)جگه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سڕكه‌ره و تێكده‌ره بۆ پێڵوی چاو و هۆكاره
بۆ نابینایی ، زۆر جار بێهۆشی لێ په‌یدا ده‌بێت بۆ هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكه‌ی كه تازه
ده‌ستی پێده‌كه‌ن، زانراویشه كه پێغه‌مبه‌ر [صلی الله علیه وسلم]به شێوه‌یه‌كی
گشتی قه‌ده‌غه‌ی كردووه له هه‌ر شتێكی بێهۆشكه‌ر و سڕكه‌ر .
٨)له جگه‌ره‌دا هه‌یه زێده‌ڕه‌وی زیاده سه‌رف كردنێكی زۆر،واتا به‌فیڕۆدانی
ماڵ و سامانێكی زۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی سودێكی بۆ دوا ڕۆژو و دونیا هه بێت .
٩)جگه‌ره جه‌نگاوه‌رێكی به هێزه بۆ تێكدانی سروشتی مرۆڤ و هۆكارێكی به‌هێزه
بۆ دروست كردنی دوو دڵی و دڵه راوكێ و دڵ ته‌نگ بوون له هه‌مانكاتیشدا گومان هه‌یه
له‌سه‌ر حرام بوونی زانراویشه پێغه‌مبه‌ر[صلی الله علیه وسلم]فه‌رموویه‌تی [ومن
وقع فی الشبهات وقع فی الحرام]به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش چاكه‌ش شتێكه كه دڵت پێی
ئۆقره ده‌گرێ و ده‌روونت پێی ئاسووده ده‌بێت و دڵت ته‌نگ نابێ.
۱۰)جگه‌ره پاڵدهره بۆ خواردنی شته سوتاوه‌كان و بڵاو بونه‌وه‌یان
له ناو (قـــوڕگ) له ئه‌نجامدا ده‌بنه هۆی سوتاندنی چه‌ندین به‌ش له
(قــــوڕگ) .
۱۱)له ناو جگه‌ره‌دا هه‌یه خواردنی ئه‌و ئاگره‌ی كه تێكه‌ڵده‌كرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌و توتنه‌ی كهدروسكهری ئاگره‌كه‌یه به‌و هۆیه‌شه‌وه توتنه‌كه ده‌بێته
راكێشه‌ری ئاگره‌كه بۆ ناو بۆشایی (قوڕگ) .
۱۲)هه‌ر به‌هۆی جگه‌ره‌وه گۆڕانكاریه‌كی زۆر له سروشتی مرۆڤ
دروست ده‌بێت به شێوازێك له پێستێكی سپیه‌وه ده‌ی گۆڕێت بۆ پێستێكی ره‌ش چونكه
هه‌رچی ته‌ڕاییه‌ك هه‌بێت له لاشه‌دا وشكی ده‌كات و ده‌ی سوتێنێت .
۱۳)هه‌ر له خودی جگه‌ره‌دا هه‌یه بێ هوده‌ی و بێ سودێكی زۆر
ئه‌مه‌شیان حرامه له لای (إِمام حنفی)
14)هه‌ر له جگه‌ره چه‌ندین زانای موسوڵمان و پیاوه ناوداره‌كانی
رۆژئاوا‌و و سودان و جگه له وانیش ده‌سه‌ڵات دارانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان قه‌ده‌غه‌یان
كردووه .
15)به‌ڕاستی جگه‌ره یه‌كێكه له‌و شته په‌یدا بوو وانه‌ی سه‌ده‌ی سێهه‌م
ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی كه خێر‌و چاكه‌یه‌كی زۆری لێبینراوه وه ئه‌گه‌ر به تایبه‌تی
ترینیان بڵێین له دوای سه‌ده‌كانی ده‌یه‌م سه‌ری هه‌ڵداوه بڵاوبۆته‌وه ، هه‌روه‌ها له باره‌ی په‌ره پێدانی ئه‌وشتانه‌ی كه
بۆخۆمان دایاندێنین،(أبوداود) له فه‌رمووده‌ی (عرباض كورِي سارية) ئه‌م بڕگه فه‌رمووده‌یه‌ی
بۆ دهرهێناوین كه پێغه‌مبه‌ر [صلی الله علیه وسلم]ده‌فه‌رموێت [فإن كل محدثة
بدعة ، وكل بدعة ضلالة،وكل ضلالة في النار] .
16)هه‌ر له جگه‌ره دا هه‌یه سه‌ر ئێشه‌و نائاسوده‌یی ئه‌مه‌شیان له
كاتێكدا به زۆری به‌سه‌ره بغۆرهكهی په‌یداده‌بێت كه واز دێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه
دڵه راوكێ و ئازارێكی زۆر به ژیری و سروشتی هه‌سته‌كانی ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێ
، به‌و هۆیه‌شه‌وه دووباره بۆی ده‌گه‌رێته‌وه بێ توانا ده‌بێت له وازهێنان لێی
، هه‌ر شتێكیش هۆكار بێت بۆ ناره‌حه‌تی و دڵتنگی و سه‌ر ئێشه ، هۆكار ده‌بێت بۆ
تێكدانی ژیری و بێهێز كردنی هه‌ستی بغۆرهكه به‌ڵگه‌ش پێناسه‌ی خوای زانا یه بۆ شه‌ڕابی ( به‌هه‌شت ) كه ده‌فه‌رمووێت (لا
فیها غول) واتا ئه‌و شه‌ڕابه نابێته هۆی ئێڵنج و سه‌رئێشه
17) هه‌ر شتێك گومان لێكراو بێت ئاخۆ حه‌ڵاڵه یان حه‌رام؟ له هه‌مان
كاتیش‌دا فهرهموودهیهكیشمان له سه‌ری ده‌ست نه‌كه‌وێت ئه‌وا ههڵسو كه‌وتی له‌گه‌ڵدا
ده‌كرێت به هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سانی له خوا ترس و خۆبه دووركهر له شتی گومان
لێكراو.
بـــۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م
سه‌رچاوه‌یه بكه [الفقه الاسلامی وأدلته] جڵدی حه‌وته‌م لاپه‌ڕه(٥٥۰٦)
سه‌رچاوه /سایتی زانست