بابه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان-پێناسەیەکی کورتی ( صەحیحی بوخاری )- گۆران كاری « گه‌ل گۆرانكاری - galu Goran kare
تایبتبه‌ به‌شه‌كانی ماڵپه‌ری (گه‌ل و گۆرانكاری)

بابه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان-پێناسەیەکی کورتی ( صەحیحی بوخاری )- گۆران كاری


جار ئه‌م بابه‌ته‌ بینراوه‌

پێناسەیەکی کورتی ( صەحیحی بوخاری )

گۆران كاری



دوڕ و مەرجان لەو فەرمودانەی هاوڕان لەسەری شه‌یخان (2)

پێناسه‌ی كتێبی صه‌حيحي بوخاري:
كتێبه‌كه‌ی ئیمام بوخاری -ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێ- به‌ناوی صه‌حیحی بوخاری ناسراوه‌، ئه‌وه‌ش فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه‌ (سبحانه وتعالى) به‌سه‌ر ئیمام بوخاری كه ‌ناوی هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رموودانه‌ لكێندراوه‌ كه‌ گومان له‌نیسبه‌تی نی یه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
ئیمام بوخاری -ره‌حمه‌تی خوای لێبێ- ناوی كتێبه‌كه‌ی ناوه‌ (الجامعُ المُسْنَدُ الصحيحُ المختصرُ مِنْ أُمورِ رسولِ اللهِ - صلى الله عليه وسلم - وسُنَنِهِ وأيَّامِهِ). (بروانه‌: مقدمة ابن الصلاح).
ئیمام (ابن حجر) -ره‌حمه‌تی خوای لێبێ- ناوی كتێبه‌كه‌ی به‌ (الْجَامِع الصَّحِيح الْمسند من حَدِيثَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وسنته وأيامه). بردووه‌ (بروانه فتح الباري لابن حجر 1/8.
ئیمام بوخاری ده‌فه‌رموێ ئه‌و كتێبه‌م له‌ شه‌ش سه‌د هه‌زار فه‌رمووده‌ كۆكردۆته‌وه‌، هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كیشم ده‌رهێنابێ پێشتر دوو ڕه‌كاعه‌ت نوێژم كردووه‌ ئینجا فه‌رموده‌كه‌م داخیلی كتێبه‌كه‌م كردوه‌ (خرجت الصَّحِيح من سِتّمائَة ألف حَدِيث).(فتح الباري لابن حجر 1/ 7 ).
هۆكاری دانانی ئه‌و كتێبه‌ هه‌ر وه‌كو ئیمام بوخاری خۆی ده‌فه‌رموێ: (كُنَّا عِنْد إِسْحَاق بن رَاهَوَيْه فَقَالَ لَو جمعتم كتابا مُخْتَصرا لصحيح سُنَّةُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ فَوَقع ذَلِك فِي قلبِي فَأخذت فِي جمع الْجَامِع الصَّحِيح). (فتح الباري لابن حجر 1/ 7 ).
واته‌ له‌خزمه‌ت (ئیسحاقی كوری راهه‌وه)‌ی بووین كه‌شه‌یخی ئیمام بوخاری یه، ده‌فه‌رمووێ پێی فه‌رمووین گه‌ر بكرابا كتابێكتان دانابا له‌ سونه‌ته‌ صاغه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌وه‌ بوو ئه‌و قسه‌یه‌ جێی له‌دڵم گیر بوو ده‌ستم كرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و صه‌حیحه.
ئیمامی بوخاری -ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێبێ به‌ شازده‌ساڵ ئه‌و كتێبه‌ی داناوه‌ هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ: (صنفت الْجَامِع من سِتّمائَة ألف حَدِيث فِي سِتّ عشرَة سنة وَجَعَلته حجَّة فِيمَا بيني وَبَين الله) (فتح الباري لابن حجر 1/ 489).
دووای ته‌وا و بوونی كتێبه‌كه‌ی -ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ- كتێبه‌كه‌ی نیشان (ئیمام ئه‌حمه‌د و ئیمام یه‌حیای كوری مه‌عین و عه‌لی كوری مه‌دینی) ده‌دات -ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوایان له‌سه‌ر بێت-، ئه‌وانیش شایه‌تی به‌چاكی كتێبه‌كه‌ ده‌ده‌ن. ته‌نها چوار فه‌رمووده‌ نه‌بێ ئیمام (الْعقيلِيّ) ده‌فه‌رمووێ له‌وه‌ش گوته‌ی ئیمام بوخاری راسته‌.
(لما ألف البُخَارِيّ كتاب الصَّحِيح عرضه على أَحْمد بن حَنْبَل وَيحيى بن معِين وعَلى بن الْمَدِينِيّ وَغَيرهم فاستحسنوه وشهدوا لَهُ بِالصِّحَّةِ الا فِي أَرْبَعَة أَحَادِيث قَالَ الْعقيلِيّ وَالْقَوْل فِيهَا قَول البُخَارِيّ وَهِي صَحِيحَة) (فتح الباري لابن حجر 1/ 7).

