بزانه برای موسڵمان كه زانایانی ئیسلام به‌گشتی باوه‌ڕیان وایه ئه‌نجامدانی پێبج نوێژه‌كه به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وتدا له‌گه‌وره‌ترین پهرستنهكانهو شیعاری ئیسلامه و خێرێكی زۆری هه‌یه وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( نوێژی جه‌ماعه‌ت خێری زیاتره له نوێژی ته‌نهایی به (25) پله. وه له ڕیوایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رمووێت به (27) پله. فهرمودهكهش ڕاسته به‌ڵام زانایانی ئیسلام بۆچونیان جیاوازه سه‌باره‌ت به حوكمی نوێژی جه‌ماعه‌ت:
1. كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می زانایان ده‌ڵێن: جه‌ماعه‌ت سوننه‌تێكی ته‌ئكید
له‌سه‌ر كراوه وواجب نیه.
2. كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می زانایان ده‌ڵێن:
جه‌ماعه‌ت واجبه بكرێت له هه‌موو شار‌و گوندێكدا له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵێكدا، به‌ڵام
واجب نیه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی موسڵمان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك پێی هه‌ستان
ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌وانی تر لاده‌چێت، واته ( فه‌رزی كیفایه )یه .
3. كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می زانایان:
باوه‌ڕیان وایه كه جه‌ماعه‌ت واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی پیاو كه عوزری
نه‌بێت، ئه‌م ڕه‌ئیه‌ی سێیه‌م به‌ڵگه‌ی قورئان وحه‌دیسی له‌سه‌ره‌و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) به‌جێیان هێناوه، مه‌زهه‌بی ئیمامی (ئه‌حمه‌ده) وله زانایانی
فیقه و حه‌دیس ئه‌م بۆچونه‌یان بووه‌و ئیمامی (نه‌وه‌وی) له كتێبی ( المجموع شرح
المهذب ) دا دهفهرموویهتی:( ئه‌م ڕای سێ هه‌مه ڕای دوو له‌زانا گهورهكانمانه
كهباڵا ده‌ستن له‌فیقه و حه‌دیس كه بریتین له ئه‌بوبه‌كر بن خزیمه، وهإبن
المنژر وه ئیمامی ڕافعی فه‌رموویه‌تی: ده‌ڵێن ئه‌مه قسه‌ی ئیمامی شافعیه) وه
إبن المنژر ده‌فه‌رموێ ئیمامی شافعی فه‌رموویه‌تی:( ڕێگه ناده‌م به‌كه‌سێك كه
بتوانێت نوێژیجهماعهت بكات و نه‌چێت مه‌گه‌ر عوزری هه‌بێت ڕوخسه‌تی بۆ هه‌یه)
وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ڕاستێتی ڕای سێیه‌م ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: له‌قورئان دا:-
1- خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:[ وإذا كنت فيهم فأقمت له‌م الصلاة فلتقم
طائفة منهم معك...] واته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیان بوویت له‌كاتی ترس‌دا ئه‌وا نوێژه‌كه‌تان
به جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن:
أ- خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌و
موسڵَمانانه كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رن(صلی الله علیه وسلم)له‌كاتی ترس‌دا له جه‌نگدا
كه به‌جه‌ماعه‌ت نوێژی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. وه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
نوێژی جه‌ماعه‌ت واجبه له‌كاتی ترس‌دا كه‌واته له‌كاتی ئاسایدا زیاتر پێویسته.
ب- هه‌روه‌ها له‌به‌ر خاتری به‌جه‌ماعه‌ت نوێژكردن ( له‌كاتی جه‌نگدا) چه‌ندان ڕوكن و پێویستی ناونوێژ چاو پۆشیات
لێ ده‌كرێت موخاله‌فه كردنی ئیمامیش ڕێگه‌ی پێدراوه، جا ئه‌گه‌ر نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت
واجب نه‌بووایه له‌سه‌ریان ئه‌وا ئه‌و هه‌موو شته واجبه‌ی ناو نوێژ چاوپۆشی لێ
نه‌ده‌كرا.
2. خوای گه‌وره فه‌رمانی به موسڵمانان كردووه كه نوێژ بكه‌ن له‌گه‌ڵ
نوێژ كه‌ران واته به‌جه‌ماعه‌ت وه‌ك ده‌فه‌رمووێت [وأقيموا الصلاة وأتوا الزكاة
وأركعوا مع الراكعين ] وه ئه‌م فه‌رمانه‌ش بۆ واجب بوونه.
