په‌روه‌رده‌ی منداڵان
سوپاس و ستایشی فراوان و بێپایان بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌ردوو جیهان، سوپاس و ستایشێك که لایقی خۆیه‌تی.
سڵاو و دروودی خوای مه‌زن له گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و دڵسۆزی هه‌ژاران و هه‌تیوان، خاوه‌نی جوانترین خووڕه‌وشت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و گشت خێزان و یاره دڵسۆزه‌کانی تا ڕۆژی دوایی.
به‌ڕاستی په‌روه‌رده‌ی مناڵ به شێوه‌یه‌کی جوان و گونجاو، کارێکی زۆر جوان و سه‌رسوڕهێنه‌ره، چونکه دواڕۆژی گه‌ل و نیشتمان به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و کۆرپه تازه‌پێگه‌یشتووانه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاسا و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروست په‌روه‌رده کرابوون،
ئه‌وا هه‌م کۆمه‌ڵ و هه‌م خۆیان ئاسووده ده‌بن و ئامانج و خۆشبه‌ختیی دواڕۆژیان تێدا به‌دی ده‌کرێت. هه‌روه‌ها جێگای سوپاس و ده‌ستخۆشیلێکردن ده‌بن بۆ باوکان و دایکانیان و بۆ ئه‌و که‌سانه ئه‌و په‌روه‌رده جوانه‌یان کردوون و خۆیان شه‌که‌ت و ماندوو کردووه له گه‌ڵیاندا.
جا به‌ڕاستی په‌روه‌رده و به‌خێوکردنیش به ده‌م و به نووسین ئه‌وه‌نده ئاسان نییه.
پێویسته لەسه‌رمان هه‌وڵ بده‌ین به‌پێی به‌رنامه‌یـه‌ك بێت، ئه‌و به‌رنامه شیاو و گونجاو بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیرۆزه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ئه‌م دونیایه واته ئه‌م جیهانه‌ی خۆمان بده‌ین، تا ڕاده‌یه‌ك تێده‌گه‌ین ئایا کام یاسا و به‌رنامه شیاو و لایقی پێڕه‌ویلێکردنه بۆ په‌روه‌رده‌ی ڕۆڵه‌کانمان. لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر هه‌موو یاسا و ده‌ستووره‌کان ئه‌نجام دراوه و سـه‌رنـج دراوه. خۆشـبه‌ختانه ته‌نـیا ئایینی پـیرۆزی ئیـسلامه شـیاوی ئه‌وه‌یه نه‌ك ته‌نـیا بکرێت به بـه‌رنامه و ده‌سـتوور بۆ پـه‌روه‌رده‌کردن، به‌ڵـکـوو بۆ ته‌واوی بواره‌کانی تری ژیان هه‌ر له باری ئابوورییه‌وه بگره تا ده‌گاته باری فه‌رهه‌نگی، فێربوون، کۆمه‌ڵایه‌تی وهتد... ئه‌مه‌ش به شایه‌تیدان و دانپیانانی دوژمنه زاناکانی ئیسلام.
ئیسلام یاسا و به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو بوونه‌وه‌ره. هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ش خۆی باش ده‌زانێت به چی به‌رنامه‌یه‌ك یاخۆ به چی شێوه‌یه‌ك مرۆڤ ده‌توانێت سه‌ربه‌رزیی دونیا و دواڕۆژ به‌ده‌ست بهێنێت.
جا خودا‌ش به‌رنامه و ده‌ستوورێکی نایاب و جوان و گونجـاوی بۆ مرۆڤ ناردووه و فه‌رمانی پێکردووه تا سه‌رلێشێواو و ده‌سته‌پاچه نه‌بێت و هه‌وڵ و زه‌حمه‌ته‌کانی به‌فیڕۆ نه‌چێت.
به‌ڕاستی په‌روه‌رده ئه‌رکی سه‌ر شانی باوکان و دایکانه، هه‌روه‌کـوو خوای مه‌زن و باڵاده‌ست به‌ڕه‌حم و سـۆزی بێـکۆتاییی خۆی بانگی بڕواداران ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ [التحریم: ٦].