ژماره‌ی سه‌ر جه‌م فه‌رموده‌كانی ئیمام بوخاری:
ئیمام (ابن حجر) ده‌فه‌رموێ: (فَجَمِيع مَا فِي صَحِيح البُخَارِيّ من الْمُتُون الموصولة بِلَا تَكْرِير على التَّحْرِير ألفا حَدِيث وسِتمِائَة حَدِيث وحديثان وَمن الْمُتُون الْمُعَلقَة المرفوعة الَّتِي لم يوصلها فِي مَوضِع آخر من الْجَامِع الْمَذْكُور مائَة وَتِسْعَة وَخَمْسُونَ حَدِيثا فَجَمِيع ذَلِك ألفا حَدِيث وَسَبْعمائة وَأحد وَسِتُّونَ حَدِيثا) (فتح الباري لابن حجر 1/ 477).
واته‌ سه‌رجه‌م مه‌تنه‌ مه‌وصوله‌كان به‌بێ دوباره‌ بوونه‌وه‌ 2602 مه‌تنه‌ و ئه‌و مه‌تنانه‌ی مه‌وصول نیه‌ 159 مه‌تنه‌ كۆی هه‌مووی 2761 فه‌رموده‌یه‌ .

گنگترین شه‌رحه‌كانی صه‌حیحی بوخاری:
صه‌حیحه‌كه‌ی ئیمام بوخاری هه‌مو ده‌مێ جێی گرنگپێدانی زانایان بووه‌، بۆیه‌ زانایه‌كی زۆر ئه‌و سه‌رچاوه‌ پاكه‌یان شه‌رح كردووه‌ تیشكیان خستۆته‌ سه‌ر .
له‌هه‌موو شه‌رحه‌كان ناسراو تر ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه‌ن:
(فتح الباري شرح صحيح البخاري) هی ئیمام (أحمد بن علي بن حجر أبو الفضل العسقلانی).
(فتح الباري شرح صحيح البخاري) ئیمام (زين الدين عبد الرحمن بن أحمد بن رجب بن الحسن الحنبلي).
(عمدة القاري شرح صحيح البخاري) ئیمام (أبو محمد محمود بن أحمد بن موسى بدر الدين العينى).
(ارشاد الساري الى شرح صحيح البخاري) ئیمام (شهاب الدين أحمد بن محمد الخطيب القسطلاني) .
هه‌روه‌ها شه‌رحه‌كه‌ی شه‌یخ (محمد بن صالح العثيمين) -خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێری بداته‌وه-‌ به‌ڕاستی فه‌قیهی سه‌رده‌م بووه‌ -ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێ-، كه‌شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ تالیبی عیلم یه‌ك به‌یه‌كی شه‌ریته‌ ده‌نگییه‌كانی گوێی لێبگرێ سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌و پاكه‌.

چـــاوه‌روان به‌ تكایه‌...

وتاره‌كان به‌شی (3)

بابه‌ته‌كانمان له‌ فێسبوك

به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر nale muslim.
back to top