دووه‌م: له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه وسلم):
1. پیّغهمبهر(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تی: ( ئه‌وه‌ی بانگ بیستێ و
نه‌یه‌ت بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت به‌بێ عوزر ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی بۆ نیه) واته ته‌واو نیه،
فه‌رموده‌یه‌كی ڕاسته له ( صحیح الترغیب والترهیب ) دا هاتووه.
2. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تی: ( هه‌ر سێ كه‌سێك لهگوندێك
یان شارێك بن و جه‌ماعه‌تیان تێدا نه‌كرێت ئه‌وا شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ر یاندا
) . كه‌وا بوو له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت بن چونكه ( گورگ ته‌نها مه‌ڕی دابڕاو ده‌خوات له‌مێگه‌ل
دا ) (صحیح الترغیب والترهیب ). له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه
وسلم)دادهردهكهوێت كهجهماعهت واجبه و وازهێنان له‌م واجبه ڕێگا خۆشكه‌ره
وهۆیهكی سه‌ره‌كییه بۆ زاڵ بوونی به‌سه‌ر مرۆڤدا، وه‌ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌ت ته‌نها
سوننه‌ت بووایه ئه‌وا واز هێنان له سوننه‌تێك نابێته هۆی زاڵ بوونی شه‌یتان به‌سه‌ریاندا.
هه‌روه‌ك له حه‌دیسی كابرای عه‌ره‌بی ده‌شته‌كی دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك پرسیار له
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)كرد ( چه‌ند نوێژی له‌سه‌ر واجبه، فه‌رمووی ته‌نها
پێنج، مه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ی سوننه‌ته‌كان بكه‌ی، كابرا ووتی: ولله له‌م پێنجانه زیاتر ناكه‌م و هیچ سوننه‌تێك ناكه‌م ) پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه وسلم) فه‌رمووی ( أفلح أن صدق) سه‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر ڕاست بكات نوێژه
واجبه‌كان ئه‌نجام بدات با سوننه‌ته‌كانیش نه‌كات، مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو شه‌یتان زاڵ
نابێت به‌سه‌ریا، كه‌واته ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌ت ته‌نها سوننه‌ت بووایه واجب نه‌بوایه ئه‌وا نه‌كردنی نه‌ده‌بووه
مایه‌ی دۆڕان له‌به‌رانبه‌ر شه‌یتان و زاڵ بوونی شه‌یتان جا وورد به‌وه له‌م باسه
!!!
3. وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه (كه گرانترین نوێژ له‌سه‌ر
مونافیقه‌كان نوێژی عیشاو نوێژی به‌یانییه، وه‌ئه‌گه‌ر بزانن چه‌ند خێریان تێدایه
ئه‌وا ئاماده‌ی جه‌ماعه‌تی ئه‌و دوو نوێژه‌ش ده‌بوون ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ژنۆش بۆی
بخشێن بهگاگۆڵه ). نیازم وابوو كه فه‌رمان بكه‌م به‌یه‌كێك كه جه‌ماعه‌ته‌كه
بۆ خه‌ڵكی بكات و خۆشم بڕۆم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه پیاوێك كه باقه داریان پێ بێت بۆلای
كه‌سانێك كهنایهن بۆ جه‌ماعه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه خانووه‌كانیان به‌سه‌ردا برَوخێنم
( بوخاری و موسلیم ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یان ڕیوایه‌ت كردووه ) وه له ڕیوایه‌تێكی
تردا لای ئیمام ئه‌حمد دا هۆی هه‌ڵنه‌ستانی به سوتاندنیان ڕوون كردۆته‌وه له‌به‌ر
خاتری ئه‌و ژن ومنداڵانه‌یه كه له‌ناو خانوهكاندان بێ گوناهن و ناكرێت به‌هۆی
سوتانی پیاوه گوناهباره‌كان كه نه‌هاتوون بۆ جه‌ماعه‌ت ژن و منداڵی بێ تاوانیش
بسوتێن. وه هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن بۆیه هه‌ڵنه‌ستا به‌سوتاندنی خانوه‌كانیان
به‌سه‌ریاندا، چونكه دروست نیه جگه له‌خودا كه‌س به‌ئاگر تاوانباران سزا بدات
جا له‌م حه‌دیسه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌واجبه چوون بۆمزگه‌وت بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت ،
جائه‌گه‌ر واجب نه‌بووایه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێك و ته‌نها سوننه‌ت بووایه یان به‌ئه‌نجام دانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك
له‌سه‌ر ئه‌وانی تر لابچوایه ئه‌وا
ئاماده‌نه‌بوونی نه‌ده‌بووه شایسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی سزادانی به سوتاندن،
چونكه وازهێنان له‌واجب شایسته‌ی سزادانه نه‌ك واز هێنان له‌سوننه‌ت. وه‌ك له‌زانستی
(أصول الفقه ) دا باس كراوه. كه‌واته واز هێنان له جه‌ماعه‌ت گوناهێكی گه‌وره‌یه
و تاوانێكی ترسناكه و له‌سیفاتی مونافیقانه، به‌تایبه‌تیش وازهێنان له جه‌ماعه‌تی
به‌یانی و عیشا.