واته: ”ئه‌ی که‌سانێ كه بڕواتان هێناوه، خۆتان و خاوخێزانتان بپارێزن له ئاگرێ كه ده‌سته‌چیله‌كه‌ی مرۆڤه (خراپه)كان و به‌رده‌كانن كه به مه‌لائیكه‌گه‌لێ ئه‌سپێردراوه زۆر تووڕه و به‌هێزن، هه‌رچی خوا پێیان بسپێرێ نافه‌رمانی ناكه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن كه ڕاسپێرده‌یانه” له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بباس ده‌فه‌رموێت: "با عه‌مه‌ل و کرده‌وه‌تان به‌پێی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بێت!
دوور بن له گوناهکردن دژی خوا و یاد و زیکری خوا بخه‌نه سه‌ر زار و زمانی خێزان و منداڵه‌کانتان!
به‌ڕاستی خوای باڵاده‌ست ده‌تپارێزێت له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م".
به‌م شێوه‌یه فێریان بـکه‌ن کام کرده‌وه خراپه و کامه چاکه، چی حه‌ڵاڵه و چی حه‌رامه، ڕاستگۆیی و درۆکردن چین!
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر باوك و دایك هه‌ست به‌وه بکه‌ن و بیری دواڕۆژی خۆیان بکه‌نه‌وه، به‌دڵسۆزی و بێ وچاندان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆڵه‌کانیان، به هیوای ڕزگاربوونی خۆیان و جگه‌رگۆشه‌کانیان.
جا ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت بۆ دواڕۆژ، دیار و ئاشکرایه نه‌تیجه و ئاکامه‌که‌ی له‌م جیهانه و له‌و شوێنه‌ی که تیایدا ده‌ژین به‌جوانی به‌دی ده‌کرێت.
به منـاڵی عـاقڵ و ژیر و ڕۆشنبیـر، گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و شار و شارۆچکه ئارام و خۆشـحاڵ ده‌بن.
جا ئه‌م مه‌به‌سته جوان و پیرۆزه پێویستی به ڕه‌چاوکردنی ئه‌م خاڵه گرنگه هه‌یه که ئه‌ویش پێکهێنانی خێزانێکی ئاگادار و به‌ڕه‌وشت و دینداره.
واته لاوی موسوڵمان بگه‌ڕێت به شوێن کچی موسوڵمان و له‌سه‌ر ئیسلام په‌روه‌رده‌کراودا بۆ خوازبێنی و ژیان و گوزه‌رانی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی ڕاست و پته‌و دابمه‌زرێنێت. ئینجا خۆی ئاماده بکات بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ڕۆڵه‌کانی، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره مناڵی پێ به‌خشین.
هه‌رچـه‌ند په‌روه‌رده‌کردن کارێکی سـووك و ئاسـان نییه و به چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك باسه‌که‌ی کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م وتاره به لانـی که‌مه‌وه وه‌ك به‌رچاوڕوونکردنه‌وه و ڕێنوێنییه‌ك بێت بۆ ئه‌و دایك و باوکـانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ڕۆڵه‌کانیان به‌جوانی په‌روه‌رده بکه‌ن. بێ گومان که ئاکام و که‌ڵکی دواڕۆژیشیان له خۆیان و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی تێیدا ده‌ژین ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
پێویسته بزانین که منداڵ سێ حاڵ یان سێ ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ژیانیدا دێت.
که‌واته سێ ڕێگای گرنگ ده‌که‌وێته به‌رده‌م دایك و باوك به‌رامبه‌ر منداڵه‌که‌یان که له سێ هه‌نگاودا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه. هه‌نگاوی یه‌که‌م له ژیانی منداڵی کۆرپـه‌له: کاتێك منـداڵ له‌دایـك ده‌بێت و چـاوی به‌م جیهانه ده‌کاته‌وه، پێـویسته زۆر ئـاگاداریی لێ بکـرێت.
- ده‌بێت له ســــه‌رما و گــــــه‌رما بپــــارێزرێت به‌تایبه‌ت له کاتی شۆردن و ده‌روماڵپێکردنیدا.
- له کاتی خۆی و به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك شیری بدرێتێ.
- ئینجا کاتێك که دێته قسه‌کردن، ئه‌و کاته لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر له ژیانی ئه‌و مناڵه ده‌ست پێده‌کات.
پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناوی خوا و قسه‌ی چاك و پاك بخرێته سه‌ر زبانی، نه‌ك قسه‌ی خراپ و ناشیرین. نابێت ئه‌و مناڵه فێری درۆکردن و جنێودان بکرێت.
- له کاتی زمانگرتنی مناڵ و کاتێك ده‌یه‌وێت قسه بکات، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌که‌ی پێ ببڕرێت، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و کاته تووشی لاڵی ببێت.
باش بزانه که ئه‌و کاته کاتێکی زۆر ناسکه بۆ منداڵ.
هه‌نگاوی دووه‌م له ژیانی منداڵی ساوا کاتێك مناڵ فێری قسه‌کردن بوو و ئاماده‌ییی فێربوونی زیاتری تێدا په‌یدا بوو، واته له ته‌مه‌نی سێ ساڵی به‌ره‌و سه‌ر، پێویسته پله‌به‌پله ده‌ستوور و هه‌ڵسوکه‌وت له ته‌کیدا بگۆڕرێت. ئێستا ئیتر مێشك، هه‌ست و ژییریی منداڵه‌که ده‌که‌وێته کار و پێویسته به شێوه‌یه‌کی تر و زیاتر هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا بدرێت.
بۆ نموونه فێرکردنی ناوی هه‌ندێ دروستکراو که ڕۆژانه له‌گه‌ڵیاندا سه‌روکاری ده‌بێت و ده‌یانبینێت و هه‌ستیان پێ ده‌کات وه‌ك دار، به‌رد، ئاو، هه‌وا، ئاسمان، ناوی باڵنده‌کان، خانوو وهتد...
هه‌وه‌ها ئاماده‌کردنی منداڵ بۆ قوتابخانه، خۆشه‌ویستکردنی خوێندن لای مناڵ و دڵخۆشکردن و هاندانی به کڕینی قه‌ڵه‌م، ده‌فته‌ر و جانتا و شتی له‌م بابه‌ته.
به‌کورتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بدرێت بۆ جوانکردنی خوێندن و خوێندنگا له چاوی مناڵ‌دا. خۆشه‌ویستی برا و خوشکه‌کانی بخرێته دڵه‌وه و ڕێزگرتنی باوك و دایکی فێربکرێت به‌وه‌ی که باوك باسی چاکه و خزمه‌ته‌کانی دایکی بۆ بکات و دایکیش باسـی سۆز و ئـه‌وینی باوکی بۆ بکات. هـه‌روه‌ها مناڵ وا فێر بکرێت که به‌زه‌یی و ڕه‌حمی له دڵدا بێــت به‌رامبه‌ر هه‌مـوو مرۆڤه‌کان.
مــنداڵ ته‌نیــا به شێـوه‌یه‌ك فـێری په‌روه‌رده‌ی باش ده‌بێت، ئه‌ویش به خۆشه‌ویستی.
که‌واته باوك و دایك پێویسته منداڵه‌که‌یان به خۆشه‌ویستی په‌روه‌رده بکه‌ن و به هیچ جۆرێـك هـه‌ستی برینـدار نه‌که‌ن و دڵی نه‌شـکێنن.
به‌سه‌ریدا نه‌خوڕن، مـه‌گه‌ر له کاتی پێویستدا. کاتـی خـه‌وتن و خـواردن ئاگاداری بکـه‌نه‌وه.
به هیـچ شێوه‌یه‌ك جیاوازیی کچ و کوڕ نه‌که‌ن و دادگه‌ری و یه‌کسانی له نێوان کچ و کوڕ و گه‌وره و بچووکدا پێڕه‌و بکه‌ن.
کاتێك منداڵ کاتی چوونه قوتابخانه‌ی هات، سه‌باره‌ت به وانه‌کانی یارمه‌تی بده‌ن و پرسیاری لێ بکه‌ن.
ده‌رباره‌ی مامۆستاکه‌ی پرسیاری لێ بکه‌ن و خۆشه‌ویستی مامۆستاکه‌ی بخه‌نه دڵه‌وه تا به جوانی گوێڕایه‌ڵی بکات.
