بابه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان-خوێندنەوەی نەخوێندەوار - گۆران كاری « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

بابه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان-خوێندنەوەی نەخوێندەوار - گۆران كاری


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

خوێندنەوەی نەخوێندەوار ....



کارەساتە ئەو کاتەی نەخوێندەوار نوسینێک بخوێنێتەوە ... ئاخر خوێنەوار ئەو کەسەنیە کە پیتەکان دەناسێ و رستە دەخوێنێتەوە.... خوێنەوار ئەو کەسەیە لەنوسین حاڵی دەبێ...
ووشەکانی رستە یەکە یەکەیان مانای خۆی هەیەو هەریەکیان قاڵبی مانانە و هەموش پێکەوە لەرستەدا مانایەک دەگەیەنن.
نالی دەڵێ:
بنواڕە وشکە صۆفی رەقصی بەهەلهەلە
دیسان لەبەحری وشکی هەوا کەوتە پێ مەلە
ئەم ئەرزە مەزرەعەی عەمەلە و کولخەنی ئەمەل 
هەندێ بووە بە مەسجیدو هەندێ بە مەزبەلە.
(صۆفی... و ...رەقص.. هەلهەلە... بەحر... و ...وشک.. و ... مەسجید..و پێمەلە... مەزبەلە ) 
هەریەک لەو ناوانە مانایەک لەخۆ دەگرێ هەموشیان پێکەوە لەو دوو بەیتە مانایەک دەدەن .
هەندێک خوێنەواری... نەخوێنەوار... سنوری مانای وشەیان نەبڕیوە و لە رستەکە حاڵی نابن ... ئەی چۆن دەبێ لە نوسین و کتێب و پەیامی نوسەرەکە حاڵی ببن !!!.
ئەوڕۆ قەیرانی خوێندنەوەی جوملەمان هەیە ..
پێکهاتەی ئاو (H2o) هەموی پێکەوە ئاون...
یەکیان لەهاوکێشەکە دەربێنی یان دور لەوەی تر بیخوێنیەوە... ئەوکات ئاوت نەخوێندۆتەوە لەبەر ئەوەی هەمان گەردیلە... لەگەڵ... لەگەڵ گەردیلەیەکی تردا مانایەکی ترو زاتێکی تر دێننە بوون.
({تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ رَبِّهَا...الأحقاف: ٢٥ ) مانای ئەو (كُلَّ شَيْءٍ ) لەو ئایەتە جودایە لەگەڵ مانای (... وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ} [النمل: ٢٣ ) یان (...إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} النور: ٤٥) .
یەک (كُلَّ شَيْءٍ ) و چەند مانایەک بەپێی ئایەتەکان.
ئیمام شەعبی و حەسەنی بەصری دەفەرموی خەڵکێک قسە لەبابەتی ئاوا دەکەن گەر پرسیار لە ئیمامی عومەر کرابا ( صەحابەکانی بەدری بۆ کۆدەکردنەوە ).
(ئەو فەرمودەیە لەگەڵ عەقڵی من ناگونجێ .... من وا لەو ئایەتە دەگەم .... دین تەنها قورئانە .... زانایان لۆ (بەنی ئومەیە) فەرمودەیان هەڵبەستاوە ... )
وای لەو جەهلە ...
ئەو ( میکسەر... خەڵاطە... خەباطە ) یەی ( صنع فی ایران ) باش بابەتەکان تێکەڵ دەکا.
خوای پەروەردگار ئەوڕابوونە بپارێزی 

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top