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گومانێك :
برای موسوڵمان: دروست نیه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌م سزایه به وازهێنان له نوێژی
( جومعه) چونكه حه‌دیسه‌كه به‌تایبه‌تی باسی نوێژی به‌یانی و عیشا ده‌كات. وه
هه‌روه‌ها دروست نیه به‌ستنه‌وه‌ی سزاكه بهمونافیقان, چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه وسلم) سزاكه‌ی به‌ستۆته‌وه به‌وانه‌ی
ئاماده‌ی جه‌ماعه‌ت نابن به‌گشتی و نه‌یبه‌ستۆته‌وه بهمونافیقانهوه. وه‌ك لهڕیوایهتێكی
لای ئیمام ئه‌حمه‌د به‌ڕوونی هاتووه كه فه‌رمویه‌تی: (إني لأهم أن أجعل
للناس إماما، ثم أخرج، فل أقدر على لإنسان
يتخلف عن الصلاة في بيته إلا أحرقته عليه)
واته:(هه‌ر مرۆڤێكم) به‌ر ده‌ست كه‌وێت له‌ماڵه‌وه جا هه‌ر كه‌سێك بێت
منافیق بێت یان موسڵمان كه‌وا دواكه‌وتبێت له‌نوێژی جه‌ماعه‌ت ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سوتێنم،
دیاره ووشه‌ی ئینسان گشتی یه‌و تایبه‌ت نیه به مونافیق. وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه وسلم)سزای مونافیقانی نه‌ده‌دا له‌سه‌ر نیفاقیان، چونكه نیفاقیان تاوانێكی
ده‌روونیه نادیاره‌و خودا پێی ئاگاداره به‌ڵام سزای ده‌دان له‌سه‌ر تاوانه دیار‌و
ده‌ره‌كیه‌كان. جائه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوونی جه‌ماعه‌ت تاوان نه‌بووایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه وسلم)بیری له‌سزادانیان نه‌ده‌كرده‌وه به‌سوتاندن .
4. باوكی أمامه (خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمووی: ( عبدالله ی كوڕی دایكی مه‌كتوم
هات كه كوێره _ بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه پێی فه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری
خودا (صلی الله علیه وسلم)من به‌م شێوه‌یه‌م كه‌ده‌مبینی ( به‌ساڵاچووم، ئێسقانم
نه‌رم بوه، بینینم نه‌ماوه، كه‌سیشم نیه هه‌موو نوێژێك بم هێنێت بۆ مزگه‌وت، ماڵیشم
دووره، له‌ڕێگاش دار خورماو دره‌ختی لێیه). جا ئایا ڕوخسه‌تێك هه‌یه بۆ من نوێژ
له‌ماڵه‌وه بكه‌م !؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ره‌تادا ڕوخسه‌تی پێداوكه پشتی كرده‌وه
بۆ ڕۆیشتن بانگی كرده‌وه‌و پێی فه‌رموو: ئایا گوێت له بانگه له‌ماڵه‌وه؟ ووتی:
به‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: ده‌ی به‌ده‌نگ بانگه‌وه وه‌ره
هیچ ڕوخسهتێكم پێ نیه بۆت)!!