ئینجا که باوك و دایك زانییان منداڵه‌که‌یان زیاتر تێده‌گات، گرنگتر له هه‌موو ئه‌وانه که باسکران، ده‌بێت خۆشه‌ویستی و میهره‌بانیی په‌روه‌ردگاریان فێر بکه‌ن.
ئه‌ویش به قسه‌ی جوان و گونجاو.
پێی بڵێن هه‌موومان، گشت زه‌وی و ئاسمان که به‌جوانی دروست کراون، کار و توانای خوای مه‌زن و باڵاده‌سته که بێوێنه و بێهاوتایه. دوای ئه‌وه‌ی منداڵ خوای ناسی، ئینجا قورئانخوێندن و نوێژکردنی فێر بکرێت له‌گه‌ڵ خووڕه‌وشتی ڕه‌سه‌نی ئیسلامی که ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) باشترین نموونه‌یه باس بکرێت.
ناو و چۆنێتی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و دابه‌زینی قورئان بۆی له لایه‌ن خواوه، هۆی موسڵمانبوونی خۆمان و چۆنێتی خووڕه‌وشتمان بۆ منداڵانمان ڕوون بکه‌ینه‌وه. ئینجا فێرکردنی حه‌رام و حه‌ڵاڵ، خراپ و چاکه، زیان و قازانج، باسکردنی خۆشی و ناخۆشی دێته پێشه‌وه. به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مناڵ به‌م شێوه‌یه په‌روه‌رده بکرێت، هیچ ده‌ستێکی چه‌په‌ڵ و هیچ یاسایه‌کی چه‌وت ناتوانێت له ڕێگای ڕاست و پاك لای بدات، فریوی بدات و به‌ڕاستی له دواڕۆژدا خۆی مامۆستای به‌ڕه‌وشت و به‌که‌ڵکی لێ ده‌رده‌چێت.
هه‌نگاوی سێیه‌م: واته به‌شی سێیه‌م له ژیانی ئه‌و منداڵه، که باس له ته‌مه‌نی ده بۆ دوازده ساڵ به‌ره‌و سه‌ر ده‌کات.
ئه‌مجاره‌یان ئیتر مه‌یله‌و ژیان و به‌ره‌و کۆمه‌ڵگا فێر ده‌کرێت.
واته ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه که باوك و دایك ئه‌رکی په‌روه‌رده‌که‌یان له‌سه‌ر سووك ببێت.
ئینجا به دانیشتن و کۆبوونه‌وه ده‌ستپێ ده‌کرێت.
واته منداڵه‌که گه‌وره بووه و پێویسته ڕێگای ژیانی پیشان بدرێت.
به‌م شێوه‌یه ئاگادار ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی جگه‌ره‌کێشان، خواردنه‌وه و به‌كارهێنانی مادده‌ی بێهۆشکه‌ر (موخه‌ددیر) نه‌بێت.
ئه‌و شتانه‌شی به‌زۆری له ڕێگای هه‌ڤاڵی و هاوڕێیه‌تی خراپه‌وه تووش ده‌بێت.
بۆیه پێویسته سه‌رپه‌رشتیار بزانێت که منداڵه‌که‌ی هاوڕێیه‌تیی کێ ده‌کات.
چونکه کوڕ یان کچی پێگه‌یشتوو حه‌زی له ده‌روده‌شت، له هاوڕێیه‌تی، له قسه‌کردن و باسی ژیانه که به‌شێك له ژیانی مرۆڤ پێك ده‌هێنن.
به‌ڵکوو ناسکترین و پڕمه‌ترسیترین حاڵه، چونکه شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌کانی ده‌ستپێ ده‌کات و شه‌یتانیش له‌و ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ تووشی کاره‌سات و تاوانه‌کانی ئاره‌زوو و نه‌فس ده‌کات. هیوادارم که دایکان و باوکان له هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌روه‌ده‌ی ڕاست و دروستی ڕۆڵه‌کانیان درێغی نه‌که‌ن و داواشم له خودای گه‌وره ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتوویان بکات.
دوا دوعاشم سوپاس و ستایشی خودای جیهانییانه و سڵاو و دروودی بێکۆتایییه له سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) و بنه‌ماڵه و ئاوه‌ڵه‌کانی.
له ئاماده‌كردنی: باوكی دانا