سێ یه‌م :به‌ڵگه له‌سه‌ر واجبێتی جه‌ماعه‌ت له سونه‌تی صه‌حابه :
1. عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود فه‌رمووی: (ئه‌وه‌ی پێی خۆش بێت به‌یانی به
موسڵمانی خوا بگات، بائه‌و پێنج نوێژانه به‌جه‌ماعه‌ت بكات له‌و شوێنه‌ی كه بۆیان
بانگ ده‌درێ واته له مزگه‌وتدا.. وه ئه‌و پێنج نوێژانه له مزگه‌وت به‌جه‌ماعه‌ت له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رن(صلی
الله علیه وسلم)، وه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له‌ماڵه‌وه نوێژ بكه‌ن، ئه‌وا وازتان هێناوه
له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان(صلی الله علیه وسلم)، وه‌ئه‌گه‌ر وازیش بێنن له‌سوننه‌تی
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وا گومڕابوون، وه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا
(صلی الله علیه وسلم) كه‌س دوا نه‌ده‌كه‌وت له جه‌ما عه‌ت ته‌نها مونافیقێكی
ئاشكرا نه‌بوایه، وه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه یه‌كێكیان نه‌خۆش
بوایه ئه‌وا له‌نێوان دووكه‌س دا ده‌هێنرا له‌ڕیزی جه‌ماعه‌تدا ده‌گیرا). صحیح
مسلم
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی عبدلله به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر واجبێتی نوێژی جه‌ماعه‌ت
له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه :
أ. جه‌ماعه‌ت له‌و جۆره سوننه‌تانه‌ی پێغه‌مبه‌ره كه واجبن و واز هێنانی
گومڕا بوونه ، نه‌ك كافر بوون .
ب. كه‌س دوا نه‌ده‌كه‌وت له جه‌ماعه‌ت مونافیقه ئاشكراكان نه‌بن، كه‌واته
دواكه‌وتن له جه‌ماعه‌ت پیشه‌ی مونافیقانه نه‌ك بڕواداران .
ج. كه‌سێك نه‌خۆشیش بووایه بهدووكهس ده‌یان هێنا بۆ جه‌ماعه‌ت ( هه‌رچه‌نده
عوزریش هه‌بوو) به‌ڵام ئیمانه‌كه‌ی ڕێ ی پێ نه‌ده‌دا ئه‌م شیعاره مه زنه له‌ده‌ست
بدات و له‌گه‌ڵ مونافیقه بێ شه‌رمه‌كان بمێنێته‌وه و له‌ماڵ نوێژ بكات.
د. عه‌بدولله ی كوڕی عومه‌ر ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) فه‌رمووی: ئێمه‌ی هاوه‌ڵانی
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌ركه‌سێكمان نه‌بینیبا له نوێژی به‌یانی و عیشا
گومانی خراپمان پێ ده‌برد ). ( صحیح الترغیب و الترهیب). واته: گومانی نیفاقیان پێ ده‌برد چونكه ئه‌م
دوو نوێژه به‌جه‌ماعه‌ت قورسن له‌سه‌ر مونافیقان و دواكه‌وتن لێیان پیشه‌ی ئه‌وانه، جا نابێت بڕواداران به‌وانه بچێت .
ڕاستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هه‌ڵه
:
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می زانایان كه ده‌ڵێن جه‌ماعه‌ت واجب نیه له‌سه‌ر هه‌موو پێاوێكی
موسڵمانی بێ عوزر بریتی یه له‌و فه‌رمووده‌یه كه دهفهرمووێًت نوێژی جه‌ماعه‌ت
خێری زیاتره له نوێژی تاك به (25) یان (27) پله، جا ده‌لێن: له‌و حه‌دیسه‌دا دیا
ره كه نوێژی تاكیش هه‌ر خێره وه دروسته، به‌ڵام وه‌كو جه‌ماعه‌ت نابێت، جا ئه‌گه‌ر
جه‌ماعه‌ت واجب بووایه ئه‌وا نوێژی تاك هیچ پاداشتی نه‌ده‌بوو .
له‌وه‌ڵامی ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه‌دا
زانایان ووتویانه:
1. مه‌به‌ست له‌م حه‌دیسه دا ڕوون كردنه‌وی پاداشت و پله‌ی جه‌ماعه‌ته
به‌س نه‌ك ڕوون كردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی كه ئایا واجبه یان سوننه‌ته، وه حه‌دیسی
تری زۆرمان هه‌یه كه حوكمی جه‌ماعه‌تمان
بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه واجبه جگه له‌و حه‌دیسه وه‌ك باس كرا.
2. وه بوونی پاداشت له‌سه‌ر نوێژی تاكیش ئه‌وه‌ی لێ فام ناكرێت كه جه‌ماعه‌ت
واجب نیه و ته‌نها سوننه‌ته ، چونكه ئه‌گه‌ر فه‌زڵی شتێك درا به‌سه‌ر شتێكی تر
مانای ئه‌وه نیه كه [ هه‌ركامێكیان هه‌ڵبژێریت هه‌ر ببێت ] ئه‌گه‌ر شته پله
كه‌مه‌كه هه‌ڵبژێریت ئه‌وا شته پله به‌رزه‌كه‌ت له‌سه‌ر لا بچێت و پێویست نه‌كات
بكه‌ی.
بۆ نموونه:
*خوای گه‌وره كاتێك باسی باوه‌ڕ
هێنان ده‌كات به‌خوا ، ده‌فه‌رمووێت ئه‌وه‌تان خێرتره لهباوهڕنههێنان [تؤمنون
بالله واليوم الاخر.... ذالك خير لكم] الصف / 11. جا ئایا باوه‌ڕ نههێنانیش؟! یاخود
ئایا باوه‌ڕهێنان به خوا سوننه‌ته‌و واجب نی یه ؟!.
* وه له‌ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رمووێت ئه‌گه‌ر بانگ كران بۆ جومعه ئه‌وا
واز له بازرگانی و كڕین و فرۆشتن بهێنن و بڕۆن بۆجومعه بۆ یادی خوا. چونكه ئه‌وه‌تان
خێرتره له نه‌چوون . [ذالكم خير لكم إن كنتم تعلمون ].جا ئایا چون بۆجومعه ته‌نها
سوننه‌ته‌و نهشچی هه‌رخێره؟!
* وه له نمونه‌یه‌كی تردا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت كۆمه‌ڵی به‌هه‌شت شوێنیان
خێرتره جێگه‌یان باشتره له كۆمه‌ڵی دۆزه‌خ [أصحاب الجنة يومئذ خير مستقرا وأحسن
مقيلا] جا ئایا ده‌توانین بڵێن شوێنی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ر باشه به‌ڵام به‌ڵام
كۆمه‌ڵی به‌هه‌شت باشتره؟! نه‌خێر، كه‌واته هه‌رشتێك په‌سه‌ندكرا به‌سه‌ر شتێكی
تردا به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شته
په‌سه‌ند له‌سه‌ر كراوه‌كه ش هه‌رباش بێت!! یاخود بێ پێویستت كات له‌سه‌ر
شته په‌سه‌ند كراوه‌كه ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانین بڵێین به‌ئه‌نجام دانی نوێژ به‌تاكیش
نوێژه‌كه هه‌ر ڕاسته‌و ئه‌ركی نوێژه‌كه‌ی
له‌سه‌ر لاده‌چێت، به‌ڵام ئه‌ركی جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ماوه‌و گوناهباره و
تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه و خۆی به مونافیقان چواندووه و سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی
خوا كردووه سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری پشت گوێ خستووه به‌ره‌و گومڕایی ڕۆشتووه ..
گه‌وره‌یی خێری جه‌ماعه‌ت به‌گشتی و به‌یانی به‌تایبه‌تی :
1.پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( هه‌ركه‌سێك ده‌ست
نوێژ بگرێت به‌ته‌واوی {به‌گوێره‌ی سوننه‌ت}، له‌پاشان بڕوات بۆ نوێژی به‌یانی وهكردی
به‌جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئیمامدا ئه‌وا خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی بوراوه). ( صحیح
إبن خزیمه ).
2. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك نوێژی
عیشا به‌جه‌ماعه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه وایه نیو شه‌و شه‌و نوێژی كردبێت، وه هه‌ركه‌سێك
نوێژی به‌یانیش به‌جه‌ماعه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو شه‌وه‌كه شه‌و نوێژی
كردبێت).( رواه مسلم )
3. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك له‌تاریكی شه‌ودا بچێت بۆ مزگه‌وت {بۆ جه‌ماعه‌ت}
ئه‌وا له‌ڕۆژی دوایی به ڕووناكی یه‌كی ته‌واوه‌وه به‌خوا ده‌گات). ( صحیح الترغیب
و الترهیب) .
4. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك نوێژی
به‌یانی به جه‌ماعه‌ت بكات ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه له‌ژێر چاودێری و پارێزگاری خوادا ده‌بێت).
( رواه إبن ماجه ) .
تێبینی :عوزری نه‌چوون بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت بریتی یه له :
1-ترس .
2- نه‌خۆشی .
3- باران .
4- ئاماده‌بوونی خۆراك كاتی قامه‌ت و ته‌نگاوی و زه‌روره‌تێك ....